د.لوئەی جاف

چه‌ند سه‌رنجێك پێش ده‌نگدان

  2018-04-26 10:55      192 جار بینراوە        کۆمێنت

هه‌رێمی كوردستان دوو قۆناغی سه‌ره‌كی بەخۆیه‌وه‌ بینیوه‌‌، قۆناغی خه‌باتی شاخ و پێشمه‌رگاێه‌تی و خه‌باتكردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد، قۆناغی شار كه‌ بریتیه‌ لەئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، قۆناغی یه‌كه‌م كۆتایی پێهاتووەو چووه‌ته‌ لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو. به‌ڵام قۆناغی دوهو‌م به‌رده‌وامەو رووداوه‌كان و كێشمه‌كێشمه‌كانی ڕۆژ بە‌ڕۆژ گەرمتر ده‌بن‌.
پێش هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه‌ی كه‌ گرنگه‌ لێی تێبگه‌ین ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ به‌ستراوه‌یه‌‌ لەنێوان ئه‌و دوو قۆناغه‌، خه‌باتكردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردو بەدیموكراسیكردنی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌، چه‌سپاندنی پرەنسیپه‌كانی دیموكراسی لەئازادی تاك، ئازادی بیروڕا ده‌ربرین، ئازادی میدیا، مافی ئافره‌ت و منداڵ، حه‌قی ئه‌نجامدانی كۆڕو كۆبوونه‌وه، حه‌قی خۆپێشاندان و حه‌قی خوێندن... هتد، خه‌باتی نه‌فه‌سدرێژیی پێوێستەو زه‌مه‌ن رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ بۆ پێگه‌یاندنی كه‌ش و هه‌وای پێویست بۆ چه‌سپاندنی‌.
له‌م كاته‌ هه‌ستیاره‌، یه‌كتر قه‌بوڵكردن و دووركه‌وتنه‌وه‌ لەپۆپۆلیزم (به‌ واتای پاپه‌ندنه‌بوون بەیاساو ڕێسا كارپێكراوه‌كان). چ لەئاستی داموده‌زگاكانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت، وه‌ چ لەئاستی ناوخۆی حزب، كارێكی یه‌جگار پێویسته‌، هه‌روه‌ها یه‌كریزی گه‌له‌كه‌مان بەتایبه‌تی بەنیسبه‌ت هه‌ندێك ئه‌جیندای ستراتیجی لەبه‌غدا ده‌بێت لەسه‌رووی هه‌موو ململانێكانه‌وه‌، هه‌رگیز مێژوو له‌و خه‌ڵكانه‌ خۆش نابێت گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و هه‌وڵدان بۆ ده‌سه‌ڵات زاڵكه‌ن بەسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان كه‌ خۆی لەیه‌كده‌نگی و یه‌كرێزی ده‌بینێته‌وه‌.
دروستكردن و بنیاتنانی سیسته‌مێكی سیاسی دیموكراسی ته‌ندروست و دوور له‌ گه‌نده‌ڵی ئیداری و حاڵه‌ته‌ نه‌گه‌تێفه‌كانی تر به‌ شه‌وو رۆژێك نایه‌تەدی و په‌یوه‌سته‌ بەكۆمه‌ڵێك فاكته‌ری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوری، پێویسته‌ جارێكی تر زه‌مه‌ن ڕۆڵی خۆی ببینێت له‌و پرۆسه‌یه‌، بیریشمان نه‌چێت كه‌وا پرۆسه‌ی بنیاتنان هه‌میشه‌ قورسترو گرانترەو كاتی زۆرتری ده‌وێ لەپرۆسه‌ی ڕووخاندن و ناشیرینكردن.
حكمه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی هه‌یه‌ ده‌ڵێت، تف مه‌كه‌ به‌و شله‌ی كه‌ ئه‌یخۆی، بۆیه‌ با تف نه‌كه‌ین به‌و كارانه‌ی كه‌ تائێستا كراون‌. با خه‌باتبكه‌ین بۆ به‌دیهێنانی ده‌سكه‌وتی زیاتر، ئه‌مه‌یه‌ چه‌مسه‌ری مه‌سه‌له‌كه‌.
كێ زیاتر ده‌توانێت ببه‌خشێ، ده‌بێت ده‌ستخۆشی لێبكه‌ین. كێ زیاتر باری سایكۆلۆجی خه‌ڵك گرانتر ده‌كات و هه‌میشه‌ رۆژ به‌ تاریكی ناو ده‌بات، ده‌بێت ئاگادار بێت كه‌ زه‌مانی چه‌واشه‌كاری نه‌ماوه‌. به‌ڵێ هاووڵاتیانی كوردستان، برۆن ده‌نگبده‌ن، به‌ڵام ده‌نگ بده‌ن به‌ لیستێك، یه‌كڕیزی و ده‌سكه‌وته‌كانمان بپارێزێت. ده‌نگ بده‌ن به‌ یه‌كێتی، چونكه‌ یه‌كێتی ئه‌گه‌ر به‌هێز بێت ده‌توانێت گۆڕانكاری بكات. یه‌كێتی مێژووی هه‌یه‌، پێشمه‌رگه‌ی هه‌یه‌، به‌ هه‌زاران شه‌هیدی هه‌یه‌، كادرو ڕێكخراوی هه‌یه‌، دارایی و ئابووری هه‌یه‌، جوغرافیای هه‌یه‌، په‌یوه‌ندی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌. ئه‌وانی تر تا ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ به‌ده‌ستبهێنن، چڵ ساڵی تریان ده‌وێت، بۆیه‌ باشوایه‌، یه‌كێتی به‌هێز بكه‌نه‌وه‌ تا وه‌كو‌ یه‌كێتیه‌كه‌ی جاران لەخزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان درێژه‌ بەخه‌بات و به‌رخۆدان بدات.
ده‌نگ ده‌ده‌م به‌ یه‌كێتی. ده‌نگ ده‌ده‌م به‌ لیستی ١٦٢.

وتاری زیاتر

توێژینەوە تەکنۆلۆجییەکان‬ د.لوئەی جاف
2020-03-14 17:36      77 جار بینراوە

بایۆتەکنۆلۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-03-02 17:44      116 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-02-17 13:58      122 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-01-20 14:18      127 جار بینراوە



چی لە فەرەنسا ڕوودەدات؟‬ د.لوئەی جاف
2018-12-02 13:28      177 جار بینراوە

سەنتەری فەرەنسی كوردی پاریس‬ د.لوئەی جاف
2018-07-04 11:25      153 جار بینراوە


ده‌رباره‌ی چه‌مكی ترس‬ د.لوئەی جاف
2018-06-20 15:09      247 جار بینراوە

په‌رله‌مانی عیراق به‌ داتا‬ د.لوئەی جاف
2018-06-06 16:24      219 جار بینراوە

پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق‬ د.لوئەی جاف
2018-05-30 12:11      233 جار بینراوە

گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاڵای سه‌وز‬ د.لوئەی جاف
2018-05-16 12:02      242 جار بینراوە

یه‌كده‌نگی و سه‌ركه‌وتن‬ د.لوئەی جاف
2018-05-02 20:02      237 جار بینراوە


جارێکی تر فەرەنسا هەژێنرا‬ د.لوئەی جاف
2018-03-28 16:14      228 جار بینراوە

دیالۆگ و سازان چاره‌سه‌ره‌‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-21 14:24      186 جار بینراوە

كوردستان و دیموكراسی‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-14 22:08      247 جار بینراوە

فه‌ره‌نسا بۆ بێده‌نگه‌؟‬ د.لوئەی جاف
2018-02-07 21:38      292 جار بینراوە

سیستمی سۆسیال لە فەرەنسا‬ د.لوئەی جاف
2018-01-22 19:21      278 جار بینراوە

حزبی حوكمڕانی‌ و حزبی ئۆپۆزسیۆن‬ د.لوئەی جاف
2018-01-03 10:07      309 جار بینراوە

فیکر و فەلسەفە.. یەکێتی و کۆنگرە‬ د.لوئەی جاف
2017-12-21 20:47      388 جار بینراوە

لووتكه‌ی سوچی ‌و كورد‬ د.لوئەی جاف
2017-11-28 10:26      363 جار بینراوە

ئاینده‌مان دوای ریفراندۆم ‌‬ د.لوئەی جاف
2017-10-01 15:54      418 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو