عەتا كەریم

كورد چ جۆرە گەمەكارێکە؟

  2018-04-11 15:56      244 جار بینراوە        کۆمێنت

هەرێمی كوردستان بەئەزموونی (13) ساڵ حوكمڕانییەوە كە دووزۆنی بوو، بەشداری یەكەمین هەڵبژاردنی 2005ی عیراقی دوای كەوتنی دیكتاتۆریی كرد، تێیدا هێزێكی كاریگەرو گەمەكارێكی سیاسیی باشی پرۆسەكە بوو، كە فەزڵەكەی بۆ هەردوو رەوانشاد مام جەلال و نەوشیروان موستەفا دەگەڕایەوە، كە كاریگەرترین كاراكتەریی سیاسیی بەئەزموون بوون، رۆڵ و نەخشیان بەسەر پێگەو قورسایی كورد لەعیراقی دوای دیكتاتۆری هەبوو، لەسەر ئاستی هەرێمیش پێداگرییان لەیەكخستنی گوتارو هێز ماڵی كورد كرد، بەتایبەتی یەكێتی و پارتیی و لایەنەكانی دیكە لەبەرەیەكی بەهێزدا چوونە یەكەم پرۆسەی هەڵبژاردنەوەو ئەنجامی باشی مسۆگەركرد، كە كورد بەرەوهاوبەشی لەدەسەڵات و حوكمڕانیدا هەنگاوی خێرای نا.
لەو كاتەوە تائێستا عیراق سێ هەڵبژاردنی كردووەو لەبەردەم چوارەمدایە، بەڵام ئەوەی گۆڕانكاریی بەسەرداهاتووە هێزو كاریگەریی و قورسایی كوردە كە لەپاشەكشەیەكی زۆردایە، كە لەناوخۆی ماڵی خۆیدا گورزی زۆری لەهێزەكانی خۆیداوە كە ئەوانیش یەكهێزی و یەكگوتاریی و یەكماڵی سیاسیی بووە، سەرباریش دوو كاریزما سیاسییەكەی ژیانئاواییان كردووە، كە بۆشاییان بۆ هێزی كورد دروستكردووە.
هەرسی هەڵبژاردنەكەی پێشوو (2005، 2010، 2014) پێكهاتەكانی كوردو سوننەو شیعە گەمەكاری سەرەكی هەڵبژاردن و دەسەڵات و حوكمڕانی بوون، تێدا جیا لەئیستحقاقاتی هەڵبژاردن، تەوافوقی سیاسیی پەیڕەوكراوە بۆ بەرێوەبردنی عیراقی نوێ، بەڵام لەم خوولەدا كورد وەك پێشوو گەمەكەی پێناكرێت بەتایبەتی كە هەرێم هێزی سیاسیی و حوكمڕانی سێ خوولەكەی دیكەی نەماوەو هێشتا بەلێكترازاوی و ساردوسڕیی سیاسییەوە خۆی نماییش دەكات، سیستەمی دەنگدانیش لەهەرسێ خولەكەی رابردوو جیاوازە كە دەنگدانی ئەلیكترۆنییەو لەسەرتاسەری عیراقدا نزیكەی 52% خاوەنی كارتی ئەلیكترۆنی دەنگدانن، كەرێژەكە لەهەرێم كەمترەو دەنگدەران پەرۆش نەبوون، كە ناڕەزایی و كەموكورتی و قەیرانە قورسەكانی ئەزموونی هەرێم بەتایبەت لەدوای ریفراندۆم زیانی بەپەرۆشییان گەیاند.
هەرچونێك بێت لەدوای پرۆسەكە، شێوەی پێكهاتەی حوكمڕانی دەردەكەوێت، كە قورسترین قۆناغ بووە، ئەویش هاوپەیمانێتی نێوان قەوارەكانە، كە ئەمجارەش دوو كاراكتەری سەرەكی لەپێكهاتەی شیعەكانە، بۆ ئەوەش كوردو سوننەش پێكهاتەی یەكلاكەرەوەی سەرخستنی هێزی براوە دەبێت بۆ پێكهێنانی حكومەتی 2018ی دوای دەنگدانی 12ی ئایاری ئەمساڵ.
وەك چۆن شەقامی هەرێم ناڕازییە لەشێوازی بەرێوەبردنی هەرێم و بەهەمانشێوەش شەقامی عیراقی لەسیاسەتمەدارو كابینەكانی پێشوو و ئاستی خزمەتگوزاریی و خراپی بژێوییان نارازیین، كە خاڵی كۆكی هەردوو شەقامەكەیە، بەڵام هێزێكی دیكەی مەزهەبی هەیە كە دەتوانێت بە فەتوایەك شەقام و سیاسەتی زۆرینەی عیراق بخاتە سەر یەك هێڵ، كە مەرجەعی باڵای ئایینی شیعەكانە، هاوشانیش كنەدانی تەوژمی ناسیۆنالیستی نەتەوەیی عەرەبی بەرامبەر بە كوردیش هێزێكی دیكەی ئەوانە، كە دەبێتە عەبایەك بۆ داپۆشینی گەندەڵی و نایەكسانی و شكستەكانی خزمەتگوزاری لەعیراقی نوێ، بەڵام كورد هیچكام لەهێزی سیاسی و نەتەوەیی نییە كە شەقام و سیاسیەت بخاتە سەر هێڵێك بەرەو ئامانج و ئەنجام لەعیراقی نوێدا كە ئەم پێكهاتەیە لەبەردەم گورزی شكاندنی هاوبەشی و مافەكانییدایە، سەرباریش ئەگەری لەدەستدانی بەشێك لە پۆست و وەزارەتەكانی هەیە، كە یەكێك لەپۆستە باڵاكان كە سەرۆكایەتی كۆمارە بەتەوافوقی سیاسیی وەریگرتووە.

وتاری زیاتر

ئەگەر مووچەخوراوان یەكگرن!‬ عەتا كەریم
2020-05-22 15:48      51 جار بینراوە

لە مەركەزی بترسن‬ عەتا كەریم
2020-05-09 15:13      68 جار بینراوە

هەڵەكە لەكوێدایە؟‬ عەتا كەریم
2019-02-27 10:10      175 جار بینراوە

جریوە لەسەر پشتی فیل!‬ عەتا كەریم
2018-08-16 17:36      299 جار بینراوە

جووتپایەی داڕووخاو!‬ عەتا كەریم
2018-08-09 14:08      264 جار بینراوە

ته‌ندروستی له‌ چنگی بازرگاندا!‬ عەتا كەریم
2018-07-28 12:46      191 جار بینراوە

لیرەو دەمیرتاش و میراڵ!‬ عەتا كەریم
2018-05-30 13:58      252 جار بینراوە

ماراسۆنی حكومەت و جەدەلی تەزویر!‬ عەتا كەریم
2018-05-23 13:09      293 جار بینراوە

سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان‬ عەتا كەریم
2018-05-17 19:10      405 جار بینراوە

كەركوك بردیەوە‬ عەتا كەریم
2018-05-15 12:31      275 جار بینراوە


كەركوكیان بەنەوتەوە گەرەكە!‬ عەتا كەریم
2018-05-02 16:17      278 جار بینراوە


عەفرین كەوتن و سەركەوتن!‬ عەتا كەریم
2018-03-21 13:00      248 جار بینراوە

هەڵەبجە قوربانیی بێبەڵێنی‬ عەتا كەریم
2018-03-14 12:19      342 جار بینراوە

نەوەی یاخی!‬ عەتا كەریم
2018-03-06 20:29      329 جار بینراوە

دۆڕانەكانی ژێر بەڕە!‬ عەتا كەریم
2018-01-17 12:22      567 جار بینراوە

لێكترازاوی بەردەم بەغدا!‬ عەتا كەریم
2018-01-09 10:18      356 جار بینراوە

كورد لەبەرگی داعش دا‬ عەتا كەریم
2017-12-12 19:23      467 جار بینراوە

شەڕی گەندەڵكارە گەورەكان‬ عەتا كەریم
2017-11-21 13:40      458 جار بینراوە

مام و رەخنە و رۆژنامەنووس‬ عەتا كەریم
2017-10-10 17:30      443 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو