ستران عەبدوڵڵا

كوشتن لەسەر ناسنامە

  2019-05-18 11:55      80 جار بینراوە        کۆمێنت

كوشتن لەسەر ناسنامە دەستەواژەیەكی باوە لە میدیای عیراقی ‌و عەرەبی كە بۆ قسەكردن لەسەر دیاردەیەكی دژواری شەڕی تایفەگەری لە عیراق بەكاردێت. كوشتن لەسەر ناسنامە چڕكراوەی ململانێی توندی مەزهەبییە كە رۆشنبیران ‌و رۆژنامەنووسانی عیراق زۆر سەركۆنەیان كرد ‌و سكاڵایان بوو لە دەستی. لە تولانی عیراقی عەرەبی گروپە گومڕاكانی شیعە و ‌وسوننە لەسەر بنچینەی ناوی عەلی ‌و عومەر خەڵكیان دەكوشت. بێ لێكدانەوەی ئەوەی كێ دەڵێ ئەم عومەرە سۆزی بۆ عەلی برازای پێغەمبەر نییە، یان ئەو عەلییە حورمەتی ئەبوبەكری هاوەڵی پێغەمبەر ناگرێت! میدیای كوردیش زۆری گوت لەسەر ئەم دیاردە قیزەونە ‌و بە لوتبەرزییەوە تانەی لەم كێماسییە عیراقییە داوە. بێ ئاگا لەوەی تەیفێكی خۆشمان چەند ساڵە كوشتن لەسەر ناسنامە پەیڕەوی دەكەین جا هەر جارێ بە بیانووییەكەوە جیاجیاوە.
كوشتن لەسەر ناسنامە چونكە رۆحی ‌و مەعنەوییە، خوێنی لێ ناچورێ ‌و دەنگی لێوە نایە، بۆیە هەڵڵای لەسەر دروست نابێ. بەتایبەتی لە كوردستان كە ئەم دیاردەیە رووبەرووی پلانگێری بێدەنگی ترسناك بۆتەوە.
كوشتن لەسەر ناسنامە ناوەندی رۆژنامەنوسیی كوردی ئاڵودە كردووە. رێگرە لە هاورێیەتی ‌و كاری هاوبەش ‌و لێك تێگەیشتن ریزەكانی رۆژنامەنووسی كوردی تێكداوە ‌و بەو هەموو قەرەباڵەغییە رۆژنامەوانییەوە كاریگەری رۆژنامەگەری ‌و میدیای لەسەر چڤات ‌و كایەی سیاسەتی كوردستان كەم كردۆتەوە.
كوشتن لەسەر ناسنامە لێوەشاوەیی ‌و توانای رۆژنامەنووسان ناخوێنێتەوە، لەسەر بنچینەی (عومەرەكانی خۆمان) زۆر ناوی وێران زل دەكات ‌و لەسەر بنچینەی (عەلییەكانی خۆمان) زۆر ناوەرۆكی ئاوەدان زیندەبەچاڵ دەكات. ناسنامەی پۆلێنكردنی سیاسیی بەسەر دامەزراوەكان ‌و كەسەكاندا ساغ دەكاتەوە ‌و مافی ئیستیئناف بە كەس نادات. وەك فەزای دینی سەدەكانی ناوەڕاست دەرگای ماڵەكان ڕەنگ دەكات ‌و وەك كۆمەڵگە داخراوەكانی رۆژهەڵات قردێلە لەسەر سینگی كەمینە ‌و زۆرینە هەڵدەواسێ.
كوشتن لەسەر ناسنامە لە عیراق تەمەنی زیاتر لە 14000 ساڵە ‌و كەچی وا خەریكە ماوەیەك پشوو بە موسڵمانان ‌و مێژووی خوێناوی ناوچەكە دەدات. كوشتن لەسەر ناسنامەی رۆژنامەنووسیی لە كوردستان تا تەمەنی نەبۆتەوە (14) ساڵ گەرەكە بەری پێ بگرین كە ئەمە رەنگە سەرەتای درەوشاوەنەوەیەكی تری میدیا ‌و رۆژنامەگەری كوردی بێت.

 

وتاری زیاتر


فەزای داعش لەعیراق‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-08-25 20:54      65 جار بینراوە


فەرموو دەست پێبكە‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-06-21 20:56      93 جار بینراوە

رێوییەکانی کرملین‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-05-30 12:13      66 جار بینراوە

‌مەیلی راماڵین‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-05-24 11:44      70 جار بینراوە

هەرێمی .... كوردستان‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-05-13 13:20      78 جار بینراوە


لەو سەحرای سەماوەیەدا‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-04-15 11:32      73 جار بینراوە


لەبارەی (شار)ەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-03-14 10:15      79 جار بینراوە


فیقهی ئەولەویاتەكان‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-01-31 13:40      89 جار بینراوە

مت شتێك بنوێنە‬ ستران عەبدوڵڵا
2018-11-26 15:49      95 جار بینراوە

پارە پارە‬ ستران عەبدوڵڵا
2018-11-04 20:19      70 جار بینراوە


ناو لەقۆناغه‌كه‌ بنێین‬ ستران عەبدوڵڵا
2018-06-30 18:04      136 جار بینراوە

كوردستانێتی و عیراقێتی‬ ستران عەبدوڵڵا
2018-05-11 12:23      180 جار بینراوە

كەركوك قۆناغی شۆك بەسەربچێت‬ ستران عەبدوڵڵا
2018-01-31 18:54      279 جار بینراوە



ساڵی تەحەدداکان‬ ستران عەبدوڵڵا
2018-01-06 20:26      256 جار بینراوە


نانەوێ‬ ستران عەبدوڵڵا
2017-12-19 11:22      482 جار بینراوە

جینۆساید لە خورماتوو‬ ستران عەبدوڵڵا
2017-12-17 17:00      280 جار بینراوە



نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

نرخی دراوەکان

# دراو نرخ بە د.ع
1 $100 120,500
2 €100 133000
3 £100 145,000
4 100 لیرەی توركی 21,750
5 100,000 تمەن 10,000
6 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت 61.22
7 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوی‌ تیكساس 55.21

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو