مەلا بەختیار

قەیرانی ئابوری‌و خەباتی مەدەنی

  2018-03-31 13:22      266 جار بینراوە        کۆمێنت

قەیرانی ئابوری، جیهانی‌و ناوچەیی‌و كوردستانییە. حكومەتی كوردستان، چەند هەڵەی كردووە، هەقە رەخنەی بابەتیی لێبگیرێ‌. بەڵام نادیدەگرتنی قەیرانەكە لەڕوی بابەتیەوە، هەڵەیە. ئەمریكا (800 ملیار دۆلار) قەرزارە. عێراق ساڵانە (7 ملیار دۆلار) قەرزی بانكی نێودەوڵەتی دەدات. میسرو ئوردن، هاوكاری ئەمریكاو دەوڵەتانی كەنداو نەبێ‌، ناچن بەڕێوە. یونان بە (300 ملیار دۆلار)ی بانكی نێودەوڵەتی خۆی گرتەوە. ئەو دۆخە، دوو ساڵە، كوردستانیشی گرتەوە. بەڵام ئەگەر حكومەتەكانی كوردستان مشوری باشتری ژێرخانی ئابورییان بخواردایە، كە ئەم حكومەتە دوچاری قەیرانەكە هات، دەیتوانی باشتر خۆی رابگرێ‌. بەڵام نە ئەم حكومەتەو نە حكومەتەكانی پێشتر، بۆ بەربەستی لەبەردەم بێدەربەستی ئابوری، پلانیان نەبوو. بۆیە، قەیرانەكە، لەكوردەواریدا قوڵتر تەقیەوە.
ئەوەی سەیرە، كێشەی قوڵی ئابوری، خراپیی سیستەمی حوكمڕانی، تەنگوچەڵەمەی گوزەران، تاوانی گەورەو بچوك لە دوو دەهەی رابوردوی حوكمڕانی كوردستاندا، رویانداوە، كەچی یەك كاربەدەستی گەورەی كوردستان، بەرپرسیارێتیەكەی هەڵنەگرتوەو غیرەتی دەستلەكاركێشانی نەبووە!
خەباتی مەدەنیش.. لەبەرامبەر ئەو دۆخەدا، هەتا هاتووە، لەگەشەكردندا بووە. ئەمە جێگەی دڵخۆشییە. بەتایبەتی، لەم دوو هەفتەیەدا، دەیان هەزار كەس داكۆكییان لە مافی پیشەییان كرد. گەرچی دەستێوەردانی حزبی هەبوو، بەڵام خۆشبەختانە، ئاڕاستەی خۆپیشاندانەكان بەرەو توندوتیژی، وەكو ناڕەزاییەكانی پایزی پار، نەگۆڕی. ئەم خەباتە مەدەنییە دوور لە توندوتیژییە، مژدەی خەمڵینی خەباتی مەدەنی وەكو ستراتیژی دیموكراسی كۆمەڵایەتی دەبەخشێ‌. چارەسەركردنی بەشێكی بەرچاوی پاشەكەوتی موچەش، لەلایەن حكومەتەوە، لەهەموو بارێكەوە، گرنگ‌و كاریگەر بوو. لای من، گرنگ ئەوەیە، سەندیكاو رێكخراوە مەدەنیەكان، قاڵبونیانە لەخەباتی مەدەنی‌و پیشەیی. هەر ئەم رێگایەش، مافە پیشەیی‌و مەدەنیەكان دابین دەكات‌و بەس!

وتاری زیاتر









وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      61 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      54 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      73 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      42 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      71 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      62 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-25 15:08      61 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-24 22:15      56 جار بینراوە






نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو