مەلا بەختیار

بەرگریی عەفرین.. وەرچەرخانی فیدراڵی

  2018-02-05 08:56      282 جار بینراوە        کۆمێنت

لە(2018/1/20)وە، هێرشی توركیا، بەسەدان تانك‌و زیاتر لە (80) فڕۆكەی ناتۆ‌و هەزاران سەربازو جاشی بەشێكی بەرهەڵستكارانی سوریا، بۆ سەر شاری عەفرین، دەستیپێكردووە. قەبارەی هێزەكەو تەكنەلۆژیای جەنگین‌و قوربانییەكان بەراورد بكرێ‌، لەرووی ستراتیژی جەنگەوە، هەتائێستا دەركەوتووە، كە تاكتیكی بەرەنگاریەكە، بۆ سەرخستنی ستراتیژی پاراستنی عەفرین سەركەوتوو بووە. لەبەرامبەریشدا، سوپای توركیا، لایەنی كەمی ئامانجی عەسكەریەكانی (تائێستا) بەدینەهێناوە.
ئەگەر سەردەمەكە، تەكنەلۆژیای جەنگین، بەكارهێنانی زرێپۆش‌و تۆپ‌و موشەكی ئاراستەكراوی لیزەری، بۆ چۆنیەتی ئەنجامی بەرەنگاریەكەی عەفرین، لێكدانەوەی بابەتیی عەسكەری بۆ بكرێ‌، ئەو راستییە دەردەكەوێ‌، كە شەرڤانان (یەپەژە- هەسەدە) نەك هەر ئازان.. بەڵكو ئەگەر نەخشەكانی عەسكەریەكانی توركیا شكستپێبهێنن، لە زانستی عەسكەریدا، هاوكێشەی نوێی بەرەنگاری دەخرێتە سەر تەواوی زانیاری‌و زانستی عەسكەری.. بەڵكو زانستی عەسكەری بەرەنگاری دەوڵەمەندیش دەكات!
دەمێنێتەوە رەهەندی سیاسی، بەرەنگاری عەفرین، كە پێمانوایە:
- شەڕی سەرێ كانی (2013) توانای هێزی عەسكەری رۆژئاوای سەلماند.
- بەرەنگاری لە كۆبانێ‌ (كە دوای 133 رۆژ لەبەرەنگاری لە 2015/1/27دا رزگار كرا)، شەرعیەتی سیاسی هێزی عەسكەری بۆ شەرڤانان، دەستەبەركرد.
- بەرەنگاریش لە (عەفرین) سەركەوتن بەدەستبهێنێ‌، دەستەبەری مافی فیدراڵی بۆ رۆژئاوا دابین دەكات.
ئێستا، نەك رۆژئاوا، بەڵكو چارەنوسی سوریاش، لەناو ئۆپۆزسیۆنی سوریاو كۆبونەوەكانی ژنێف‌و ئەستانەو سوتشی، بەشێكی پەیوەندی بە شەڕی بەرەنگاری (عەفرین)ەوە هەیە. زۆریشی نەماوە دەربكەوێ‌، نەتەوەی كورد لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لەناو هاوكێشەكاندا، قەرەبوی پیلانەكانی مێژوو لەناوچەكەدا بكاتەوە.. لەسەردەمی جیهانگیریدا، كوردستان، دەبێتە بەشێكی كاریگەری گۆڕینی هاوكێشەكان‌و سیاسەتی ئیقلیمیش!

 

وتاری زیاتر



وتاری سواو كۆتایی هاتووە‬ مەلا بەختیار
2019-11-06 13:12      133 جار بینراوە



ناكۆكیەكانی سەرۆك ترامپ‬ مەلا بەختیار
2019-10-13 21:53      195 جار بینراوە








روسیای لینین و روسیای پوتین‬ مەلا بەختیار
2019-09-11 18:42      100 جار بینراوە


31ی ئاب؛ یادێكی شوم‬ مەلا بەختیار
2019-08-31 13:33      110 جار بینراوە












یەکی ئایارو عائیدون!‬ مەلا بەختیار
2019-05-01 17:48      96 جار بینراوە



نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو