د.ئاراز رەمەزان

ئیتیكی رۆژنامەنووسیی و بانگەشەی هەڵبژاردن!

  2018-04-18 18:41      289 جار بینراوە        کۆمێنت

لەكاتی كەمپەینەكانی هەڵبژاردندا راگەیاندنەكان بەگشتی و بەتایبەتیش تەلەفزیۆن و پێگە ئەلیكترۆنییەكان رۆڵ و كاریگەریی بەرچاو دەگێڕن لەزەمەنی ئێستای ئەلیكترۆنی و جیهانی نوێی تەنراو بەتەكنۆلۆژیای سەردەمی، بۆیە گرنگە دامەزراوەكانی راگەیاندن پەیڕەو كۆدە ئێتیكییەكان بكەن لەچوارچێوەی كەمپەینە میدیاییەكاندا بزانن چ كاتێك كۆدە ئێتیكییەكان دەبەزێنن و چۆن هاوسەنگی رادەگرن.
لەگرنگترین بنەماكانیش پاراستنی هاوسەنگی ئێتیكی رۆژنامەوانیش لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردن (وردی) یەكێكە لەگرنگترین پرەنسیپەكان كە پێویستە رۆژنامەنووس ورد بێت لەو زانیاریی و هەواڵ و رووداوانەی بڵاویان دەكاتەوەو روماڵیان دەكات، یاخود لەو پرسیارانەی ئاڕاستەی جەماوەرو كاندیدەكان و نوێنەری پارتە سیاسییەكان و كۆمسیۆن و دامەزراوەكانی هەڵبژاردنیان دەكەن. یەكێكی تریش لەپرەنسیپەكان (بابەتیبوون)ە، كە بەبنەمایەكی گرنگی كۆدی ئێتیكی رۆژنامەنووسی دادەنرێت و بەتایبەتیش لەكاتی كەمپەینی بانگەشەكانی هەڵبژاردندا، رۆژنامەنووس چەند گرنگە ورد بێت لەزانیارییەكانیدا، زیاتر لەوەش گرنگترە بابەتیبون بپارێزێت و نەبێت بەبەشێك لەهیچ ئایدۆلۆژیاو پارتێكی سیاسیی و لایەنگیری نەكات بۆ هیچ بۆچوون و كاندیدو پارتێكی سیاسیی دیاریكراو، ئەوەش دەبێتە بنەمایەكی گرنگی بابەتیبون و لەتەشهیكردن و لادان لەئێتیكی كاری رۆژنامەوانی دوورت دەخاتەوە بەتایبەتیش لەكاتی تەنگژە سیاسییەكان و بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا.
هەروەكو (راستگۆیی و بەرگری بۆ گەندەڵی) بەیەكێكی تر لەو پرەنسیپە ئێتیكیانە دادەنرێت كە رۆڵی گرنگ دەگێڕێت لەڕاگرتنی هاوسەنگی رۆژنامەنووسان و دامەزراوەكانی راگەیاندن، چونكە بنەمایەكی گرنگی بێلایەنی و وردی و بابەتیبون راستگۆبوونی رۆژنامەنووسە بەرامبەر بەو پیشەیەی هەڵیبژاردووە كە نوێنەری گشتییەو بەواتایەكی تر رۆژنامەنووس لەبەرئەوەی چاوی كۆمەڵگەیەو لەچاوی ئەوەوە كێشەو پێداویستییەكانی هاونیشتمانیان دەبینرێن و دواجاریش لەلایەن رۆژنامەنووسەوە دەخرێنەروو و چارەسەرو بەدواداچونی پێویستیان بۆ دەكرێت، بۆیە ناراستگۆبونی رۆژنامەنووس و بڵاوكردنەوەی زانیاریی نادروست بەتایبەتیش لەكاتی بانگەشەكانی هەڵبژاردن سەرەڕای ئەوەی دەبێتە لادان لەئێتیكی كاری رۆژنامەوانی و تەشهیكردن، لەهەمانكاتدا دەبێتە لایەنگیریی و دامەزراوە راگەیاندنەكەش رووبەڕووی كێشەی یاسایی و ئێتیكی دەكاتەوە.
یەكێك لەگرنگترین پرەنسیپە ئێتیكییەكان لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا (خۆ بەدوورگرتنی رۆژنامەنووسە لەبەكارهێنانی زمانی زبرو هەستی توندوتیژیی و جیاكاری)، هەرچەندە زمانی زبرو توندوتیژی لەمیدیا رۆژهەڵاتییەكان زۆر بەكاردەبرێت بەڵام دواجار بەپێی پرەنسیپە نێودەوڵەتییەكان لادانی ئێتیكییە بۆ رۆژنامەنووسان، هەروەكو چۆن جیاكاریش كە لەڕووی رەگەزی و بیروبۆچوون و پارتی سیاسیی دیاریكراو یاخود ئاینیی یان نەتەوەیی بێ…هتد، دەبێتە هۆی لادان لەئێتیكی كاری رۆژنامەوانی.
بۆیە دەوترێت (راستكردنەوەی نادروست، راستی رادەگەیەنێت)، ئەگەر هاتوو لەكاتی روماڵی میدیایی یاخود پێشەشكردنی پڕۆگرامەكاندا، رۆژنامەنوس لەیەكێك لەم پرەنسیپانە لایداو لەهەمان كاتدا زانیارییە ناراستەكانی راستكردەوە، دەبێتە فاكتەرێك بۆ خۆدوورگرتن لەتەشهیكردن و دووركەوتنەوە لەشكاندنی كۆدە ئێتیكییەكان.
لەگەڵ ئەوەشدا رۆژنامەنووس دەبێت خۆی بەدووربگرێت لە (قایلكردن) یان رازیكردن هیچ كاندیدو پارتێكی سیاسیی، بەڵام بەپەیڕەوكردنی پرەنسیپە ئێتیكییەكان، ئەوەش زیاتر رۆژنماەنووس لەبابەتیبوون و راستگۆیی و بێلایەنی نزیكتر دەكاتەوە.
بەرنامەكەی بەڕێز (رەنج سەنگاوی) لەكەناڵی رووداو لەم چەند رۆژەدا گفتوگۆی زۆری دروستكردووە زۆرجاریش كاردانەوەكانی لەلایەن لایەنگران و نوێنەرانی پارتە سیاسییەكان لەسەر خودی رەنج زۆر توندوتیژن، كە پێویست نین، لەبەرئەوەی رەنج رۆژنامەنووسەو مافی پرسیاركردن و بەدواداچوونی هەیە، راستە تێستی مەعریفەی سیاسیی كاندیدانی پەرلەمان بەرلەوەی كاری میدیاو رۆژنامەنووسان بێت، ئەركی پارتە سیاسییەكانە بەرلەدیاریكردنیان وەكو كاندید تێستی مەعریفەی سیاسییان بكات، بۆیە بەرنامەكەی رەنج جێی دەستخۆشییە، لەگەڵ ئەوەشدا لەبەرنامەی شەوی (15ی نیسانی 2018)ی (10 پرسیاردا) لەگەڵ (د.جوان)دا رەنج زانیاریی كەمبوو لەسەر پرسیارەكەی ئەوەش دەرئەنجام بۆتە هۆی لادان لەپرەنسیپە ئێتیكییەكان ئەگەر بێ لایەنگیریی و مەبەست ئەم حاڵەتە روویدابێت، بۆیە پێویست بوو لەهەمان بەرنامەو هەم رەنج و هەمیش رووداو داوای لێبوردن لەجەماوەرو میوانی بەرنامەكەش بكەن، چونكە لەڕاستیدا وەزارەتی مافی مرۆڤ لە 16ی ئابی 2015 بە بڕیاری حەیدەر عەبادی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق هەڵوەشێنرایەوە بەڵام رەنج سور بوو لەسەر ئەوەی لەكابینەكەی عەبادیدا وەزارەتی مافی مرۆڤ نەبوە، بۆیەشە رووداو پۆزشێك قەرزاری میوانی ئەو بەرنامەیەیە كە تەشهیری پێكراوە!.

وتاری زیاتر


میدیا لەسەردەمی كۆرۆنادا‬ د.ئاراز رەمەزان
2020-03-02 14:47      149 جار بینراوە


كێ بنێردرێتە ‌حكومەت‬ د.ئاراز رەمەزان
2019-06-18 18:08      193 جار بینراوە

بنیادنانی نەتەوە‬ د.ئاراز رەمەزان
2018-08-08 11:11      184 جار بینراوە

یەكێتی، چەتری دیموكراسییە‬ د.ئاراز رەمەزان
2018-07-19 14:11      170 جار بینراوە

دانوستان بەر لەبەغدا‬ د.ئاراز رەمەزان
2018-05-30 20:57      295 جار بینراوە

داهاتووی ئەمریکا لەعیراق!‬ د.ئاراز رەمەزان
2018-05-23 11:46      330 جار بینراوە

بەرەو بەغدا‬ د.ئاراز رەمەزان
2018-05-16 13:50      270 جار بینراوە

بەڵێ بۆ 162‬ د.ئاراز رەمەزان
2018-05-09 13:16      286 جار بینراوە

مەعریفەی سیاسیی لەكوردستان‬ د.ئاراز رەمەزان
2018-04-05 17:08      279 جار بینراوە

بەرەو هەڵبژاردنێكی سەخت‬ د.ئاراز رەمەزان
2018-02-28 17:38      294 جار بینراوە


میكانیزمی كاندید هەڵبژاردن‬ د.ئاراز رەمەزان
2018-02-07 14:54      345 جار بینراوە



كۆستی ریفراندۆم‬ د.ئاراز رەمەزان
2018-01-17 10:25      241 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو