عەتا كەریم

كەركوك بردیەوە

  2018-05-15 12:31      275 جار بینراوە        کۆمێنت

كەركوك شارە كوردستانییەكە، ئەمجارەش جگە لەوەی بە دەنگدانی پرۆسەی دیموكراسیی سەلماندیەوە كە كوردستانییە، ئەوا دیوێكی دیكەش زاڵبوون بوو بەسەر ئاڵنگارییەكی سەخت، كە لەدوای ریفراندۆمە شكستخواردوەكەی 25ی ئەیلولی 2017 كە لێكەوتەی 16ی ئۆكتۆبەری پێبوو، ناسنامە و چارەنووسی شارەكە خرایە بەردەم مەترسیەكی راستەقینەوە.
زۆر هێزی سیاسیی كوردستانی كەركوك-یان لەو دۆخە شێواوەدا بەجێهێشت، سەرباریش دژایەتیشیان كرد، بەجۆرێك پارتی دیموكراتی كوردستان بایكۆتی هەڵبژاردنی ئەم شارەی كرد، بەڵام لەسەرتاسەری عیراق بەشداری كرد، هێزی دیكەش بەر لە هەڵبژاردن چەندین كۆسپیان خستەبەردەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا و رازیبوون لە جیاتی پارێزگاری كورد، پارێزگارێكی عەرەب لەسەر كورسی پۆستی هەقبەشی كورد دابنیشێ.!
ئەوەی بەكەركوك كرا بەدەستی ستراتیژی كورتبینی هەندێك هێزی كوردی، زۆرخراپتربوو لە نەیارەكانی كەركوك، بەجۆرێك لەجۆرەكان جووڵەكانیان كەوتە خزمەتی ئەجێندایەك كە دژ بە كوردستانیبوونی كەركوك بوو.!
عیراق زۆر لە مێژە لە بایەخی كەركوك دەزانێ و لە هەموو سەردەمەكاندا دژایەتی ناسنامە كوردستانییەكەی دەكات، دەست لە دژایەتیكردنیشی هەڵناگرن، بۆیە بەجێهێشتنی كەركوك بەخاك و خەڵك و ناسنامەوە، وەك پێشكەشكردنی كێك وەهابوو كە لەسەر سینی زێرین بخرێتە بەردەم نەیارانی، بەڵام خۆراگری و بیرتیژی كەركوكییەكان، خەمی نەتەوەیی و لێپرسراوێتی نیشتمانییان زۆر لە هەوراز ئیدراكی سیاسیی هەندێكی هێزی دروشمبازی رووتەوە بوو بۆ شارەكە، بۆیە لە 12ی ئایار كە پرۆسەی هەڵبژاردن بوو، وەڵامەكەیان پێگەیشتەوە! كە كەركوك بەبێ ئەوانیش سەردەكەوێ و ناكەوێ، كەركوك خۆی شەڕی ناسنامەی خۆی دەكات و دەنگیش بەو هێزە دەدات كە بەكردار شەڕی پاراستنی ناسنامەكەی دەكات.
پرسی كەركوك لە بەرامبەر شارەكانی تر لەلایەك و پارێزگاكانی هەرێم لەلایەكی دیكەیە، بۆیە ئەوەی پێویستی بە شەڕی ناسنامە و دوورخستنەوە لە مەترسی بوو كەركوك بوو، كە شەڕێكی راستەقینەبوو، گەر لەم هەڵبژاردنە لەدەستی كورددا نەمایە، ئەوا خەباتی كوردایەتی رابردووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردی سفردەكردەوە و هاوكاتیش كارتێكی بەهێزی كوردستانی بوونی شارەكە دەخرایە دەستی عیراقەوە.
یەكێتی كارێكی باشی كرد كە داكۆكی لە قودسەكەی كردو بوەبەهێزی یەكەمی كوردستانی لە شارە كوردستانییەكە، ئەو هێزانەی دیكەش كە كوردستانیبوون و لە كەركوك مانەوە، بەرپرسیارێتی خۆیان بەجێگەیاند، بۆیە كەركوك بێخەم نەبووە، بەڵكو لەدەستی كوردستانیدا ماوەتەوە و شەڕی سەندنەوەی شەڕی هێزە راستەقینەكانە، شەڕی لەسەر خاك و ناسنامە كوردستانییەكەی بەیاساودەستوور لەگەڵ باقی ناوچەكوردستانییەكانی دیكە لە پێشە، كە سەركەوتنی ئەو شەڕەش بە لێپرسراوێتی راستەقینەی هێزە نیشتمانیی و نەتەوەییەكان دەكرێت بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 140، نەك ئەو هێزانەی تەنیا شەڕی نەوت بۆ بەرژەوەندی بچووكتر لەكەركوك دەكەن.
كەركوك پێویستی بە مامەڵەی تایبەتە، كە پاراستنی پێكەوەژیانە، لەگەڵ پێكهاتەكانی دیكە، چونكە چارەنوسیان بە شارە كوردستانییەكەوە بەندە و ئەوانیش بەرپرسیارێتیان لە ئەستۆیە كە رازیبوون و پاراستنی گیانی پێكەوەژیانە، چونكە ئەوان لەكەركوكێكدا دەژین كە خاكەكەی كوردستانییە و زۆرینەش كوردە و جیا لە بەڵگەو دۆكیۆمێنتەكان، ئەوا راستی هەڵبژاردنەكانی 4خوولی رابردووی عیراق، ئەو ناسنامەیەی سەلماندوە و ناشكرێت تاسەر چارەنووسی ئەم شارە بە هەڵواسراوی بمێنێتەوە.
ئەم دۆخەی كەركوكی تێكەوت، پێویست دەكات، تیمی كورد لەسەرجەم ئاستەكان، پێداگری بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی لە كەركوك و ناوچە كوردستانییە كێشە لەسەرەكان بكەن و بەیاسا ماف بۆ خاوەنە راستەقینەكەی بگێڕنەوە و چیتر دواخستنی لە بەرژەوەندی كوردا نابێت.

 

وتاری زیاتر

ئەگەر مووچەخوراوان یەكگرن!‬ عەتا كەریم
2020-05-22 15:48      51 جار بینراوە

لە مەركەزی بترسن‬ عەتا كەریم
2020-05-09 15:13      68 جار بینراوە

هەڵەكە لەكوێدایە؟‬ عەتا كەریم
2019-02-27 10:10      175 جار بینراوە

جریوە لەسەر پشتی فیل!‬ عەتا كەریم
2018-08-16 17:36      299 جار بینراوە

جووتپایەی داڕووخاو!‬ عەتا كەریم
2018-08-09 14:08      264 جار بینراوە

ته‌ندروستی له‌ چنگی بازرگاندا!‬ عەتا كەریم
2018-07-28 12:46      190 جار بینراوە

لیرەو دەمیرتاش و میراڵ!‬ عەتا كەریم
2018-05-30 13:58      252 جار بینراوە

ماراسۆنی حكومەت و جەدەلی تەزویر!‬ عەتا كەریم
2018-05-23 13:09      293 جار بینراوە

سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان‬ عەتا كەریم
2018-05-17 19:10      405 جار بینراوە


كەركوكیان بەنەوتەوە گەرەكە!‬ عەتا كەریم
2018-05-02 16:17      278 جار بینراوە


كورد چ جۆرە گەمەكارێکە؟‬ عەتا كەریم
2018-04-11 15:56      243 جار بینراوە

عەفرین كەوتن و سەركەوتن!‬ عەتا كەریم
2018-03-21 13:00      248 جار بینراوە

هەڵەبجە قوربانیی بێبەڵێنی‬ عەتا كەریم
2018-03-14 12:19      342 جار بینراوە

نەوەی یاخی!‬ عەتا كەریم
2018-03-06 20:29      329 جار بینراوە

دۆڕانەكانی ژێر بەڕە!‬ عەتا كەریم
2018-01-17 12:22      567 جار بینراوە

لێكترازاوی بەردەم بەغدا!‬ عەتا كەریم
2018-01-09 10:18      356 جار بینراوە

كورد لەبەرگی داعش دا‬ عەتا كەریم
2017-12-12 19:23      467 جار بینراوە

شەڕی گەندەڵكارە گەورەكان‬ عەتا كەریم
2017-11-21 13:40      458 جار بینراوە

مام و رەخنە و رۆژنامەنووس‬ عەتا كەریم
2017-10-10 17:30      443 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو