مەلا بەختیار

رۆژی شانۆ پیرۆزبێ‌

  2019-03-27 14:47      92 جار بینراوە        کۆمێنت

"خوازیاری دڵگەرمی شانۆكارانی كوردم"
ئەمڕۆی رۆژی شانۆ، لەهونەرمەندان‌و شانۆكارانی كورد و جیهانیش پیرۆزبێ‌..
شانۆ، زمانی گفتوگۆی هاوبەشی نێوان گەلان‌و هەڵگری مێژووی مرۆڤایەتییە‌و ئەمڕۆی رۆژی شانۆش، رێزگرتنە لەهەموو ئەو شانۆكارانەی چیرۆك‌و وێنە واقیعییەكانی ژیان‌و چیرۆكە داهێنراوەكانی ئەقڵ، لەپێناو هۆشیاریی‌و بۆ راچەنینی مرۆڤایەتی، نمایشدەكەن.. 
ئەمڕۆ؛ رۆژی بەخشینەوەی بەردەوامی شكۆیە بەو تەختەیەی (ستەیجەی) كە لێیەوە، ئازادانە وێنای ئەندێشەو ئازادیی‌و فرە كەلتوری كۆمەڵەكان دەكرێ‌، بۆیە بۆ هەمیشە باوەڕموایە شانۆ دەبێ‌ بەئەقڵێكی كراوە، بە ئەندێشەیەكی رۆشنگەرانە، بەپرسیاری نوێی فەلسەفی، وەڵامی جیاوازییەكانمان بداتەوە. 
بەئومێدیشەوە، خوازیاری دڵگەرمی شانۆكارانی كوردم، كە لەسەر شانۆكان خەون دەبینن‌و ئومێدو خواستیانە، لەڕەوتی گەشەكردووی كوردەواریدا، نەخشی كۆمەڵێكی ئازادو مەدەنی‌و پێشكەوتوخوازیان هەبێت..
لەگەڵ پێشكەشكردنی چەپكە گوڵی وەفام بۆ رۆحی ئەو شانۆكارانەی بەجێیانهێشتوین‌و لەویژدانماندا زیندوون، چەپكە گوڵی خۆشەویستیشم لەپێناو داهێنان‌و ئەفراندندا، پێشكەشی هەموو ئەو شانۆكارێكی جدی دەكەم.. 
درود بۆ رۆحی شانۆكارانی كۆچكردوو..
سڵاو بۆ شانۆكارانی ئامادەو زیندوی سەرتەختەكانی شانۆ..
پیرۆزبێ‌ رۆژی شانۆ..

مەلا بەختیار
27/3/2019- سلێمانی

وتاری زیاتر

ناكۆكیەكانی سەرۆك ترامپ‬ مەلا بەختیار
2019-10-13 21:53      141 جار بینراوە








روسیای لینین و روسیای پوتین‬ مەلا بەختیار
2019-09-11 18:42      81 جار بینراوە


31ی ئاب؛ یادێكی شوم‬ مەلا بەختیار
2019-08-31 13:33      99 جار بینراوە












یەکی ئایارو عائیدون!‬ مەلا بەختیار
2019-05-01 17:48      86 جار بینراوە




(11)ی ئازار و پەندەكانی مێژوو!‬ مەلا بەختیار
2019-03-11 17:17      150 جار بینراوە




نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو