ئەرسەلان رەحمان

پرسیاركردنیش ئه‌خلاقی هه‌یه‌

  2018-04-16 19:31      95 جار بینراوە        کۆمێنت

ئه‌لیف و بێی كاری میدیایی، ئه‌خلاقی پیشه‌ییه‌. وانه‌كانی ئه‌خلاق پێویسته‌ به‌رده‌وام بوترێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كاتێك میدیاكار جورئه‌ت نه‌كات كاری بێ ئه‌ده‌بانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كه‌سانی گشتیی یان هاوڵاتی ئاسایی ئه‌نجامبدات.  

راسته‌ پرسیاری لێكۆڵینه‌وه‌یی هه‌ن، بۆ نموونه‌: كه‌سێك باسی رووداوێك ده‌كات له‌ رابردوودا، گرنگه‌ میدیاكار بپرسێت، ئایا تۆ خۆت له‌وێ بوویت، رووداوه‌كه‌ت به‌ چاوی خۆت بینیی، یان له‌ كه‌سی دیكه‌وه‌ بیستووته‌. ئه‌مه‌ بۆ ده‌رخستنی راستییه‌كانه‌.

به‌ڵام كه‌مین دانان‌ بۆ میوان و قۆستنه‌وه‌ی ره‌وشی ده‌روونی میوان و ئه‌و فشاره‌ی به‌ هۆی كامێرا و روناكی ستۆدیو و چاوی بینه‌رانه‌وه‌ بۆی درووست بووه‌ و به‌ هه‌ڵه‌دابردنی بێ ئه‌خلاقییه‌كی رووته‌.

ئه‌م جۆره‌ كاركردنه‌ مۆدیلێكی فاشیلانه‌ی ئیعلامییه‌ كه‌ هه‌ندێك كه‌ناڵی مه‌حه‌لی له‌ به‌سره‌ و حله‌ له‌ چوارچێوه‌ی كۆمیدیادا بره‌ویان پێدا..به‌ڵام بۆ پێكه‌نین.. 

سه‌یر نییه‌، ئه‌م جۆره‌ ئیستیهزا و خزینه‌ ئه‌خلاقیانه‌ له‌ هه‌ندێك بابای ئیعلامی ببینرێت، كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ خوار و خێچی هاتوونه‌ته‌ ناو بواره‌كه‌وه‌.

چیرۆكی ئه‌وانه‌ كاتێك ده‌ستپێده‌كات، كه‌ رۆژگارێك حزب پێویستی به‌ بوكه‌ڵه‌ بوو بۆ جوانكردنی سیمای ده‌ستی بۆ پووشیش ده‌برد و له‌و جه‌وه‌دا كه‌سانێكی هه‌لپه‌رست خۆیان خزانده‌ ناو میدیاوه‌ و دواتر هه‌ندێكیان به‌ په‌نجایه‌ك و به‌ ته‌زكییه‌ی ئه‌م و ئه‌و بڕوانامه‌یه‌كی بواری میدیایان خسته‌ باخه‌ڵیان و ئیدی رۆژانه‌ تاوانگه‌لێك له‌ میدیادا ده‌كه‌ن بوونه‌ته‌ په‌ڵه‌ی ره‌ش و رووی دزێوی میدیا.

 

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو