وه‌ختێك له 1/6/1975 دا به‌یاننامه‌ی دروستبوونی ی.ن.ك راگه‌یه‌نراو پاش ساڵێكیش له 1/6/1976 شۆڕشی هه‌ڵگیرساند، ئه‌وی رۆژێ نه هه‌ڵبژاردن هه‌بوو، نه باسی دیموكراسی له‌ئارادا بوو، نه كاندید‌و نه په‌رله‌مان و نه‌به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن و نه بانگه‌شه و نه هیچ یه‌كێك له‌وانه هه‌بوو، ئه‌وكاته خه‌باتێكی سه‌ختی بێ‌وچان هه‌بوو، سه‌رده‌مێك بوو تێكۆشان و پێشمه‌رگایه‌تی ده‌چوونه خانه‌ی سه‌ركێشی و ته‌نانه‌ت شێتیشه‌وه، ئه‌وكاته كاتی چاونه‌ترسی و ئازایه‌تی و جوامێریی بوو، كاتی رێكخستنی نهێنی و كۆبوونه‌وه‌ی به‌دزی و پێشمه‌رگایه‌تی به نه‌بوونی و به سكی برسی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رژێمێك بوو، هه‌موو دراوسێیه‌كانی هه‌راسان كردبوو، هه‌موو لێی ده‌ترسان و گرفتی بۆ هه‌موویان دروست كردبوو، ئه‌و وه‌خته رۆژی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی نوێ و رێكخستنه پۆڵایینه‌كانی یه‌كێتی بوو، ئه‌و یه‌كێتییه‌ی له سه‌رده‌مێكدا دروستبوو، پێویستترین كات بوو بۆ هاتنه‌كایه‌ی حزبێك كه كوردایه‌تیی ببوژێنێته‌وه و به‌ره‌نگاریی رێكبخاته‌وه و پێشمه‌رگایه‌تی وه‌ك جاران بباته‌وه شاخ و یه‌كه‌م ته‌قه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رله‌نوێ هه‌ڵگیرساندنی شۆڕش به رووی یه‌كێك له دڕنده‌ترین رژێمه‌كانی مێژوو بته‌قێنێ، ئه‌وكات یه‌كێتی مانشێتی به‌ره‌نگاری و به‌رخودان بوو.
كاتێكیش ی.ن.ك ره‌گوڕیشه‌ی له نێو جه‌ماوه‌ری كوردستاندا داكوتا و بووه هێزێكی به‌رجه‌سته‌ی گۆڕه‌پانی خه‌بات و ره‌خسانی هه‌لومه‌رجی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی و یه‌كڕیزیی حزبه‌كانی ئه‌وسا و جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان، راپه‌ڕین له كوردستاندا بوو، ی.ن.ك پێشه‌نگی راپه‌ڕین بوو، پاش سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕین، ئه‌وه ی.ن.ك بوو بانگه‌شه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردن كرد، دیاره حزبه‌كانی تریش كه له‌و كاته‌دا هه‌بوون و رۆڵیان هه‌بوو، به‌جددی به ده‌نگ ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌وه هاتن و یه‌كده‌نگیی ئه‌وسا و بوونی به‌ره‌ی كوردستانی، هه‌ڵبژاردن و دروستبوونی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان لێ هاته به‌رهه‌م، له‌وه‌یه هه‌ندێ كه‌س و زۆر له ناحه‌زان بڵێن ئه‌م حه‌قایه‌ته نه‌بڕایه‌وه؟ نه‌خێر نه‌بڕاوه‌ته‌وه، پێویسته زوو زوو ئه‌م راستییانه بڵێینه‌وه، چونكه زۆر گروپ و لایه‌ن، هه‌ر ئێستا پیشانی خه‌ڵك ئه‌ده‌ن و وا وێنا ده‌كه‌ن كه كوردستان هه‌ر ئێستایه، نه‌خێر ئه‌مه ناهه‌قییه و پێویسته به‌رده‌وام راستییه‌كان بووترێن.
پاش هه‌ڵبژاردن و دروستبوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان شانیدایهبهر ئه‌ركێكی قورس و گران، ئه‌ركێكی نوێ، ئه‌ركی حوكمداری، لەگهرمهی به‌جێهێنانی ئه‌و ئه‌ركه‌دا بوو، شه‌ڕی نێوخۆ به‌رۆكی گرت، به‌هه‌رحاڵ بەهه‌موو ناخۆشییه‌كانییه‌وه شه‌ڕی ناوخۆ بهڕێكراو له پاش (1998)ه‌وه جارێكی تر ئه‌و ئه‌ركه‌ی گرته‌وه ئه‌ستۆو پاش یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ش و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی دووه‌م، یه‌كێتی چووه‌وه ژێر باری ئه‌ركی حوكمداری له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌روا لەهه‌ڵبژاردنی سێیه‌میش و لەخولی چواره‌می په‌رله‌مانیش گه‌رچی یه‌كێتی سێهه‌می هه‌ڵبژاردن بوو، به‌ڵام به‌حوكمی قورسایی خۆی لەگۆڕه‌پانی سیاسی و رۆڵی گه‌وره‌ی له كوردستاندا، به‌شداری پێكهاته‌ی حكومه‌ت بوو، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و چه‌ند وه‌زاره‌تێكی به‌ركه‌وت، گه‌رچی هه‌ندێ لایه‌ن دژی ئه‌و به‌شدارییه بوون.
لەهه‌ر چوار خوله‌كه‌ی په‌رله‌مان و هه‌موو ئه‌و حكومه‌تانه‌ی پێكهاتن، هه‌رچییه‌ك به‌دیهاتووه لەكوردستان لەپێشكهوتن لەهه‌موو بواره‌كاندا، به‌شی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی تێدایەو به‌شی هه‌ره زۆریان به‌رنامه‌ی ئه‌و حزبه بووه، یان به‌رنامه‌ی ئه‌و و حزبه هاوپه‌یمانه‌كانی بووه. بەهه‌مان شێوه یه‌كێتی لەكهموكورتی و ههڵهكانیشدا بهشدارەو خۆی لێ بێبه‌ری نه‌كردوون، چونكه كه‌سێك، حزبێك گه‌ر ئیش نه‌كا، باشه‌و كه‌موكورتی ده‌رناكه‌وێ، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی نه‌چێته ژێرباری به‌رپرسیارێتی، كه‌س هیچی پێ ناڵێ.
بەدرێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ش، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر لیستی ی.ن.ك بوونه ئه‌ندام په‌رله‌مان، یان پلەو وه‌زیفه‌ی حكومییان وه‌رگرتووه، لەكارهكانیاندا جێبه‌جێكاری به‌رنامه‌ی یه‌كێتی بوون له‌و پله و پایه‌یه‌دا، یه‌كێتی هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه بۆ ئه‌و كارانه پاڵاوتوونی و دواتر چوونه‌ته ئه‌و شوێنانه، بۆ ئه‌وه ناردوونی خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن و نوێنه‌ری یه‌كێتی و به‌رنامه‌ی یه‌كێتی بوون، یه‌كێتی نه‌بوونایه نه‌ده‌چوونه ئه‌و شوێنه، به‌شی زۆریان ئه‌ركه‌كه‌ی خۆیان بەباشی و به دڵسۆزی جێبه‌جێ كردووەو هه‌قه ئه‌مه ببێته سه‌روه‌ریی بۆ یه‌كێتی، هه‌ر كه‌سێكیشیان ئه‌ركی خۆیان وه‌ك پێویست بهجێنهگهیاندبێ، به‌ر لەهه‌موو گله‌یی هاتۆته سه‌ر یه‌كێتی، ئه‌وجا گله‌یی له‌وان كراوه، بۆیه هه‌ر كه‌سێك لەنێو یه‌كێتیدا هه‌ر پلەو پایه‌یه‌كی وه‌رگرتبێ، ئه‌وه یه‌كێتی داویه‌تێ و بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك پێیبهخشیوه و سه‌نگ و كه‌سایه‌تیی كه‌سه‌كه‌ش رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه له باش جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كاندا.
لەپاش راپه‌ڕینیشه‌وه، هه‌ر كاتێك مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروست بووبێ، ئه‌وه یه‌كێتی بووه لەسهنگهری هه‌ره پێشه‌وه بووه، كاتێك مه‌ترسیی هێرشی رژێمی رووخاوی به‌عس هه‌بوو، ئه‌وه یه‌كێتی بوو لەهه‌موو سنووره‌كان ئاماده‌ی به‌رگریی بوو، كاتێكیش هاوپه‌یمانان بەسهركردایهتیی ئه‌مریكا بڕیاری رووخاندنی رژێمیان دا، ئه‌وه پێشمه‌رگه‌كانی ی.ن.ك بوون لەكه‌ركوك و خانه‌قین و ناوچه‌كانی تری كوردستان بەهاوكاریی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان شه‌ڕی رزگاریی ئه‌و ناوچانه‌ی كرد‌و هه‌ر پێشمه‌رگه نه‌به‌زه‌كانی یه‌كێتیش بوون شه‌ڕی هێزه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كانیان كرد لەسنووری ههڵهبجەو هه‌ورامان و هه‌ر پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی یه‌كێتیش بوون، نیوه‌ی زیاتری به‌ره‌ی شه‌ڕی داعشیان لەبه‌رامبه‌ر داعش گرتبوو، به تایبه‌ت لەسنووری كه‌ركوك و دوزو گه‌رمیان و خانه‌قین و لەهه‌موو ئه‌و نه‌به‌ردی و روبهڕوبونهوانهشدا، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سه‌دان شه‌هیدی به‌خشیوه. ئه‌مه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه كه ئه‌ركی هه‌موو قۆناغه‌كانی خۆی به‌جێده‌گه‌یه‌نێ، یه‌كێتی هه‌ر ته‌نها یه‌كێتی هه‌ڵبژاردن و خه‌باتی دیموكراسی نییه، نه‌خێر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، یه‌كێتیی هه‌موو قۆناغ و سه‌رده‌مه‌كانه، یه‌كێتیی قۆناغ و سات پێشمه‌رگایه‌تی و به‌رگریی و به‌رخودانه و یه‌كێتیی سه‌رده‌می دیموكراسی و هه‌ڵبژاردنیشه.
ئه‌مه قه‌ده‌ری یه‌كێتییه ئه‌و شه‌ره‌فه گه‌وره‌یه ببێ به نسیبی، هه‌م لەسه‌رده‌می شاخدا پێشه‌نگ و قوربانیده‌ر بێ، هه‌م بۆ سه‌رده‌می ئازادی و دیموكراسی قوربانیدهرو پارێزه‌ری ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌ڵك بێ.