مه‌ریوان عه‌لی محه‌مه‌د

عه‌بادی له‌نێوان برسییكردن و ترسدا

  2018-02-10 10:30      154 جار بینراوە        کۆمێنت

وێرای ئه‌وه‌ی تا ئێستا پێناسه‌یه‌كی چوارچێوه‌ دیاركراو بۆ ووشه‌ی تیرۆر( ارهاب )له‌یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا دیارینه‌كراوه‌ به‌ڵام ده‌كرێت له‌ پێناسه‌ ساده‌ییه‌كه‌یدا بڵێین ئیرهاب بریتیه‌ له‌ ئامرازێكی ون و شاراوه‌ بۆ ترساندنی كۆمه‌ڵگا له‌ كۆتایی هێنان به‌ ژیان له‌ رێی كۆمه‌ڵێك ئامرازیی جۆراو جۆردا  له‌ ته‌قینه‌وه‌ی له‌ناكاو و رفاندن و بێسه‌روشوێنكردن و تێكدانی ئه‌من و ئاسایشی وڵات .

له‌سه‌رووی ده‌سته‌واژه‌ی  تیرۆریشدا كه‌  هێنده‌ مه‌ترسیداره‌  هه‌موو جیهانی یه‌كخستووه‌ و له‌یه‌كبه‌ره‌دا كۆیكردونه‌ته‌وه‌ , ئامرازێكی زۆر گه‌وره‌ و مه‌ترسیدارتر هه‌یه‌ كه‌ زۆر له‌ تیرۆر كاریگه‌ر و گه‌وره‌تره‌ ئه‌ویش بریتیه‌ له‌ ( برسییكردن)  بۆیه‌ له‌به‌ر گه‌وره‌یی  مه‌ترسی برسێتیی كه‌ كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه‌  له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا له‌ رووی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی , خوای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا  مه‌ترسی برسێتیی له‌پێش مه‌ترسی نه‌بوونی ئه‌من و ئاسایشدا  داناوه‌ هه‌روه‌ك نیعمه‌تی دابینكردنی خۆراك بۆ نه‌هێشتنی برسێتیی  له‌پێش دابینكردنی ئه‌من و ئاسایش داناوه‌ وه‌ك له‌ سوره‌تی ( قریش) دا هاتووه‌ ده‌فه‌رموێ  ( الذی اطعمهم من جوع و امنهم من خوف) . كه‌واته‌  به‌و پۆلێنكردن  و حیكمه‌ته‌ خوداییه‌ بێت ئه‌وه‌ی ئێستا مه‌خلوقێك به‌ناوی حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌رامبه‌ر به‌ تاكی كورددا ده‌یكات له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ خۆدزینه‌وه‌ له‌ ره‌وانه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌تایبه‌تی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روره‌ده‌  و ته‌ندروستی كه‌ بێگومان ره‌وانه‌نه‌كردنی مووچه‌  برسێتیی لێده‌كه‌وێته‌وه‌  زۆر له‌و تیرۆره‌ی كه‌  ترسی لێده‌كه‌وێته‌وه‌   گه‌وره‌تره‌  كه‌  ئه‌و تیرۆره‌  له‌ ئێستادا  هه‌موو جیهان دژایه‌تی ده‌كات.

ده‌ستبردنی به‌رێز عه‌بادی بۆ چه‌كی برسییكردن كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ شیرازه‌ی خێزان وكۆمه‌ڵگا تێكده‌دا , هێنده‌ مه‌ترسیداره‌  ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌ دیكتاتۆره‌كانیش  پێیان شه‌رم بووه‌ كاری له‌و جۆره‌ بكه‌ن یاخود دركیان  به‌ مه‌ترسیی برسییكردن كردتۆته‌وه‌ و زۆر به‌كاریان نه‌هێناوه‌  چونكه‌ پێش ئه‌و به‌رێزه‌ كه‌ ئێستا حوكمرانیی عیراق ده‌كات , هه‌بوون له‌پێش 2003 دا حكومرانی عیراق بوون   ده‌یان وت ( قطع الاعناق ولا قطع الارزاق)  كه‌چی  ئێستا  زبلدانی مێژووش شه‌رم ده‌كات ناوی ئه‌و كه‌سانه‌  له‌خۆبگرێت   جا چ جای ئه‌وه‌ی كه‌سێك  هه‌بێت خۆی به‌ حكومرانی ئه‌مرۆی عیراق بزانێت و له‌مسات و وه‌خته‌ی   ئێستای كه‌ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی تێكه‌وتووه‌  ترس و شه‌رم له‌ برسییكردن نه‌كات , ئه‌بێ شوێنی ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ كوێی زلبدانی مێژوو بێ , زۆر به‌دڵنیاییه‌یشه‌وه‌ بیركردنه‌وه‌ی هه‌موو كۆمه‌ڵگای كورده‌واریی  له‌ نه‌فره‌تكردنی   بكه‌رانی برسییكردن,  (گشتاندنه‌ ) جا  ئه‌و برسییكردنه‌ چ ئه‌و بیكا  یاخود  ئه‌م  چه‌شنی شته‌ و به‌ر ئه‌و نه‌فره‌ته‌ ده‌كه‌وێ.

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو