د.كاروان عەلی

مەترسییەكانی دووبارە كاندیدكردنەوەی پەرلەمانتاران

  2018-02-12 18:40      97 جار بینراوە        کۆمێنت

لەگەڵ رێزم بۆ هەندێ لەهاوڕێ پەرلەمانتارەكانم لەبەغدا، بەڵام دووبارە دانانەوەی پەلەمانتارانی ئێستا لەلایەن یەكێتی وەك كاندید بۆ خولی داهاتوو، ئەم لایەنە مەترسیدارانەی هەیە:
1-خیانەت و خۆفرۆشی لەنێو ماڵی كورد لەبەغدا زیاد دەكاو هەندێكیان دەستیان تێكەڵ دەكەن لەگەڵ ناحەزانی كورد وەك لە رابردوو بینیمان
2- یەكێتی سەدان كادیری بەتواناو دڵسۆزترو لێهاتووی هەیە، دەرگا داخستن بەرووی ئەو كادیرانە بۆ ئەم ئەركەو نەهێنانە پێشەوەی خوێنی نوێ، دەبێتە مایەی نیگەرانیەكی زۆرو دیسان كۆچكردنی كادیرانی یەكێتی بۆ نێو حزبەكانی تر دەست پێدەكاتەوە.
3- هەندێ لەپەرلەمانتارانی یەكێتی لە بەغدا، وەك هاوشێوەكانیان لەلیستەكانی تر، هیچ رۆڵ و كاریگەرییەكیان نەبووە لە بەرژەوەندیی كوردو یەكێتی، بۆیە دانانەوەی ئەوانە زیانێكی زۆر بە كوردو یەكێتیش دەگەیەنێت چونكە ناتوانن هیچ خزمەتێك یان ئیزافەیەك بكەن.
4- كاندیدكردنەوەی پەرلەمانتارەكانی ئێستای یەكێتی بۆ خولێكی تریش، زیانێكی گەورەی دەبێ بۆ سەنگ و دەنگی یەكێتی چونكە خەڵكی كوردستان تێبینی و سەرنجی زۆریان هەیە لەسەر ئەداو توانای سەرجەم پەرلەمانتاران بە هی یەكێتیشەوە، بۆیە خەڵك دەنگ نادا بەو دەمووچاوە دووبارانەو لە ئەنجامدا دەنگی یەكێتی كەمدەبێتەوەو هی حزبەكانی تر زیاد دەكا. ئەمە زیاتر راستەو كاریگەریی هەیە لە كەركوك و ناوچە داگیركراوەكانی كوردستان.

 

وتاری زیاتر


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو