شوان كەریم كابان

فه‌وزای دیموكراسی

  2018-01-09 10:45      124 جار بینراوە        کۆمێنت

بڕیاره‌ ئه‌مساڵ 2018 به‌ر له‌هاتنی وه‌زری گه‌رمی هاوین، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق(ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عیراق) ‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان –جگه‌ له‌ هه‌رێم-بكرێت‌و چه‌ند مانگێكیشه‌ قسه‌‌وباس له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌كرێت‌و ته‌نانه‌ت به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كانیش هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێكردوه‌‌و بڕیاره‌ توندو ناهه‌قه‌كانی به‌رێز سه‌ره‌ك وه‌زیری عیراق‌و لێدوانه‌كانی ژماره‌یه‌ك له‌ سیاسه‌تمه‌دار‌و ده‌سه‌ڵاتدار‌و په‌رله‌مانتارانی عیراقیش ده‌چێته‌ ئه‌و چوارچێوه‌یه‌وه‌.
بۆ به‌شداریكردن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، زیاتر له‌ دووسه‌د‌وچوار حیزب‌و قه‌واره‌ خۆیان ناونوس كردوه‌ له‌ كۆمیسیۆنی باڵا‌و بڕیاره‌ ركابه‌ری یه‌كتر بكه‌ن. به‌م پێ یه‌ش عیراق وه‌ك چۆن له‌ گه‌نده‌ڵیدا بۆته‌ یه‌كه‌م، ئاوهاش له‌ ژماره‌ی حیزب‌و قه‌واره‌ به‌شداربوه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنی 2018 ده‌بێته‌ یه‌كه‌م وڵات له‌ جیهاندا كه‌ ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ حیزب‌و قه‌واره‌یه‌ به‌شدار بن له‌ هه‌ڵبژاردندا ئه‌مه‌ش به‌جۆرێك له‌ دیموكراسی فه‌وزا له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت له‌ عێراقدا.
له‌راستیدا سه‌یره‌ له‌ وڵاتێكی بیست‌و پێنج ملیونیدا ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی حیزب‌و قه‌واره‌ی سیاسی به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، وه‌كو تریش بۆ نمونه‌:
-له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، دوو حیزب له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شدار ده‌بن، ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌مریكا زیاتر له‌ سێ سه‌د ملیۆن كه‌سه‌.
-له‌ بریتانیا هه‌ردوو حیزبی كرێكاران‌و پارێزگاران به‌شداری ده‌كه‌ن له‌م دواییه‌شدا، یه‌ك دوو حیزبی تر چونه‌ته‌ ركابه‌رییه‌كه‌، ژماره‌ی دانیشتوانی به‌ریتانیا شەست و چوار ملیۆن كه‌سه‌.
-له‌ ئه‌ڵمانیای فیدرال 42 حیزب‌و قه‌واره‌ به‌شداری دوا هه‌ڵبژاردنیان كرد، ژماره‌ی دانیشتوان 81 ملیۆن كه‌سه‌.
-له‌ توركیا 12 حیزب هه‌یه‌ كه‌ به‌شی هه‌ره‌ زۆریان به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، ژماره‌ی دانیشتوانی نزیكه‌ی 75 ملیۆن كه‌سه‌.
-له‌ فه‌ره‌نسا 17 حیزب هه‌یه‌‌و زۆربه‌یان به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ی نمونه‌ی چه‌ند وڵاتێك بوون كه‌ مێژووی دروست بونیان سه‌دان‌و ده‌یان ساڵ پێش عیراقن‌و ته‌مه‌نی دیموكراسیشیان، ده‌یان ساڵ پێش عیراقه‌، به‌ڵام به‌و ژماره‌ كه‌مه‌ی حیزبه‌كانه‌وه‌ به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا ده‌كرێت، چونكه‌ پاش ئه‌زمونێكی دوورودرێژ گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و راستیه‌ی دیموكراسیه‌ت هه‌ڵڵا‌و فه‌وزا نیه‌، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كه‌ ده‌ره‌نجام ده‌بێ به‌ قازانجی خه‌ڵكی وڵاته‌كانیان بكه‌وێته‌ نه‌ك به‌ دژی.
به‌ڵام له‌عیراقێكدا كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی هێز به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانه‌كانی خۆی به‌كار دێنێت‌و گه‌مارۆیان ده‌خاته‌سه‌ر برسیان ده‌كات‌و ده‌یانكوژێت‌و له‌عیراقێكدا كه‌ رێژه‌ی بێكاری گه‌یشتۆته‌ ئاستێكی مه‌ترسیدار‌و له‌ عیراقێكدا كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته‌كانیدا هه‌یه‌، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ شیعه‌‌و له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی باشوریش دا، له‌عیراقێكدا كه‌ له‌ ریزی پێشه‌وه‌ی وڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌كانه‌‌و به‌پێ گوته‌ی هه‌ئیه‌ی نه‌زاهه‌، سێ سه‌د‌و بیست ملیار دۆلار به‌هۆی گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ له‌ عێراق به‌هه‌ده‌ر چووه‌، له‌م عێراقه‌دا زیاتر له‌ دووسه‌د‌و چوار حیزب‌و قه‌واره‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن. به‌راستی ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ فه‌وزای دیموكراسی ناكرێ هیچی تری ناو لێ بنرێت.

وتاری زیاتر


كوا وەڵامی حكومەت؟!‬ شوان كەریم كابان
2018-03-14 20:26      103 جار بینراوە






نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو