د.لوئەی جاف

جارێکی تر فەرەنسا هەژێنرا

  2018-03-28 16:14      228 جار بینراوە        کۆمێنت

هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانی داعش وەکو گروپێکی تیرۆریستی، فەرەنسا بوو بەیەکێک لەگۆڕەپانە سەرەکییەکانی چالاکی و هێرشەکانی داعش، ئەمەش لەبەرئەوەی فەرەنسا مێژوویەکی دوورو درێژی هەیە لەگەڵ وڵاتانی ئەفریقیای باکوور (جەزائیر، مەغرب و تونس) کەپێش سەربەخۆییان راستەوخۆ لەلایەن فەرەنساوە داگیرکرابوون و حکوم دەکران. بەهۆی ئەو پەیوەندییە مێژووییەوە بەملیۆنان هاوڵاتی بەڕەچەڵەک و کەلتوور موسڵمان، سەر بەو سێ وڵاتە لئفەرەنسا دەژین. بەشێک لەنەوەی ئەو موسڵمانانە کە زۆربەیان ڕەگەزنامەی فەرەنسیان هەیە، کێشەی شوناس و کێشەی ئابووری و کۆمەڵایەتیان هەیە. ئەو کێشانە ئەمەنە ئاڵۆزن، تا ئێستا حکومەتی فەرەنسا نەیتوانیوە چارەسەریان بۆ بدۆزێتەوە. گروپە تیرۆریستییەکان ماوەی چەندین ساڵە کاردەکەن بۆ بەکارهێنانی کێشەکانی ئەو گەنجانە بۆ هاندانیان بۆ ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی دژ بەفەرەنسا. بەم کارەش هاووڵاتی فەرەنسی بەڕەچەڵەک و کەلتور موسڵمان بەکاردەهێنن دژی حکومەت و هاوڵاتیانی تری فەرەنسا.
تیرۆریستەکە کێیە؟
ناوی رەزوان لاكدیمە، ته‌مه‌نی ٢٦ ساڵەو بەڕەچەلەک مەغربیە. لەساڵی ٢٠١٦ ماوه‌ی مانگێك زیندانی كراوه‌ به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی دزی و جەردەیی. بەپێی میدیاکانی فەرەنسا، پرۆفایلی رەزوان، وەک پرۆفایلی زۆربەی ئەنجامدەرانی هێرشە تیرۆریستیەکانی ترە. واتا ڕابردویەکی پاکی نییەو وەکو تیرۆریستەکانی تر، کۆنە دزو کۆنە تلیاق فرۆشن.
لەشاری ترێب چی ڕوویدا؟
ڕۆژی 23/3/2018 له‌ هێرشێكی چه‌كداریدا له‌شاری ترێب، له‌باشووری فه‌ڕه‌نسا، لەهێرشێکی تیرۆریستدا، گروپی تیرۆریستی داعش ٣ كه‌سی كوشت و ١٦ كه‌سیشی برینداركرد.
سەرەتا لەكاتژمێری دەو نیوی به‌یانی، ڕەزوان ئۆتۆمبێلێكی ئۆپڵی فڕاندو لەئەنجامدا، شوفێری ئۆپڵەکەی بەسه‌ختی برینداركردو ته‌قه‌ی لەكه‌سێكی تر كرد لەناو ئۆتۆمبێله‌كەو كوشتی. دواتر چووه‌‌ ناو سوپه‌رماركێتێك‌ و كارمه‌نده‌كان و چەندین كڕیاری بەبارمته‌ گرت.
دوای گەیشتنی هێزە ئەمنیەکان، بڕیاردرا لەكاتژمێر دوانزەو نیوه‌ڕۆ، هێزی تایبەتی دژە تیرۆر هێرش بكات سەر تیرۆریستەکەو بارمته‌كان ئازاد بکرێن. لەئه‌نجامدا هێرشبه‌ره‌كه كوژرا‌و بارمتەکان ئازادکران.
فەرەنسا لانکەی ئازادی و جاڕی گەردوونی مافی مرۆڤە. یەکێکە لەوڵاتە سەرەکییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی تیرۆریزم و داعش. ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لە لەناوبردنی داعش لەعیراق و هەرێمی کوردستان. داعش هەرچەندە تەواو بێهێز بووە، بەڵام شانەی نووستوی ماوەو توانای هەیە هێرشی نەوعی ئەنجامبدەن. کێشەی تیرۆریزمی داعش لەوەدایە بڕیاری ئەنجامدانی هێرشەکانیان پێویستی بەبڕیاری سەرەوە نییە. هەموو کەسێک دەتوانێت لەشوێنی خۆیەوە بڕیاربدات و هێرش ئەنجامبدات. ئەم جۆرە ئیستراکچەرەش، زەحمەتە کۆنتڕۆڵبکرێت بەتایبەتی لەوڵاتێکی وەک فەرەنسا کە هێزە ئەمنییەکان دەستیان کراوە نییە بەبێ دادوەر تیرۆریستان دەستگیربکەن.
ئەوەی گرنگە بیرمان نەچێت وەک وانە لەهێرشەکەی ئەمجارە، ئەفسەرە فەرەنسییەکەیە کە خۆی تەسلیمی تیرۆریستەکە کرد بەرانبەر ئازادکردنی ژنێکی بارمتە. ئەو ئەفسەرە بوو بەقوربانیی، بەڵام نیشانیدا کەفەرەنسا پاڵپشتی ئازادی و ژیانەو تیرۆریستان پاڵپشتی کوشتن و کوشتارین.

وتاری زیاتر

توێژینەوە تەکنۆلۆجییەکان‬ د.لوئەی جاف
2020-03-14 17:36      76 جار بینراوە

بایۆتەکنۆلۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-03-02 17:44      116 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-02-17 13:58      122 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-01-20 14:18      127 جار بینراوە



چی لە فەرەنسا ڕوودەدات؟‬ د.لوئەی جاف
2018-12-02 13:28      176 جار بینراوە

سەنتەری فەرەنسی كوردی پاریس‬ د.لوئەی جاف
2018-07-04 11:25      152 جار بینراوە


ده‌رباره‌ی چه‌مكی ترس‬ د.لوئەی جاف
2018-06-20 15:09      246 جار بینراوە

په‌رله‌مانی عیراق به‌ داتا‬ د.لوئەی جاف
2018-06-06 16:24      218 جار بینراوە

پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق‬ د.لوئەی جاف
2018-05-30 12:11      232 جار بینراوە

گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاڵای سه‌وز‬ د.لوئەی جاف
2018-05-16 12:02      241 جار بینراوە

یه‌كده‌نگی و سه‌ركه‌وتن‬ د.لوئەی جاف
2018-05-02 20:02      237 جار بینراوە

چه‌ند سه‌رنجێك پێش ده‌نگدان‬ د.لوئەی جاف
2018-04-26 10:55      191 جار بینراوە


دیالۆگ و سازان چاره‌سه‌ره‌‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-21 14:24      185 جار بینراوە

كوردستان و دیموكراسی‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-14 22:08      246 جار بینراوە

فه‌ره‌نسا بۆ بێده‌نگه‌؟‬ د.لوئەی جاف
2018-02-07 21:38      292 جار بینراوە

سیستمی سۆسیال لە فەرەنسا‬ د.لوئەی جاف
2018-01-22 19:21      277 جار بینراوە

حزبی حوكمڕانی‌ و حزبی ئۆپۆزسیۆن‬ د.لوئەی جاف
2018-01-03 10:07      309 جار بینراوە

فیکر و فەلسەفە.. یەکێتی و کۆنگرە‬ د.لوئەی جاف
2017-12-21 20:47      388 جار بینراوە

لووتكه‌ی سوچی ‌و كورد‬ د.لوئەی جاف
2017-11-28 10:26      362 جار بینراوە

ئاینده‌مان دوای ریفراندۆم ‌‬ د.لوئەی جاف
2017-10-01 15:54      418 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو