نڤیسكار

له‌گه‌ڵ یاده‌ مه‌زنه‌كه‌شدا، ته‌گبیر لەكۆنگره‌ی نوێ بكه‌ن

  2019-05-25 20:29      48 جار بینراوە        کۆمێنت

هه‌فته‌ یادی مه‌زنی یه‌كێتییه‌ مه‌زنه‌كه‌ به‌ڕێوه‌یه‌. هه‌فته‌یه‌ك یادی یه‌كێتیه‌كه‌ی مام و ماڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی كوردایه‌تی پێشكه‌وتنخواز بۆنه‌یه‌ بۆ بوژاندنه‌وه‌ی كورده‌واری و ده‌ستپێكی به‌هارێكی تری كوردایه‌تی.
یادی (43) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی و چل و چوار ساڵه‌ی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مانه‌ كه‌ تا ئێستاش باشترینه‌ لەگوزارشت كردن لەهیوا و ئاواته‌كانی گه‌ل و نیشتمان، چونكه‌ زۆر هاتن وچوون، لەپڕ هاتن و له‌ناكاو چوون و وه‌ك به‌فری كوێستانان توانه‌وه‌، ته‌نها لووتكه‌ی سه‌فین لەشوێنی خۆی ماوەو رێگه‌ی نائومێدی و شه‌وه‌زه‌نگی دژواری نه‌داوه‌ كه‌ زه‌فه‌ر به‌ كوردو كوردستان به‌رێت.
یادی یه‌كێتییەو ئه‌مڕۆ لەهه‌موو رۆژێك زیاتر ئامانجی (شۆڕشی نوێ)، ئامانجه‌كانی مافی چاره‌نووس و به‌ره‌نگاری ته‌عریب و ناعه‌داله‌تی ته‌ڕ و پاراو و ره‌وان. یادی ماڵه‌ گه‌وره‌كه‌یه‌ كه‌ هیوای كوردی پێوه‌ به‌نده‌، چونكه‌ ئه‌و ماڵه‌ گه‌وره‌یه‌ خۆی به‌ندی كوردو په‌یوه‌ستی كوردستانه‌. یادێكی مه‌زنەو هه‌فته‌ی بوژاندنه‌وه‌ی گیانی شۆڕشگێڕی حزبه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لاله‌. هەڵبەتە ئه‌وكاته‌ یاده‌كه‌ مێژووی تر ده‌بێ كه‌ كۆنگره‌ی دواخراو و زۆر دواكه‌وتوو ببه‌سترێت. كۆدی دیموكراسیش بكرێته‌وەو بیانووی دواكه‌وتنیش ببڕێته‌وه‌.
یادی حزبێكه‌ چه‌ند ده‌یه‌یه‌ لەشۆڕش و نوێبونه‌وه‌یه‌دایه‌، هه‌قێتی جوابی شۆڕشگێڕانه‌ی (9) ساڵی پاش دوا كۆنگره‌ی خۆی بداته‌وه‌.
یاده‌كه‌تان به‌خێر بێتەوە یه‌كێتیه‌كان.
یاده‌كه‌تان موژده‌به‌خش بێت ئه‌ی هه‌ڤاڵانی براو خوشكانی سه‌رۆك مام جه‌لال. دوای شایی و گۆڤه‌ندی یادكردنه‌وه‌شتان ته‌گبیری جددی لەكۆنگره‌ بكه‌ن. ئه‌م كه‌موكوڕییه‌ حزبیه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن تا بیكه‌نه‌ وێستگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕییه‌كانی ناو پرۆسه‌ی سیاسی كوردستانیش.

وتاری زیاتر

سودان هەمان وانە دەڵێتەوە‬ نڤیسكار
2019-06-09 17:09      24 جار بینراوە

ئاوارەیی عەبادی‬ نڤیسكار
2019-01-03 13:47      115 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو