ستران عەبدوڵڵا

‌مەیلی راماڵین

  2019-05-24 11:44      79 جار بینراوە        کۆمێنت

یەخەی كەس مەگرن لەتێكچوونی بەڵانسی هێز یان شەمزانی دیموكراسی كوردی ‌و شێوانی پەیوەندی نێوان حزبەكان، خەتای حزبێكی دیاریكراو، یان بەرەیەكی دیاریكراوی سیاسیی نییە، خەتای شتێكی لەوانە یەكلاكەرەوە تر، خەتای مەیلی راماڵین ‌و سڕینەوەی ئەویترە.
حزبی سیاسی لەكوردستان لەوێستگەی زۆر هەستیاردا تووشی ئەم مەیل ‌و ئەم دەردە دەبێت، مەیلی راماڵین ‌و وەتاقخستن، مەیلێكە پەیوەندی بەدیموكراسی ‌و گەمەی هەڵبژاردنەوە نییە، بەڵام هێزەكان دیموكراسی ‌و ئامرازی هەڵبژاردن بەكاردێنن بۆ جێبەجێكردنی ڕاماڵین.
ڕەگی خۆسەپاندن ‌و مەیلی ڕاماڵین خوشك ‌و برای دیكتاتۆری ‌و ستەمن، پەیوەندیان بەدیموكراسی ‌و هەڵبژاردنەوە نییە.
راماڵینخوازەكان ئۆقرە ناگرن تا مەیلی خۆسەپاندن ‌و خەڵك خەساندن ‌و حزب راماڵین سەر نەخەن ‌و جێبەجێی نەكەن.
حزبەكان وەختێك سیاسەت دەكەن گەرەكە ئەوانی تر قبوڵ بكەن ‌و بزانن ئەمە بەشێكی جەوهەریی پرۆسەی دیموكراسییە، حزب لەناو خۆیدا دیموكراسی ناوخۆیی نەبێ ناتوانێ پەستانی ناوخۆیی خۆی بەمەیلی راماڵینی ئەوانی تر پاساو بداتەوە.
بوونی پرۆگرامی چاكسازی، یان خیتابی ریفۆرم ‌و گۆڕانخوازی، یان بوونی خیتابی نیشتمانی ‌و نەتەوەیی چارەنووسساز پاساو نادەنە هیچ حزبێك كە بە مەیلی ڕاماڵین ‌و تێكشكاندنی ئەوانی تر لەناو كایەی دیموكراسیدا رەفتار بكات، چونكە دیموكراسی وەك ئامراز كاتی ‌و ماوەییە، شێوازی گوناهو بێ وەی سیاسەتكردنە، قەت لەگەڵ مەیلی (مێژوویی) ‌و (شۆڕشگێریی) ڕاماڵینی ئەوانی تردا ناگونجێت. چونكە ئەوانی تریش بەشێكن لەدیمەنە رەسەنەكە، خیتابی دینی دوو بەرەی خێر‌و شەڕ لەگەڵ واقیعی دونیایی سیاسەت ‌و واقیعی كەرنەڤاڵی دیموكراسیی یەك ناگرێتەوە.
هەر حزب ‌و رەوت ‌و گروپێك پەیدا دەبێ وا دەزانێ وێستگەیەكی مێژوویی گرنگە لەمێژووی میللەتەكەیا، كە پێشتر نەبووە ‌و پاشتریش هەر نابێ.
وایە كە: ئەچمە شارێ كەس نامناسێ، خۆم هەڵدەكێشم پڕ بە كراسێ
مەیلی ڕاماڵین كە دەخوازێ هەموو شتێك لەشەڕێكی خاچپەرستانەدا خەرج بكات لەنیوەی رێدا تووشی بەریەككەوتن دەبێ لەگەڵ واقیعی ئاڵۆز، یان هەندێك جار نەرم ‌و نیان. بۆیە دواجار تەنازولی گەورە دەكات ‌و هەڵدێ لەزۆرانبازییەكە.
بنمێچی بەرزی پێشبینی سەر دەشكێنێ ‌و مل لار دەكاتەوەو دواجاریش سەر نەوی دەكات بەهەموو هیواخواز‌و ئاواتبەرزێك كە شێوەی كارەكەی ڕاماڵین بێت.
چونكە ئاواتی بەرز هیچ پەیوەندی بە لوتی بەرزەوە نییە.
لە وەختی شێنەیی ‌و گەشەدا تەنها سەیری بەرنامە جوان ‌و ڕەواكان مەكەن، بەڵكو سەیری مەیلی ڕاماڵین بكەن. لە وەختی تێكشكانی غروری مەیلی ڕاماڵیندا تووشی نائومێدی مەبن، گوایە بەرنامە جوان ‌و ڕەواكان تێكشكاون ‌و دۆڕاون. نەخێر! ئەوی تێكشكاوە مەیلی ڕاماڵینە، نەك ئامانجی ڕەوای گۆڕانكاری ‌و نوێخوازی ‌و دیموكراسی ‌و عەدالەتخوازی.
مەیلی ڕاماڵین برای دیكتاتۆری ‌و مەیلێكی غەیبییە. قوربانی ‌و تەلەفی زۆری بەدواوە دەبێ، بێ ئەوەی دەسكەوت ‌و بەرهەمێكی هەبێت.
مەیلی ڕاماڵین دوو بەرەكی دەنێتەوە لەسایەی مەیلی وادا زۆر دزێوی ‌و گەندەیی ‌و ناشیرینی وەك بەرزەكی بانان بۆی دەردەچن. زۆر كارەكتەری خێر‌و باش ‌و چاكەخواز پێوە دەبن ‌و دەبنە قوربانی.
مەیلی ڕاماڵین تەنها لەشۆڕشی رزگاری نیشتمانیدا رەوایەتی هەیە، ئەویش لەڕاماڵینی داگیركەردا، نەك لەڕاماڵینی برای گیانی بەگیانی ناوخۆیی، بەپاساوی ئایدیۆلۆژی، یان جیاوازی تەرزی بیركردنەوە.
نا بۆ مەیلی ڕاماڵین، بەڵێ بۆ مەیلی پێشكەوتن ‌و دەسكەوت كەڵەكەكردنی دیموكراسیی ‌و داد‌و دادپەروەری.

وتاری زیاتر

نەبینە بابەتی دەمەقاڵێ!‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-09-30 16:12      56 جار بینراوە


فەزای داعش لەعیراق‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-08-25 20:54      72 جار بینراوە


فەرموو دەست پێبكە‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-06-21 20:56      101 جار بینراوە

رێوییەکانی کرملین‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-05-30 12:13      74 جار بینراوە

كوشتن لەسەر ناسنامە‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-05-18 11:55      88 جار بینراوە

هەرێمی .... كوردستان‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-05-13 13:20      86 جار بینراوە


لەو سەحرای سەماوەیەدا‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-04-15 11:32      81 جار بینراوە


لەبارەی (شار)ەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-03-14 10:15      87 جار بینراوە


فیقهی ئەولەویاتەكان‬ ستران عەبدوڵڵا
2019-01-31 13:40      100 جار بینراوە

مت شتێك بنوێنە‬ ستران عەبدوڵڵا
2018-11-26 15:49      103 جار بینراوە

پارە پارە‬ ستران عەبدوڵڵا
2018-11-04 20:19      78 جار بینراوە


ناو لەقۆناغه‌كه‌ بنێین‬ ستران عەبدوڵڵا
2018-06-30 18:04      146 جار بینراوە

كوردستانێتی و عیراقێتی‬ ستران عەبدوڵڵا
2018-05-11 12:23      188 جار بینراوە

كەركوك قۆناغی شۆك بەسەربچێت‬ ستران عەبدوڵڵا
2018-01-31 18:54      287 جار بینراوە



ساڵی تەحەدداکان‬ ستران عەبدوڵڵا
2018-01-06 20:26      263 جار بینراوە


نانەوێ‬ ستران عەبدوڵڵا
2017-12-19 11:22      493 جار بینراوە

جینۆساید لە خورماتوو‬ ستران عەبدوڵڵا
2017-12-17 17:00      286 جار بینراوە



نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو