عەتا كەریم

لێكترازاوی بەردەم بەغدا!

  2018-01-09 10:18      356 جار بینراوە        کۆمێنت

لەدوای باسوخواس و سۆراغی لیستی مووچەی فەرمانبەران، سەردانی وەفدی هاوبەشی سێ لایەنی كوردستان بۆ بەغدا، لە بابەتە گەرمەكانی شەقامی عیراقی و كوردستانییە، بەڵام لە كەشێكی ساردی سیاسیی دا!.
ئەم سەردانە، سەلماندنەوەی ماڵی لێكترازاوی كورد بوو، كە درێژكراوەی لێكترازان و بەریەككەوتنی سەردەمی جوڵاندنی هەمواری دەستوور و پرسی كورسی سەرۆكی هەرێم بوو، كە نێوانی لایەنەكانی بەجۆرێك شەقكرد كە دەرهاویشتەی خراپی لەسەر دەرفەت و گۆرانكارییەكان دانا.
پرسی ریفراندۆمە شكستخواردووەكەی 25ی ئەیلولیش لەم ماڵە لێكترازاوە سیاسیەی كوردەوە سەری دەرهێنا، كە لە جیاتی دەستكەوت، دەرگای نەهامەتی و كارەساتی بەسەر هەرێمدا كردەوە، چونكە بێتەگبیر و حزبی بوو، كە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەو دۆخەدا لەدەرەوەی بەرپرسیارێتی نیشتمانی و نەتەوەیی و یەكگوتاریی بزواندی، بۆیە كاردانەوەكانی هێندە كەمەرشكێن بوو بۆ كورد تێیدا رووداوی 16ی ئۆكتۆبەر و لەدەستدانی زیاتر لە 50% خاكی هەرێم و دۆڕاندنی سەروەریی ئاسمان و دەسەڵات و ئابووری و نەوت و خاڵە سنوورییەكان و زۆری شكستی تری لێچنییەوە.
لەدەستدانەكانی ریفراندۆم، خەباتی سێ چارەكە سەدەی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد و دەستكەوتی چارەكە سەدەیەك حوكمڕانی كوردستانی لە باشوور خستۆتەژێر پرسیاری قورس و ناڕوونی ئایندە، هاوكاتیش پرسی بە ئامانجەگەیشتی پرسە نەتەوەیی و نیشتمانیی و مافەكانی گەلی كوردی گەڕاندەوە بۆ چوارگۆشەی یەكەم.
مادامیش لە چوارگۆشەی یەكەمداین، كەواتە كوردایەتی هەم شێوەی كاری خەبات و حوكمڕانی و سیاسیی پێویستی بە نۆرمێكی دیكە هەیە، كە ئەوەش بە بیرو هزری نوێ دێتەبەرهەم، كە ئاراستەكاری هێڵ و پرۆژەی ستراتیژیی نیشتمانیی و نەتەوەیی بێگەرد بێت، بەواتایەكی دیكە قۆناغەكە بە هۆی ژانەكانییەوە نەبەسترێتەوە، بەڵكو قۆناغی سەرهەڵدانی چەسپاندن و بەدیهێنانی كیانێكی سیستماتیكی بێت و دیموكراسیی و دەسەڵاتێ یاسا و حكومەتی هاوڵاتیبوونی هاوچەرخ و شایستە بۆ هاونیشتمانیان، چەكی سەرەكی جوڵان بێت بەرەو ئەو قۆناغە نوێیە، كە لە پێناوی ئەمەشدا دەبێت هێزو لایەنە سیاسییەكان بیكەنە رێكار و كارنامەی مەرجی هاوبەش، كە بەم رێیەدا دەتوانرێت تۆوی ئۆمێد لە كۆمەڵگەی كوردەوارییدا بچێنرێت بۆ هەستانەوە.
لە دەرەوەی ئەم بازنەیەدا پرۆسەی سیاسیی و حوكمڕانی لە بەرگی كوردایەتیدا، تەنیا خەریكی تۆمەتی خیانەت و قۆڵبادانی ئەویتر ئەبێت، كە تێكدان و ترازانی زیاتری نێوانی هێزە سیاسییەكان دەبێت، كە گەمەیەكی زیانبەخشی بێدەستكەوتە!.
ئەوەی ئێستاش كە دەبینرێت لەسەردانە حزبیەكان بۆ بەغدا، رێكردنە بەهەمان دۆخی لێكترازاوی نێوانی لایەنە سیاسییەكان، كە دەرفەت و شكستی ریفراندۆمیش نەیتوانی تێیپەڕێنێ، دیسان «بەبێ یەكگوتاریی و یەكهێزی سیاسیی و هاوئامانجی» لە دەرگای بەغدا دەدرێت، لە بەرگی داوا و ماف و بودجە و موچەی خەڵك، خۆئەگەریش یەكێتی و پارتیش بچوونایە، هەر لەم بەرگەدا دەبوو!!.
باشتر وابوو، بە پەندوەرگرتن هێزە سەرەكییەكان پێكەوەبوونایە، ئەویش بەراوەرگرتنی سەرجەم لایەنەكان لەسەر پرۆژەیەكی هاوبەش و لیستێكی رەوای مافەكانی كورد لەعیراقێكدا كە دەخرێتەوە ژێر چەترە دەستورییەكەیەوە!.
قۆناغی دوای شكستی ریفراندۆمەكە، لەكورد دەخوازێت لە ئاست پێشمەرجەكانی بەغدا و عەبادی و هەروەها لە ئاست داوا و داخوازییەكانی كورد یەكڕیز و یەكهێزبن، بۆ لەدەرگادانی بەغدا، نەك بەماڵی شێواوە درێژەبەهەڵەكان بدرێت و دەستكەوتی بچوكتر لەماف بهێننەوە!.

وتاری زیاتر

ئەگەر مووچەخوراوان یەكگرن!‬ عەتا كەریم
2020-05-22 15:48      48 جار بینراوە

لە مەركەزی بترسن‬ عەتا كەریم
2020-05-09 15:13      66 جار بینراوە

هەڵەكە لەكوێدایە؟‬ عەتا كەریم
2019-02-27 10:10      173 جار بینراوە

جریوە لەسەر پشتی فیل!‬ عەتا كەریم
2018-08-16 17:36      298 جار بینراوە

جووتپایەی داڕووخاو!‬ عەتا كەریم
2018-08-09 14:08      261 جار بینراوە

ته‌ندروستی له‌ چنگی بازرگاندا!‬ عەتا كەریم
2018-07-28 12:46      188 جار بینراوە

لیرەو دەمیرتاش و میراڵ!‬ عەتا كەریم
2018-05-30 13:58      250 جار بینراوە

ماراسۆنی حكومەت و جەدەلی تەزویر!‬ عەتا كەریم
2018-05-23 13:09      293 جار بینراوە

سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان‬ عەتا كەریم
2018-05-17 19:10      404 جار بینراوە

كەركوك بردیەوە‬ عەتا كەریم
2018-05-15 12:31      274 جار بینراوە


كەركوكیان بەنەوتەوە گەرەكە!‬ عەتا كەریم
2018-05-02 16:17      278 جار بینراوە


كورد چ جۆرە گەمەكارێکە؟‬ عەتا كەریم
2018-04-11 15:56      243 جار بینراوە

عەفرین كەوتن و سەركەوتن!‬ عەتا كەریم
2018-03-21 13:00      245 جار بینراوە

هەڵەبجە قوربانیی بێبەڵێنی‬ عەتا كەریم
2018-03-14 12:19      341 جار بینراوە

نەوەی یاخی!‬ عەتا كەریم
2018-03-06 20:29      329 جار بینراوە

دۆڕانەكانی ژێر بەڕە!‬ عەتا كەریم
2018-01-17 12:22      564 جار بینراوە

كورد لەبەرگی داعش دا‬ عەتا كەریم
2017-12-12 19:23      466 جار بینراوە

شەڕی گەندەڵكارە گەورەكان‬ عەتا كەریم
2017-11-21 13:40      455 جار بینراوە

مام و رەخنە و رۆژنامەنووس‬ عەتا كەریم
2017-10-10 17:30      441 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو