شوان كەریم كابان

نۆرەی ئەمەیە!

  2019-06-12 16:45      89 جار بینراوە        کۆمێنت

لەسەرەتای مانگی شەشدا، ڤیدیۆی شێرێك لەفەیسبووكدا بڵاوبوەوەو لەڤیدیۆكەدا كۆمەڵێك كەس لەدەوری شێرێكن، گوایە ئاهەنگی لەدایكبوونی بۆ دەگێڕن و لەناكاو یەكێك لەوانە كێكی ئاهەنگەكە دەدات بەسەر دەموچاوی شێرەكەدا، بێ ئەوەی شێری داماو هیچ كاردانەوەیەكی هەبێ و دەبێت بەبابەتی گاڵتەی جەماعەت.
پار ساڵیش و لەچەند ڤیدیۆیەكداو تەنانەت سەرەتای ئەمساڵیش، ئازاردانی سەگ، سووتاندنی، زیندەبەچاڵ كردنی، سەربڕینی، ببووە بابەتێك بەشێوەیەكی بەربڵاو لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان تەشەنەی سەندو خاوەن ئەو ڤیدیۆیانەش، زۆر ئازاو جوامێر خۆیان دەردەخست و وەك پاڵەوان خۆیان دەنوواند.
جێی داخ و حەسرەتە مرۆڤایەتی، یان راستتر مرۆڤی لای خۆمان گەیشتبێتە ئەو ئاستە لەدڕندەیی. من دەپرسم، ئاژەڵێكی بێ دەسەڵاتی بێ زمان چ گوناهێكی كردووە وای لێدەكرێت؟ بۆ مرۆڤ دەبێت خۆشی لەئازاردان و كوشتنی ئەو ئاژەڵانە ببینێ؟ بۆ دەبێت كوشتن و ئازاردانیان ببێتە ئازایەتی و خۆ پێوە بادان؟
لەپاڵ ئەو جۆرە هەڵسوكەوت و بوونی مرۆڤی لەو شێوەیەدا، دەیان كەس، ژن و پیاو، كوڕ و كچ، چەندین رێكخراویان دروستكردووە، كە گرنگی بەئاژەڵ و باڵندەی بەرەڵاو كێویی دەدەن و لەدەست مرۆڤەكان دەیانپارێزن و شوێنی حەوانەوەو خواردن و چارەسەری پزیشكییان بۆ دابین دەكەن، كە جێی پێزانین و دڵخۆشین.
لەم دوو حاڵەتەدا، پێویستە، لایەنی بەرپرس لەحكومەتی هەرێمی كوردستان، بەتوندی بەرامبەر تاقمی یەكەم بووەستێتەوەو رووبەرووی یاسایان بكاتەوە لەكاتی ناسینەوەیاندا، بۆ تاقمی دووەمیش هەموو هاوكاری و پشتگیرییەكیان بكات.

وتاری زیاتر


رێكەوتن نەك تەسلیم بوون‬ شوان كەریم كابان
2019-09-30 14:52      65 جار بینراوە



ئەمجارەش یاسای چاكسازی*‬ شوان كەریم كابان
2019-09-07 19:31      65 جار بینراوە




بۆ وایە؟‬ شوان كەریم كابان
2019-08-10 19:42      93 جار بینراوە

روو لێرەو پشت لەولا‬ شوان كەریم كابان
2019-08-04 15:40      75 جار بینراوە

كوردو دۆسته‌كانی و شاخ‬ شوان كەریم كابان
2019-08-03 17:36      45 جار بینراوە

هه‌ر نابنه‌ پاڵه‌وان‬ شوان كەریم كابان
2019-07-21 16:34      98 جار بینراوە

قەرەبووكردنەوە‬ شوان كەریم كابان
2019-07-19 12:45      84 جار بینراوە


وس، كەس قسە نەكات‬ شوان كەریم كابان
2019-06-23 21:34      67 جار بینراوە


مژده‌ چووینه‌ سه‌ر مانگ‬ شوان كەریم كابان
2019-06-09 17:36      88 جار بینراوە

كارێكی باشە، بەڵام!‬ شوان كەریم كابان
2019-06-08 18:34      58 جار بینراوە



لای سعودیە تیرۆریست چییە؟‬ شوان كەریم كابان
2019-05-25 18:28      72 جار بینراوە

هەڵەبجەی هەمیشە زیندوو‬ شوان كەریم كابان
2019-05-18 22:02      86 جار بینراوە


دونیا سەیرە!‬ شوان كەریم كابان
2019-05-12 18:53      84 جار بینراوە


دەنگی كەو نایەت‬ شوان كەریم كابان
2019-05-02 11:38      86 جار بینراوە


ئیمارات‬ شوان كەریم كابان
2019-04-19 11:03      77 جار بینراوە

ترامپ و میدیای ئەمریكا‬ شوان كەریم كابان
2019-04-03 11:50      108 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو