د.ئەرسەلان بایز

ئاشتبوونەوە

  2019-06-15 14:32      108 جار بینراوە        کۆمێنت

(8)

*بروسكە… بروسكەیەكی بەپەلە… تكایە چاوەڕوان بن پاش كەمێكی تر هەواڵێكی گرنگ و ئومێد بەخشتان بۆ بڵاو دەكەینەوە… هەواڵەكە بایەخێكی تایبەتی هەیەو لەگەڵ هەواڵەكانی ڕۆژانی ڕابردوودا جیاوازە… سەیركەن ئەمڕۆ شاشەی تەلەفزیۆنەكان… لاپەڕەی ڕۆژنامەكان وەكو جاران گرژو شەڕانگێز نین… مرۆڤەكان دڕدۆنگ و توڕە نین.. بەڕووی یەكتر هەڵناشاخێن… سەیركەن وتارو مرۆڤەكانی ئەمڕۆی سەر شاشەكان داوای ئاشتەوایی و تەبایی دەكەن وەكو ئەوانەی پێشوو پەنجەی تۆمەت و تۆڵەسەندنەوە لەیەكتر هەڵناشەقێنن… بەنزین بەسەر ژیلەمۆكاندا ناكەن.
*هەواڵ گەیشت بەڕاستی زۆر مژدەبەخشە (ئەمجارەش براكان بەبەرچاوی هەزاران كەس دەستیان خستەوە ناو دەستی یەكترو ئاشتبوونەوە… نیوەی دەرگا داخراوەكانیان كردەوە.. بەڵێنیاندا لەداهاتووێكی نزیكدا نیوەكەی تریش بكەنەوە… براكان بەڵێنیاندا لاپەڕە ناكۆكەكانی نێوانیان بپێچنەوەو لاپەڕەپەكی سیاسی سپی سپی نوێ‌ بكەنەوە… بەڵێنیاندا گیانی پاك و خوێنی شەهیدان بكەنە داوەری چارەسەركردنی ناكۆكیەكان و برینەكان ساڕێژ بكەن).
*دوێنێ‌ شەو كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بەئاسوودە سەریان خستە سەر سەرینەكانیان و خەوتن… دڵنیابوون لەوەی بەیانی هیچ هەواڵێكی ناخۆش نابیستن و شتێكی نەخوازراویش ڕوونادات… منداڵان پۆل پۆل بێ جیاوازی، كچ و كوڕی شەهیدان، هەموو دەنگ و ڕەنگەكان، بە بەرگی ئاڵ و واڵاو بەسروودی ئەی رەقیب چوونە سەر گۆڕی باوكیان و مژدەی ئاشتبوونەوەی برایانەیان پێ ڕاگەیاندن… دایكان فرمێسكی چاوەكانیان سڕییەوەو جلە ڕەشەكانیان توڕ هەڵدا، چوونە سەر گۆڕی ئازیزەكانیان و دەستیان بەسەر سنگی گۆڕەكانیاندا هێناو پێیانوتن (تا چەند ساڵێكی تریش بێخەم بخەون ئەم جارەش براكان ئاشتبوونەوەو مەترسیەكانی سەر ئەزموونی كوردستان ڕەوینەوە).
*لەدوێنێوە هەورە چڵكنەكانی ئاسمانی كوردستان لەبەریەك هەڵوەشانەوەو بڵاوەیان كرد… ئاسۆی پێوەندی هەردوو حزبە گەورەو دەسەڵاتدارەكەی كوردستان ڕووناك و گەش دەنوێنێ‌. دوێنێ… (ئاشتبوونەوە) بەیەكەوە دەركەوتن براكان چەند جوان بوون… هیوایان خستەوە دەروونی گەنجەكان… بازاڕ كەوتەوە جوڵە…. هەموو بەیەكەوە سروودی ئاشتی و سەركەوتنیان چڕی.
*پەنجەی قەڵەمە نووك تیژە سورەكانیش وەكو جاران هەرمێنیان نەما… پەنجەكان شل بوون و قەڵەمەكانیان لە دەست كەوتە خوارەوە… ئێستا دۆش داماون و نازانن لەسەر چی بنووسن.
*سەرۆكی نوێی هەرێمیش لەبەرچاوی هەموو لایەك ناوخۆیی و بیانی سوێندی یاسایی خوارد (پارێزگاری لەماف و دەستكەوت و یەكڕیزیی و بەرژەوەندیەكانی هاووڵاتیانی كوردستان دەكات).

وتاری زیاتر

ببە موسڵمان…!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-10-14 15:15      51 جار بینراوە

چەند دیمەنێك‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-10-11 13:39      77 جار بینراوە

بەفری میری‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-10-06 15:40      85 جار بینراوە

خەڵاتی كرایسكی‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-10-05 14:28      50 جار بینراوە

هــاوێـر‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-09-29 18:27      86 جار بینراوە

شەست ساڵ پێش ئەمڕۆ‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-09-28 14:10      63 جار بینراوە

بازگەی سماقووڵی‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-09-23 14:31      198 جار بینراوە

خەون بە شاخەكانەوە دەبینم‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-09-21 16:35      77 جار بینراوە

دەمەوێ ماچت بكەم‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-09-15 14:04      516 جار بینراوە

كۆنگرەی وەفا‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-09-11 18:47      59 جار بینراوە

هـەولێر‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-09-09 18:42      59 جار بینراوە


سەرتان دەبڕین…!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-09-02 14:26      181 جار بینراوە


ماركسیەت وەك ئاین‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-08-25 21:37      93 جار بینراوە


ترس لەكۆنگرە…!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-08-18 14:57      128 جار بینراوە

پێكرانی فڕۆكەیەك‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-08-10 17:31      109 جار بینراوە

*كوڕەكەت شورایە:‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-08-04 14:34      161 جار بینراوە


بۆ…؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-07-29 15:04      103 جار بینراوە

ئەمجارەش (مام) سەرۆكە‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-07-24 10:17      192 جار بینراوە

جەمال میوانی (مام)ە‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-07-21 15:15      138 جار بینراوە

تۆ موسڵمانی یان كورد‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-07-19 11:42      170 جار بینراوە

فاكسی بندەرگا‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-07-15 15:24      99 جار بینراوە

پێی بڵێ رەشۆڵەم بۆ بنێرێ‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-07-14 15:48      136 جار بینراوە

مەلا عومەری عەسری‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-07-13 16:34      101 جار بینراوە

چەپ گەرایی‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-06-30 14:50      121 جار بینراوە


قەدەر‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-06-23 21:53      98 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو