مەلا بەختیار

نامەیەكی دۆستانە بۆ هەدەپەی ئازادیخواز!

  2019-03-30 16:00      104 جار بینراوە        کۆمێنت

لە كاتێكدا رابەرانی كوردایەتی و دیموكراسی هاوچەرخ هەڤاڵ (سەلاحەدین دەمیرتاش) و (فیگەن یوكسكداغ) هاوسەرۆكی هەدەپەو زیاتر لە (11) هەزار ئەندامیان، لەپشتی دەرگای ئاسنینی زیندانن؛ هەدەپە، ئەركێكی مێژوویی هەڵبژاردنی شارەوانییەكان رادەپەڕێنێ‌.
سەرەڕای جیاوازی رێبازی ئایدیۆلۆژی. دەڵێم: ناكرێ‌ تاقە كوردێكی دڵسۆز لەكوردستان و جیهاندا هەبێ‌، لەم هەڵبژاردنەدا پشتیوانی هەدەپە نەكات، بەڵكو پشتیوانی كردنیان، ئەركێكی شەرەفمەندانەی مافی دیموكراسی و ئازادیخوازییە، چونكە تاقە ستراتیژی سەرخستنی كێشەی كوردو كوردستان، لەهەموو بەشەكانی كوردستاندا، لەدوای جەنگی ساردەوە، خەباتی دیموكراسی مەدەنی، پارلەمان و سندوقەكانی دەنگدانە، باقی رێبازەكانی خەبات تەنها بۆ پاڵپشتی خەباتی دیموكراسی و ئاشتەوایی كاریگەریان ماوە. نەك وەكو ستراتیژی رزگاری!
گرنگ لای من، ستراتیژی خەباتی مەدەنی هەدەپەیە. هەموو دەنگدانێكیش بەكاندیدەكانی هەدەپە، كاریگەرترە لەدەنگی گوللەو هەموو دڵۆپە ئارەقێكی پرۆسەی هەڵبژاردنیش، بارتەقای خوێنی شەهیدان كاریگەرە.
سڵاو لەدەنگدەرانی هەدەپە، سڵاو لە ئازادیخوازانی باكووری كوردستان، لەهەر كوێیەكی جیهانیشدا بن. بەئومێدی سەركەوتنتانم لەخەباتی مەدەنی و دیموكراسی و ئاشتەواییدا.
30-3-2019

وتاری زیاتر











یەکی ئایارو عائیدون!‬ مەلا بەختیار
2019-05-01 17:48      69 جار بینراوە



رۆژی شانۆ پیرۆزبێ‌‬ مەلا بەختیار
2019-03-27 14:47      69 جار بینراوە

(11)ی ئازار و پەندەكانی مێژوو!‬ مەلا بەختیار
2019-03-11 17:17      127 جار بینراوە





پاساوی تاڵانكردن مەهۆننەوە!!‬ مەلا بەختیار
2019-01-15 13:52      111 جار بینراوە








كابینەی نوێ‌ و كێشە كۆنەكان‬ مەلا بەختیار
2018-12-11 09:36      104 جار بینراوە



نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

نرخی دراوەکان

# دراو نرخ بە د.ع
1 $100 120,500
2 €100 133000
3 £100 145,000
4 100 لیرەی توركی 21,750
5 100,000 تمەن 10,000
6 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت 61.22
7 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوی‌ تیكساس 55.21

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو