عەتا كەریم

بانگەشەی تەسك لەڕووبەری فراواندا!

  2018-04-25 18:18      264 جار بینراوە        کۆمێنت

كورد دژی عیراق و عیراقییەكان نەبووەو نییە، بەڵكو دژی سیستەم و دەسەڵاتەكانی بووە، كە مافەكانی زەوتكردووە و كورد شەڕی وەرگرتنەوەی مافەكانی دەكات، شەڕی وەرگرتنەوەی خاك و دەسەڵات، بۆیە درێغی لەبەرەنگاری چەكداری سەردەمی شاخ، خەباتی سیاسی و دیپلۆماتی نەكرد تا رووخاندنی رژێمی بەعس، لەدوای ئەو قۆناغەش شەڕی بردە بەغدا كە شەڕی سیاسیی و پەرلەمانی و دەستووری و هاوبەشێتی راستەقینە بوو، سەرباری لاسەنگی، بۆیە شەڕەكە درێژەی دەبێت، ئەم شەڕەش بە بەهێزیی كورد لەبۆتەیەكدا دەكرێت، كە بەشێوازێكی دیكە ئەو شەڕانە بەسەركەوتوویی بكات بۆ وەرگرتنەوەی خاك و ماف و كیانە داگیركراوەكەی.
هەڵبژاردنی 12ی ئایاری ئەمساڵ بۆ خولی چوارەمی پەرلەمانی عیراق، نزیكەی 30 ملیۆن هاووڵاتی عیراقی سەرقاڵكردووە، هەرێمی كوردستان و هاونیشتمانییەكانیشی لەنێو ژمارەی سەرقاڵەكاندایەو لیست و قەوارەكانیان بەگەرمی دەستیان بەبانگەشە كردووە.
ئەم خولەی هەڵبژاردن ئەگەر بۆ عیراقییەكان، گۆڕینی دەموچاوی سیاسییەكان، یاخود ئاڵوگۆڕی دەسەڵات بێت، بەهێزی ژمارەی كورسییە بەدەستهاتووەكانی دوای ئەنجامی راگەیەندراو، ئەوا بۆ كوردستانیانی هەرێم جیاوازترە، بەواتایەكی دیكە بۆ حزب و قەوارەكان ئاڵۆزو سەختترە، جۆری شەڕی دیموكراسی كورد لەهەڵبژاردندا وەك شەڕی هێزە سیاسییەكانی عیراق نییە كە تەنیا رێگەی یەگشتن بۆ سەركەوتن بەپەیژەی دەسەڵات بدۆزنەوە و پێیبگەن، بەڵكو ئەركی هێزەكان لەگێمی یەكەمدا مسۆگەركردنی زۆرترین كورسییە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، گیمی دووەمی شەڕە راستەقینەكە لە بەغدای دوای هەڵبژاردن دەبێت، ئەم شەڕە بەتەنیا هێزو قەوارەیەك ناكرێت، چونكە پەرلەمانی عیراق دیموكراسیی زۆرینە پەیڕەو دەكات، كورسیەكانیش قەبارەی هێزەكانە كە كورد لەخولەكانی پێشوودا قەبارەكەی لە 50-64 كورسی بووە.
لەشەڕی هێزی ژمارەی كورسیدا، تەنیا ئەوانە سەردەكەون و خۆیان دەسەپێنن كە زۆرینەن، بەڵام هێزی زیاتر لەژمارە پاڵپشتی ژمارەی كورسییەكانی كورد لەبەغدا دەكات، بوونی كیانی هەرێمی فیدرالە هاوشانی رەوایەتی داواكانی مافە دەستوریی و نەتەوەییەكانی كە پێكهاتەكانی دیكە ئەو هێزەیان نییە.
زۆرێك لەسیاسییە باڵاكانی كورد لەعیراق لەپۆستە سیادییەكان دانیان بەوەدا ناوە كە هیچ نوێنەرێكی كورد چ لەحكومەت و چ لەئەنجومەنی نوێنەران بەتەنیا ناتوانێت لەعیراقدا بەهێز بێت، ئەگەر پشتیوانی لایەنەكانە كوردستانی و دامەزراوە رەسمیەكانی حكومەت و پەرلەمانی لەگەڵدا نەبێت، كە دەكاتە گواستنەوەی هێزی كورد لەهەرێمەوە بۆ بەغدا! بەڵام ئایا هێزەكان بەبێ جیاوازی لەئاست ئەو بەرپرسیارێتیەدا دەبن، دیوەكەی دیكەی دانپێدانانی نوێنەرانی كورد ئەوەیە كە پەرتەوازەیی و لێكترازانی یەكهێزی سیاسیی كورد لەناوماڵی خۆیدا، كە بارگاوی عینادی سیاسیی و زۆر فاكتەری دیكە بوو، گورزی لەتوانا و كاریگەریی كورد لەعیراقی نوێدا، كە دەكاتە لێدانی كورد بەدەستی كورد.
گوتاری زۆرێك لەقەوارە كوردستانییەكان و بەشێك لەهێزە بەشدارەكانی هەڵبژاردن، لەسەرەتاكانی بانگەشەوە دەركەوتووە، كە دوورە لەتێگەیشتنی راستییەكە، دروشمەكانی كورتترە لەدووریی رێگای گەیشتن بەبەغدا، بەواتایەكی دیكە لەسەر پشتی كێشەو كەموكورتییەكانی ئەزموونی حوكمڕانی هەرێم ئومێدی چوونە پەرلەمانی بەغدا هەڵدەچنن، هێندەی بەریەككەوتن و كێبڕكێی توندی 8 قەوارە كوردستانییەكەیە، كێبڕكێ نییە لەبەرامبەر لیست و قەوارە عیراقییەكانی دیكە، یاخود ناتوانن ئاستی ململانێكان بگەیەننە قەوارە بەهێزەكانی نەسری عەبادی، دەوڵەتی یاسای مالكی، ئەلوەتەنییەی عەلاوی و فەتحی عامری!!، كە بانگەشەیە لەسنوورێكی تەسك لەڕووبەرێكی فراوانتردا كە هەموو عیراقە.

وتاری زیاتر

ئەگەر مووچەخوراوان یەكگرن!‬ عەتا كەریم
2020-05-22 15:48      51 جار بینراوە

لە مەركەزی بترسن‬ عەتا كەریم
2020-05-09 15:13      68 جار بینراوە

هەڵەكە لەكوێدایە؟‬ عەتا كەریم
2019-02-27 10:10      175 جار بینراوە

جریوە لەسەر پشتی فیل!‬ عەتا كەریم
2018-08-16 17:36      299 جار بینراوە

جووتپایەی داڕووخاو!‬ عەتا كەریم
2018-08-09 14:08      264 جار بینراوە

ته‌ندروستی له‌ چنگی بازرگاندا!‬ عەتا كەریم
2018-07-28 12:46      191 جار بینراوە

لیرەو دەمیرتاش و میراڵ!‬ عەتا كەریم
2018-05-30 13:58      252 جار بینراوە

ماراسۆنی حكومەت و جەدەلی تەزویر!‬ عەتا كەریم
2018-05-23 13:09      293 جار بینراوە

سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان‬ عەتا كەریم
2018-05-17 19:10      405 جار بینراوە

كەركوك بردیەوە‬ عەتا كەریم
2018-05-15 12:31      275 جار بینراوە


كەركوكیان بەنەوتەوە گەرەكە!‬ عەتا كەریم
2018-05-02 16:17      278 جار بینراوە

كورد چ جۆرە گەمەكارێکە؟‬ عەتا كەریم
2018-04-11 15:56      244 جار بینراوە

عەفرین كەوتن و سەركەوتن!‬ عەتا كەریم
2018-03-21 13:00      248 جار بینراوە

هەڵەبجە قوربانیی بێبەڵێنی‬ عەتا كەریم
2018-03-14 12:19      342 جار بینراوە

نەوەی یاخی!‬ عەتا كەریم
2018-03-06 20:29      329 جار بینراوە

دۆڕانەكانی ژێر بەڕە!‬ عەتا كەریم
2018-01-17 12:22      567 جار بینراوە

لێكترازاوی بەردەم بەغدا!‬ عەتا كەریم
2018-01-09 10:18      356 جار بینراوە

كورد لەبەرگی داعش دا‬ عەتا كەریم
2017-12-12 19:23      467 جار بینراوە

شەڕی گەندەڵكارە گەورەكان‬ عەتا كەریم
2017-11-21 13:40      458 جار بینراوە

مام و رەخنە و رۆژنامەنووس‬ عەتا كەریم
2017-10-10 17:30      443 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو