مەلا بەختیار

راپه‌ڕین، هه‌ر راپه‌ڕین بێ‌ سلێمانی

  2018-03-07 12:24      182 جار بینراوە        کۆمێنت

كه‌ له‌ شاخ بوین، هه‌میشه‌ بیرمان لای شاره‌كان بوو. ساڵی (1979) دووه‌مین فێستیڤاڵی شیعری كوردی، له‌سلێمانی سازدرا. چه‌ندین شاعیر، له‌پێشمه‌رگه‌ ئازایانه‌تر به‌گژ فاشییه‌كاندا چونه‌وه‌، له‌وانه‌: حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن، هه‌ڤاڵ كوێستانی‌و محه‌مه‌د به‌دری، بوێرانه‌تر، شیعریان خوێنده‌وه‌. شیعره‌كه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، هاواری راپه‌ڕین بوو؛ ئه‌وه‌ی كوێستانی پیرۆزكردنی شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر بوو. ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د به‌دری، كه‌ له‌به‌غداوه‌ هاتبوو، سلێمانیش مه‌یدانی سه‌ره‌كی به‌ره‌نگاریی بوو، له‌سه‌ر سلێمانی بوو. له‌ كۆپله‌یه‌كدا له‌یادم ماوه‌ ده‌ڵێ‌: سلێمانی.. سلێمانی، ئه‌تۆ بۆ كورد ئه‌مێنی هه‌تا دونیا بمێنێ‌، تۆ ئه‌مێنی ئه‌وه‌ی بۆ كورد بژی، ئازایه‌، مه‌رده‌ ئه‌وه‌ی بۆ خۆی ده‌ژی عومری نه‌مێنێ‌ ئه‌وه‌ی رۆژگاری سه‌ختی خه‌باتی نه‌دیبێ‌، نازانێ‌ ئه‌م شاره‌، چ كوانویه‌كی پڕ لەژیله‌مۆی كوردایه‌تی‌و هه‌ڵوێست‌و رووناكبیری‌و پێشه‌نگی مه‌ده‌نیه‌ته‌. ئه‌وه‌ی لەڕۆژگاری شكستدا له‌م شاره‌دا لێینه‌قه‌ومابێ‌، نازانێ‌ سلێمانی ئامێزه‌ گه‌وره‌كه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی‌و دڵسۆزی‌و جوامێریه‌. ئێستا یادی (27) ساڵه‌ی راپه‌ڕینی سلێمانییه‌. بیرتانه‌ له‌دوای /ی ئازاری ده‌روازه‌ی راپه‌ڕینه‌وه‌، ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ی كورد، له‌سه‌ر هه‌ست بوو، بۆ راپه‌ڕینی سلێمانی، بۆ؟ چونكه‌، كه‌ سلێمانی راپه‌ڕی، ئیتر ده‌سته‌به‌ری سه‌ركه‌وتن كرا. ئیدی، ته‌واوی گه‌لی كوردستان، شار بەشارو شارۆچكه‌ به‌ شارۆچكه‌، دابه‌زینه‌ مه‌یدان‌و كڵپه‌ كڵپه‌، مه‌شخه‌ڵانی شۆڕشی نوێی ئه‌مجاره‌، پێكهات‌و تاریكستانی فاشییه‌كانی ده‌وسوتاند. هه‌ر به‌ڕاستیی سلێمانی، بۆ كورد ئه‌مینه‌.. ره‌وانشاد محه‌مه‌د به‌دری راستت وتووه‌: ئه‌وه‌ی بۆ كورد ده‌ژی ئازایه‌ مه‌رده‌، ئه‌وه‌ی بۆ خۆی ده‌ژی ده‌ك عومری نه‌مێنێ‌. له‌م یاده‌دا، دانی پیاده‌نێم: سلێمانی خۆم قه‌رزاربارت ده‌زانم سلێمانی. قه‌رزارباری ماڵی شه‌هید به‌كری دارتاش‌و شه‌هید جه‌ماله‌ ره‌ش‌و خوالێخۆشبوو عومه‌ری مامه‌ سه‌عه‌و مامه‌كانی شه‌هید ئاشتی حه‌مه‌سه‌عید‌و ماڵی شوكری خان‌و شێخ سدیقی زه‌ڕه‌نگه‌رو ماڵی مامۆستا ئه‌حمه‌دی زیندان‌و ناجی خانی خێزانی.. قه‌رزارباری ماڵی شێخ جه‌ناب‌و شێخ له‌تیقی شێخ عومه‌رو ماڵه‌ میهره‌بانه‌كه‌ی دایكی دلێری سه‌ید مه‌جیدو ماڵی كاك ئه‌مینی حاجی عه‌زیز (باوكی خۆشناو) په‌ناگه‌ ئارامبه‌خشه‌كه‌ی ماڵی ئاوات قاره‌مانی‌و چه‌ند رۆژێكی ماڵی شه‌هید سیروان تاڵه‌بانی‌و ماڵی هاوڕێم سواره‌ی ئه‌حمه‌دو ماڵی ته‌هاو ماڵی شه‌هید مامۆستا ئه‌نوه‌رو ماڵی شه‌هید عه‌به‌ی ئایشێ‌‌و شه‌هید یاسینه‌ ره‌ش‌و.. قه‌رزارباری، ته‌واوی ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌م.. پێكه‌وه‌، چۆكمان بۆ فاشیه‌كان دانه‌دا. سڵاو له‌ 7ی ئازار، یادی راپه‌ڕینی شاره‌ قاره‌مانه‌كه‌مان.

وتاری زیاتر


















سعودیه‌و توركیاو مافی كورد !‬ مەلا بەختیار
2017-11-24 13:36      480 جار بینراوە

خانه‌قینه‌ ئازیزه‌كه‌م‬ مەلا بەختیار
2017-11-12 13:40      516 جار بینراوە




نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو