د.لوئەی جاف

فه‌ره‌نسا بۆ بێده‌نگه‌؟

  2018-02-07 21:38      201 جار بینراوە        کۆمێنت

لەدوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی، ئیمبراتۆرییه‌تی عوسمانی لەناوبرا. ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابه‌شكرا بەسه‌ر دوو زۆنی كاریگه‌ری. زۆنی یه‌كه‌م،‌ سوریاو لوبنانی لەخۆگرت و كه‌وته‌‌ ژێر ڕكێفی ڕاسته‌خۆی كۆماری چواره‌می فه‌ره‌نسا. زۆنی دووه‌م، مێزۆپۆتامیا، ئوردن، كه‌نداوو فه‌له‌ستینی لەخۆگرت و كه‌وته‌ ژێر ڕكێفی ڕاسته‌وخۆی به‌ریتانیای عوزما. لەسه‌ره‌تای ڕێككه‌وتنه‌كه‌، ولایه‌تی موسڵ (كه‌ركوك، هه‌ولێرو سلێمانی) به‌ر فه‌ره‌نسا كه‌وت، به‌ڵام دواتر ئینگلیزه‌كان توانیان قه‌ناعه‌ت بكه‌ن به‌ فه‌ره‌نسا بەوه‌رگرتنی ئه‌و ولایه‌ته‌ به‌رانبه‌ر بەهه‌ندێك ئیمتیازات، له‌وانه‌‌ به‌شێك لەداهاتی نه‌وتی كه‌ركوك.
لەعه‌قڵی دبلۆماسی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، تا ئێستاش سوریا زۆنێكه‌ كه‌ فه‌ره‌نسا ده‌بێت كاریگه‌ریی تایبه‌تی بەسه‌رییه‌وه‌ هه‌بێت و ڕاوبۆچوونی بەهه‌ند وه‌ربگیرێت لەكۆبوونه‌وه‌كانی سوتشی، جنێڤ و ئه‌ستانه‌‌. لەگۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی، فه‌ره‌نسا تا ئێستاش خۆی بەخاوه‌نی شه‌رعیی سوریا ده‌زانێت هه‌رچه‌نده‌ لەسه‌ر ئه‌رزی واقیع، ڕوسیا لەسه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ئێران لەسه‌ر ئاستی ئیقلیمی هیچیان بۆ نه‌هێشتۆته‌وه‌‌.‌ به‌ڵام فه‌ره‌نسا كۆڵنادات و هه‌ر سوورەو‌ پێداگیریی ده‌كات لەسه‌ر په‌راوێزنه‌خستنی سه‌باره‌ت بەمه‌له‌فی سووری. لەلایه‌ك هه‌وڵده‌دات ڕێگاچاره‌یه‌ك بدۆزێته‌وه‌ لەگه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی سوریا، لەلایه‌كی تریش په‌یوه‌ندییه‌كی باشی هه‌بوو (هه‌یه‌)‌ لەگه‌ڵ ڕۆژئاوای كوردستان و شه‌رڤانان.
نه‌ك هه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌، بگره‌ فه‌ره‌نسا ویستی ده‌رگایه‌كی بچووك بكاته‌وه‌ بەسه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د كاتێك سه‌رۆك ماكرۆن لەمانگی دیسه‌مبه‌ری ٢٠١٧ لەچاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی فرانس ٢، به‌ ئاشكرا وتی شه‌ڕی دژی داعش ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام به‌شار ئه‌سه‌د لێره‌ ده‌مێنێت. مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ بوو بڵێت، تازه‌ به‌شار ئه‌سه‌د ناڕوخێت، خۆ ناكرێت خۆمان په‌راوێز بخه‌ین و ده‌ستبه‌رداری مه‌له‌فی سوریا بین و خۆمانی لێبێبه‌ری بكه‌ین.
فه‌ره‌نسا و ڕۆژئاوای كوردستان:
ئه‌وه‌ی ده‌توانین تێبینیبكه‌ین له‌ مامه‌ڵه‌كردنی فه‌ره‌نسا سه‌باره‌ت به‌ مه‌له‌فی سوریا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فه‌ره‌نسا ده‌یه‌وێت له‌ ڕێگه‌ی سوریاوه‌ بوونی كاریگه‌ری و ئامانجه‌ ستراتیجیه‌كانی خۆی له‌ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ ده‌ستنه‌دات‌. ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ش هۆی ساردی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا بێت سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی بێده‌نگی‌ له‌ به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین. هه‌رچه‌نده‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ داوای كرد كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سازبكرێت له‌ سه‌ر عه‌فرین‌.
ئۆپۆزیسیۆنی فه‌ره‌نسا، به‌ تایبه‌تی چه‌پی كه‌ فراكسیۆنی فرانس ئه‌نسومیز ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات، له‌ سه‌ره‌تای هێرشه‌ سه‌ربازیه‌كانی سه‌ر عه‌فرین، له‌ په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌یان كرد. داوایانكرد له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا جان ئیڤ لودریان كه‌ حكومه‌تی فه‌ره‌نسا بێده‌نگ نه‌بێت و داوا لەتوركیا بكات واز له‌و له‌شكركێشیه‌ بهێنێت. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا كه‌ دۆستی كورده‌، بەشێوه‌یه‌كی گشتی وەڵامی ڕه‌خنه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی دایه‌وەو نه‌یتوانی قه‌ناعه‌تیان پێبكات‌. دیاره‌ حكومه‌تی فه‌ره‌نسا لەدڵه‌وه‌ پێی ناخۆشه‌ شه‌رڤانان شكست بێنن، به‌ڵام لەهه‌مانكاتدا ده‌مێكه‌ مه‌له‌فی سوریای لەده‌ست ده‌رچووه‌و ناتوانێت له‌وه‌ زیاتر خۆی دووربخاته‌وه‌ لەبڕیار به‌ده‌ستدانی ئێستای مه‌له‌فی سوریا (ڕوسیا، ئێران و ئه‌مه‌ریكا).
لەقسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ هه‌م دیسان كه‌و‌تینه‌ چاڵی به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كان و كورد جارێكی تر ده‌بێته‌ قۆچی قوربانی. فه‌ره‌نسا ناتوانێت دژی بڕیاری ڕوسیا بوه‌ستێته‌وەو ناتوانێت ده‌نگ به‌رزبكاته‌وه‌ به‌رانبه‌ر بەڕێكه‌وتنی ڕوسیا، توركیاو ئه‌سه‌د. له‌م حاڵه‌ته‌شدا،‌ هیچ نه‌‌ماوه‌ته‌وه‌ لەبه‌رده‌م برایانی ڕۆژئاوا جگه‌ لەپشتبه‌ستن‌ بەهێزی گه‌ل و نیشتمان و شاخه‌كانی كوردستان.

وتاری زیاتر

سەنتەری فەرەنسی كوردی پاریس‬ د.لوئەی جاف
2018-07-04 11:25      27 جار بینراوە


ده‌رباره‌ی چه‌مكی ترس‬ د.لوئەی جاف
2018-06-20 15:09      62 جار بینراوە

په‌رله‌مانی عیراق به‌ داتا‬ د.لوئەی جاف
2018-06-06 16:24      99 جار بینراوە

پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق‬ د.لوئەی جاف
2018-05-30 12:11      134 جار بینراوە

گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاڵای سه‌وز‬ د.لوئەی جاف
2018-05-16 12:02      99 جار بینراوە

یه‌كده‌نگی و سه‌ركه‌وتن‬ د.لوئەی جاف
2018-05-02 20:02      129 جار بینراوە

چه‌ند سه‌رنجێك پێش ده‌نگدان‬ د.لوئەی جاف
2018-04-26 10:55      100 جار بینراوە


جارێکی تر فەرەنسا هەژێنرا‬ د.لوئەی جاف
2018-03-28 16:14      118 جار بینراوە

دیالۆگ و سازان چاره‌سه‌ره‌‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-21 14:24      97 جار بینراوە

كوردستان و دیموكراسی‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-14 22:08      137 جار بینراوە

سیستمی سۆسیال لە فەرەنسا‬ د.لوئەی جاف
2018-01-22 19:21      167 جار بینراوە

حزبی حوكمڕانی‌ و حزبی ئۆپۆزسیۆن‬ د.لوئەی جاف
2018-01-03 10:07      195 جار بینراوە

فیکر و فەلسەفە.. یەکێتی و کۆنگرە‬ د.لوئەی جاف
2017-12-21 20:47      289 جار بینراوە

لووتكه‌ی سوچی ‌و كورد‬ د.لوئەی جاف
2017-11-28 10:26      213 جار بینراوە

ئاینده‌مان دوای ریفراندۆم ‌‬ د.لوئەی جاف
2017-10-01 15:54      251 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو