مەلا بەختیار

ئاوڕێكی خەفەتبار لەیادی (49) ساڵەی كۆمەڵەدا

  2019-06-10 18:42      82 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ یادی یاد نەكراوی (49)ساڵەی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستانە. كە بە هەق رێكخراوێكی چەپی راستگۆی كۆڕی خەباتی سەختی كوردایەتی نوێ‌ بوو.
ئێستا كە (30) ساڵە كۆمەڵەیان كردە قوربانی رۆژگاری شكست‌و سیاسەتی كورتبینانە، جێی خۆیەتی بپرسین، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی كۆمەڵە، لەدۆخی ئەنفال‌و شكستدا، دەرنەكەوت، هەڵەیەكی ستراتیژی مێژوویی بوو؟
رووداوەكانی راپەڕین‌و كێشمەكێشەكانی ناو یەكێتی‌و جیابوونەوە نەگونجاوەكان لەگەڵ دۆخی سەردەمدا، چارەنوسی چاوەڕوان نەكراوی ئیستای یەكێتی، هەموی دەریانخست كورتبینی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی كۆمەڵە، هەموو ئەوانەی بەرپرسیاری ئەو بڕیارەن، كەوتنە بەر پرسیارێتیەكی كارەساتباری حزبی.
دڵنیاشم مێژوو وەكو خۆی ئەو بەرپرسیارێتییە دەخاتە ئەستۆی سیاسەتی كورتبینیان.
لەم یادەدا، سڵاو لەیادی خاڵە شیهاب‌و جەعفەر‌و ئەنوەرو ئارام‌و حەسەن كوێستانی‌و مامۆستا عەزیز‌و جەمال تایەر‌و جەبار فەرمان‌و سەید كەریم‌و ئازاد هەورامی‌و تەواوی هاوڕێ‌ گیانبازەكانی كۆمەڵە، كە شەرەفی بەرپاكردنەوەی شۆڕشی نوێیان بەردەكەوێ‌.
سڵاو.. لەتەواوی تێكۆشەرانی كۆمەڵە كە بەخەباتی شۆڕشگێڕانە یەكێتیان گەیاندە لوتكەی سەركەوتن، بەڵام مێژوویان فەرامۆشكرا. بەدڵنییاییەوە، مێژوونوسان، هەموو راستییەكان، دەخەنەوە خانەی راستەقینەی خۆی. ئەوكاتە راستییە مێژوییە چەواشە كراوەكان دەردەكەوون.


 

وتاری زیاتر








یەکی ئایارو عائیدون!‬ مەلا بەختیار
2019-05-01 17:48      55 جار بینراوە




رۆژی شانۆ پیرۆزبێ‌‬ مەلا بەختیار
2019-03-27 14:47      62 جار بینراوە

(11)ی ئازار و پەندەكانی مێژوو!‬ مەلا بەختیار
2019-03-11 17:17      118 جار بینراوە





پاساوی تاڵانكردن مەهۆننەوە!!‬ مەلا بەختیار
2019-01-15 13:52      102 جار بینراوە








كابینەی نوێ‌ و كێشە كۆنەكان‬ مەلا بەختیار
2018-12-11 09:36      89 جار بینراوە





نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو