د.ئەرسەلان بایز

سازانی گەنجەكان

  2019-06-12 17:10      67 جار بینراوە        کۆمێنت

 (6)
*واق وڕماو بەدیار شاشەی تەلەفزیۆنی هۆڵەكەوە دانیشتبوو. چاوەكانی گۆمێكی نەسرەوتی پڕ لەجوڵەی بەردەم شنەی شەماڵێكی فێنك بوون. فرمێسكەكانی لەچەشنی ئاورنگی سەر پەڕەی گوڵە كێویلەكانی بناری كوێستانەكان لەسەر گۆناكانی قەتارەیان بەستبوو. كاتێ منیش پێمنایە هۆڵەكە، حەپەسام، وەخت بوو لەشوێنی خۆم وشك بم. ویستم زار هەڵبێنم‌و قسە بكەم. زمانم لاڵەپەتە نەهاتە گۆ. لەناخەوە ترسێك هەژاندمی.
-تۆ بڵێی شتێ قەومابێ…! مناڵەكانم، براكانم، تووشی گرفتێك بووبن…؟!
لەپڕ ئاوڕم بەلای شاشەی تەلەفزیۆنەكە دایەوە، بینیم (ڤانیا)ی كچم بەجلێكی كوردییەوە سەلارانەو لەخۆی دڵنیا لەسەر تەختی شانۆی زانكۆكەیان دەم بەخەندە دێت‌و دەڕوات‌و بەزمانی ئینگلیزی قسە بۆ قوتابی‌و خوێندكارەكان دەكات. جارە جارەش گوێم لەچەپڵەڕێزان‌و هەلهەلەلێدان دەبوو. دیمەنەكە سەرنجی راكێشام بۆیە چەند چركەیەك چاوم لەسەر شاشەكە قەتیس مابوو. منیش وەكو دایكی؛ بێ ئیرادەی خۆم، دوو فرمێسك لە چاوەكانم هاتنە خوارەوە.
*ساڵی رابردوو ماوەی چەند رۆژێك (ڤانیا)م بەهیلاكی‌و بێ حەوسەلەیی دەبینی، نەشمدەویست هەر لەخۆمەوە بچمە دنیای تایبەتی ئەوو بوخچەی خەیاڵەكانی بكەمەوە، بەڵام هەر چۆنێ بوو رۆژێك لێم پرسی:
-رۆڵە ماوەیەكە شپرزەت دەبینم.. دەتوانم بزانم كێشەت چیە..؟ بەڵكو بتوانم یارمەتیت بدەم.
-باوكە… نیازم وایە خۆم بۆ نوێنەری گشتیی خوێندكاران‌و قوتابیانی زانكۆ هەڵبژێرم… بەڵام ركابەرەكەم پارتی-یەو جارجارە هەڕەشەم بۆ دەنێرێ.
(ڤانیا) لەماوەی چوار ساڵی خوێندنی زانكۆیدا، جیا لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، هیچ كێشەو گرفتێكی خۆی بۆ من باس نەكردووە. بەئیرادەو توانای خۆی، گرفتەكانی چارەسەردەكرد.
-كچم… ئێمەی سەركردەی حزبەكانی كوردستان، چ لەنێو خودی حزبەكانمان، چ لەنێوان سەركردەی حزبەكان ڕۆژانە لەسەر دەسەڵات‌و پلەو پایەو ئیمتیازات شەڕمانەو رێكناكەوین. چ جای ئێوەی گەنجی خوێنگەرم. داواكارم دەستبەرداری ئەو هەڵبژاردنە بیت‌و سەرئێشەمان بۆ دروستنەكەیت. بەڕاستی تاقەتی شەڕی پارتی-مان نییە.
-باوكە…؟ ئاخر بەشێكی زۆر لەكچ‌و كوڕە پارتی-یەكانیش پشتیوانیم لێدەكەن.
دوای ئەو گفتوگۆیە. تەلەفۆنێكم بۆ (والی)یە خزمەتگوزارو خەمخۆرەكەی شار كردو كێشەكەم بۆ باسكرد.
دوای چەند سەعاتێك وەڵامیدامەوە: زانكۆی كوردستان زانكۆی مامۆستاو تێكڕای قوتابی‌و خوێندكارەكانەو هیچ سیفەتێكی حزبیی نییە… ئەو هەڵبژاردنەش پەیوەندی بەڕێكخراوەكانی قوتابی‌و خوێندكارانەوە نییە… بۆیە با بۆ خۆی ئازادو ئازابێت‌و كێبڕكێكە بباتەوە.
(ڤانیا) بەپشتیوانیی دۆست‌و برادەرە پارتی‌و یەكێتی-یەكانی، هەڵبژاردنەكەی بردەوە، دواتر ركابەرە پارتی-یەكەشی پیرۆزبایی لێكردبوو. واق وڕماوی‌و فرمێسكەكانی دایكیشی بەدیار تەلەفزیۆنەكەوە، لەخۆشیی گوێگرتنی وتاری سەركەوتنی (ڤانیا) بوو.
*ئەو منداڵانەی ئێمە، ئەو گەنجە خوێنگەرمانە، هێشتا ئەزموونێكی ئەوتۆی ژیان‌و رووداوەكانیان نەبینیوە، لەقاوغی رۆژانەی ململانێی نێوان یەكێتی‌و پارتی‌و حزبەكان گەورە بوون، كەچی بۆ خۆیان لەزانكۆدا باخچەیەكی خنجیلانەیان دروستكردووەو بەشێوەیەكی دیموكراتیانە بەیەكەوە دەژین. ئێمەش بەو هەموو تەمەن‌و ئەزموونە تراجیدییەوە ناتوانین وەكو پێویست هەرێمێكی شارستانی‌و دیموكرات دروستبكەین‌و بەیەكەوە بژین‌و بسازێین.

وتاری زیاتر

فاكسی بندەرگا‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-07-15 15:24      37 جار بینراوە

پێی بڵێ رەشۆڵەم بۆ بنێرێ‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-07-14 15:48      92 جار بینراوە

مەلا عومەری عەسری‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-07-13 16:34      66 جار بینراوە

چەپ گەرایی‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-06-30 14:50      91 جار بینراوە


قەدەر‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-06-23 21:53      70 جار بینراوە

فیلەتەن‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-06-22 18:16      82 جار بینراوە

بەڕێز سەرۆك..! ناهەقیت كرد‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-06-21 17:11      395 جار بینراوە

نان و پیازو دۆ‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-06-18 17:49      91 جار بینراوە

گەردنیان ئازاد بێت‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-06-16 21:07      145 جار بینراوە

ئاشتبوونەوە‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-06-15 14:32      77 جار بینراوە

تەلەفۆن‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-06-09 19:46      182 جار بینراوە

مام لە زاخۆیە...!‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-06-08 21:40      145 جار بینراوە

فەرەیدون كەركوكی نییە!‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-06-02 18:29      94 جار بینراوە

كەركوك خوێنی لێ‌ دەچۆڕێ‌‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-06-02 14:23      61 جار بینراوە

كەلەپچە‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-06-01 15:16      36 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو