د.لوئەی جاف

حزبی حوكمڕانی‌ و حزبی ئۆپۆزسیۆن

  2018-01-03 10:07      310 جار بینراوە        کۆمێنت

له‌ ١٩ ی ئابی ٢٠١٥وه‌‌ كێشه‌یه‌كی سیاسیی ئاڵۆز باڵی كێشاوه‌ به‌سه‌ر كه‌ش‌و هه‌وای سیاسیی هه‌رێمی كوردستاندا. كێشه‌كه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ كێشه‌یه‌كی یاسایی بوو كه‌ چۆن چاره‌سه‌رێكی یاسایی بدۆزرێته‌وه‌ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و كێشه‌یه كه‌ ئه‌بوایه‌ به‌ڕێگاچاره‌ی یاسایی‌و له‌ڕێگه‌ی سازان چاره‌سه‌ربووایه‌، تێكه‌ڵكرا به‌ به‌رژوه‌ندیی حزبی‌و بوو به‌كێشه‌یه‌كی سیاسیی درێژخایه‌ن‌و به‌هۆی كێشه‌ی ئابوورییەوە كه‌ خۆی بۆ خۆی كێشه‌یه‌كی قورسه‌و باری هاووڵاتیانی گران كردووه‌، ئه‌و كێشه‌ سیاسییه‌ تێكه‌ڵبوو به‌كێشه‌ی ئابووری‌و وایلێهاتووه‌ چیتر چینی مامناوه‌ندی‌و هه‌ژاران سه‌برو ته‌حه‌مولیان نه‌ماوه‌‌و له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه‌ی كورد كه كلتوره‌كه‌مان‌ به‌شێكه‌ له‌ كلتووری رۆژهه‌ڵاتی، نامۆو كه‌م ئه‌زموون له‌ بواری‌ موماره‌سه‌كردنی مافه‌ دیموكراسییه‌كان، بۆیه‌‌ به‌ئاسانی خۆپیشاندانێك كه‌ بڕیاره‌ ئاشتیانه‌ به‌ڕێوه‌بچێت، دواتر توندوتیژی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.
پرسیار لێره‌دا‌ ئه‌وه‌یه‌، بۆ تا ئێستا كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ‌نه‌خرانه‌ سه‌ر رێگای چاره‌سه‌ركردن؟‌ ئایا شه‌رته‌ حكومه‌ته‌كه‌مان حكومه‌تێكی بنكه‌فراوان بێت؟
سه‌باره‌ت به‌پرسیاری یه‌كه‌م‌، هه‌رێمی كوردستان به‌چه‌ند قۆناغێكی سه‌ختدا تێپه‌ڕی‌و وه‌ك پێویست‌ حه‌كیمانه‌و دوور له‌ ده‌مارگیری‌و كاردانه‌وه‌ی نه‌گه‌تیڤ، بیر نه‌كرایه‌وه‌‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی باشترین گریمانه‌ بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی‌ ئه‌زموونه‌كه‌مان، تێكچوونی هاوسه‌نگیی هێزو بڕیاری سیاسی‌، سازانی له‌ بیربردینه‌وه‌و هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی هاته‌ به‌رهه‌م.
سه‌باره‌ت به‌پرسیاری دووه‌م، پێویستمانه‌ له‌ بنه‌مای فیكری‌و سیاسی‌و مێژوویی سه‌رهه‌ڵدانی هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان زیاتر بكۆڵینه‌وه‌. له‌ڕووی تیۆرییه‌وه‌، ده‌بوایه‌ ململانێ هه‌بوایه‌ له‌ڕووی فیكری‌و فه‌لسه‌فی‌ نێوان‌‌ هێزه‌ راستڕه‌وه‌كان یان موحافزكاره‌كان (پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كگرتووی ئیسلامی، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی هتد..)و‌ هێزه‌ چه‌پڕه‌وه‌كان (یه‌كێتیی نیشتمانیی كورستان، به‌شێك له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، زه‌حمه‌تكێشان، حزبی شیوعی، سۆسیالیست هتد..). ئه‌و دوو به‌ره‌یه‌ ده‌بوایه‌ به‌پێی دیدو فیكرو فه‌لسه‌فه‌ی خۆیان پڕۆژه‌ی سیاسی، پڕۆژه‌ی ئابووری، پڕۆژه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كلتوورییان هه‌بوایه‌ بۆ باشتر به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی كوردستان. بوونی ئه‌و ململانێیه‌ ده‌یتوانی داتای راست‌و دروستمان بخاته‌ به‌رده‌ست سه‌باره‌ت به‌فیكری حوكمڕانیی به‌واتای چ هێزێك‌و چ حزبێك پراگماتیكه‌و باشه‌ بۆ حكومڕانی‌‌و چ هێزێك‌و چ حزبێك ئایدیالیسته‌وباشه‌ بۆ بوون به‌ئۆپۆزسیۆن.
له‌ڕاستیدا، دیمه‌نی گۆڕه‌پانی سیاسیی هه‌رێم له‌جه‌وهه‌ردا یه‌ك ره‌نگه،‌ مه‌به‌ستم ره‌نگی هه‌وڵدانه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات‌و به‌ده‌ستهێنانی پۆست به‌بێ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ ئه‌دای كاركردن‌و هه‌وڵدان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی، بۆیه‌ ده‌بینین ئه‌دای حكومه‌تی هه‌رێمی بنكه‌ فراوان لاواز‌تره‌  به‌راورد به‌ ئه‌دای حكومه‌تی فیفتی فیفتی (به‌ هه‌موو سلبیاته‌كانییه‌وه‌)، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ شه‌رت نییه‌ هه‌موو حزبه‌كان به‌شداربن له‌حكومه‌تدا، شه‌رت نییه‌ ئامانجی هه‌موو حزبێك خودی ده‌سه‌ڵات بێت به‌واتای به‌شداریكردن له‌ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری رۆژانه‌ی هاووڵاتیاندا له‌ڕێگای داموده‌زگاكانی حكومه‌ته‌وه‌. زۆرجار بوون به‌ئۆپۆزسیۆنێكی كارا زیاتر خزمه‌ت به‌هاووڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ نموونه‌ له‌ فه‌ره‌نسا به‌ره‌ی چه‌پی چه‌پ كاریگه‌رییان هه‌بوو‌ له‌سه‌ر فیكری چه‌پڕه‌وی حكومه‌تی پێشووی فه‌ره‌نسا به‌بێ ئه‌وه‌ی داوا بكه‌ن له‌ پارتی سۆسیالیستی فه‌ره‌نسا به‌شدارییان پێبكات له‌حكومه‌تدا. ته‌نانه‌ت پارتی سۆسیالیستی فه‌ره‌نسا‌ پێی خۆشبوو‌ به‌پێشكه‌شكردنی چه‌ند پۆستێك بیانهێنێته‌ ناو حكومه‌تەوە، به‌ڵام ئه‌وان رازی نه‌بوون‌و له‌ڕاستڕه‌وه‌كان زیاتر چاودێریی كاری حكومه‌تیان ده‌كرد.
پێموایه‌ پێویستمانه‌ له‌ كوردستان مۆدێلێكی تازه‌ی كاركردن بێته‌ ئاراوه‌، مۆدێلێك ئیش بكات بۆ گۆڕانكاری له‌سه‌ر عه‌قڵ‌و فیكرو پڕۆژه‌ی سیاسی به‌بێ گوێدان به‌گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات. ئه‌م جۆره‌ مۆدێله‌ له‌ ئیشكالیه‌تێكی گه‌وره‌ رزگارمان ده‌كات، كه‌ ئه‌و‌یش ئیشكالیه‌تی دروشم‌و موزایه‌ده‌كردن له‌لایه‌ك‌و ده‌رخستنی راستییه‌كان له‌لایه‌كی تر‌‌.
*نوێنەری یەکێتی لە فەڕەنسا

وتاری زیاتر

توێژینەوە تەکنۆلۆجییەکان‬ د.لوئەی جاف
2020-03-14 17:36      78 جار بینراوە

بایۆتەکنۆلۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-03-02 17:44      116 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-02-17 13:58      122 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-01-20 14:18      127 جار بینراوە



چی لە فەرەنسا ڕوودەدات؟‬ د.لوئەی جاف
2018-12-02 13:28      177 جار بینراوە

سەنتەری فەرەنسی كوردی پاریس‬ د.لوئەی جاف
2018-07-04 11:25      153 جار بینراوە


ده‌رباره‌ی چه‌مكی ترس‬ د.لوئەی جاف
2018-06-20 15:09      247 جار بینراوە

په‌رله‌مانی عیراق به‌ داتا‬ د.لوئەی جاف
2018-06-06 16:24      219 جار بینراوە

پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق‬ د.لوئەی جاف
2018-05-30 12:11      233 جار بینراوە

گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاڵای سه‌وز‬ د.لوئەی جاف
2018-05-16 12:02      242 جار بینراوە

یه‌كده‌نگی و سه‌ركه‌وتن‬ د.لوئەی جاف
2018-05-02 20:02      238 جار بینراوە

چه‌ند سه‌رنجێك پێش ده‌نگدان‬ د.لوئەی جاف
2018-04-26 10:55      192 جار بینراوە


جارێکی تر فەرەنسا هەژێنرا‬ د.لوئەی جاف
2018-03-28 16:14      228 جار بینراوە

دیالۆگ و سازان چاره‌سه‌ره‌‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-21 14:24      186 جار بینراوە

كوردستان و دیموكراسی‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-14 22:08      247 جار بینراوە

فه‌ره‌نسا بۆ بێده‌نگه‌؟‬ د.لوئەی جاف
2018-02-07 21:38      292 جار بینراوە

سیستمی سۆسیال لە فەرەنسا‬ د.لوئەی جاف
2018-01-22 19:21      278 جار بینراوە

فیکر و فەلسەفە.. یەکێتی و کۆنگرە‬ د.لوئەی جاف
2017-12-21 20:47      389 جار بینراوە

لووتكه‌ی سوچی ‌و كورد‬ د.لوئەی جاف
2017-11-28 10:26      363 جار بینراوە

ئاینده‌مان دوای ریفراندۆم ‌‬ د.لوئەی جاف
2017-10-01 15:54      418 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو