مەلا بەختیار

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو کام کارەسات؟

  2018-04-12 15:09      84 جار بینراوە        کۆمێنت

پێرار، لەکۆبوونەوەیەکی سەرکردایەتیدا، هەڤاڵێک لێی پرسیم: دۆخی سوریا چۆن دەبینی؟ گوتم: چەقی کێشەکانی ناوچەکەو هۆکاری تەقینەوەی جەنگێکی گەورەشە. سەیر بکەن:
هەفتەی رابردوو، سەرۆکی ئەمریکا گوتی: بەم زوانە لەسوریا دەکشێینەوە. وەزارەتی دەرەوەو پەنتاگۆن پێیان باش نەبوو، مانەوە. دەسەڵاتدارانی سوریا، پێیان وابوو ئەم ناکۆکییانەی ئەمریکا هەلێکە بۆ گورز وەشاندن و لە (دووما) و (درعە) چەکی کوشندەیان خستە مەیدان. هەر زوو دەرکەوت، بەرژەوەندییەکان کاریگەرترن لەبریاری سەرۆکێک و دەسەڵاتێک! (١٨٠) پلە ترەمپ، ئاراستەکەی گۆڕی. ئیسرائیل دەستبەجێ هێرشێکی بۆ فرۆکەخانەیەکی سەربازی کرد. بنکەیەکی ئێران بەرکەوت.
بەگشتی، سیناریۆی جەنگێگ دەرکەوت. روسیاو ئێران لەسەر رۆخی دۆخی جەنگێکی نەخوازراودان. تورکیا، بۆنی کردووە کە مەترسییەکە ترسناکترە لەتەق و تۆقی کاتی. بۆیە کارتی دژایەتی رژێمی سوریای بەرزکردەوە. بەم کارتەش، تورکیا خۆی لەهەموو بەرگرییەکی سەرۆکی سوریا دوورخستەوە.
سەرۆکی ئەمریکا، تا ئەم چرکەساتە سورە لەسەر موشەک هاوێشتنی نەدۆزراو. بەریتانیاو فەڕەنسا هاوموشەکن لەگەڵیدا. ئەنجومەنی ئاسایش نەیتوانی بەنزین و ئاگری جەنگێک لێک دووربخاتەوە. سەرئەنجام:
ئەمریکا موشەکی دوورهاوێژ بهاوێژێ، روسیا یان دەبێ بەرگری لە ئەسەد بکات، یان نەخشەکانی لەسوریا تێک دەچێ. روسیاش بەرگری بکات، ئێرانیش ناتوانێ سەیرکەر بێ. دیارە حیزبوڵڵاش، دەستیان لەسەر پەلەپیتکەی کوتانی شارەکانی ئیسرائیلە. کەوابێ:
دۆخەکە، نزیکە لەدۆزەخی جەنگێکی تەکنەلۆژی. هەڵیش بگیرسێ، هەتا دادەمرکێتەوە کاولکاری و کوشتارێکی کەم وێنە دەقەومێ. خۆ ئەگەر جەنگەکە گەرم گەرم بێ، سەرۆکی سوریا یان دەکرێتە هاوچارەنووسی سەدام، یاخود هەڵدێ! کورتییەکەی بەدوری نازانم جەنگەکە (ئەگەر بەرپا بکرێ) لەدوو ئەگەر یەکێکیان بێنە دی:
یەکەمیان: رژێمی سوریا بڕوخێ. دوەمیشیان: سیستەمەکە بگۆڕدرێ.
لەهەردوو حاڵەتدا، گەلانی سوریا، کورد لەپێشەوە، بەبەشێکی مافەکانیان شاد دەبن.
بەهیوا.. جەنگ بەرپا نەبێ و چش با بۆچوونەکانیشمان هەڵە دەرچن

وتاری زیاتر















سعودیه‌و توركیاو مافی كورد !‬ مەلا بەختیار
2017-11-24 13:36      456 جار بینراوە

خانه‌قینه‌ ئازیزه‌كه‌م‬ مەلا بەختیار
2017-11-12 13:40      484 جار بینراوە




نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو