ئاراز رەمەزان

بەرەو بەغدا

  2018-05-16 13:50      136 جار بینراوە        کۆمێنت

هەڵبژاردنی (12ی مایسی 2018)، بەوەرچەرخانێكی گرنگ دادەنرێت بۆ عیراق بەگشتی، بە یەكەمین هەڵبژاردنیش دادەنرێ لەدوای ئازادكردنەوەی بەشێك لەشارەكانی عیراق لەدەست گروپی تێرۆریستی (داعش)، لەهەرێمی كوردستانیش خاڵی وەرچەرخانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووە.
ئەم هەڵبژاردنە بۆیە چارەنوسسازە، چونكە كابینەی داهاتووی حكومەتی عیراقی زۆرترین ئەرك و بەرپرسیارێتی بنیادنانەوەی عیراق بەگشتی و ئەو ناوچانەی دەكەوێتە ئەستۆ كە دوچاری شەڕی تێرۆر بوونەوەو بەشێكیش لەم شارانە وێران كران و پێویستیان بەدووبارە بنیادنانەوە هەیە، ئەم كابینەیە كابینەی قۆناغی راگوزەری ئاشتەوایی لەنێوان مەزهەب و تائیفە جیاوازەكان و نەتەوەكانی عیراقی دەكەوێتە ئەستۆ، هەروەك چۆن باشكردنەوەی پەیوەندی دیپلۆماسیی هەولێرو بەغداش ئەركێكی لەپێشینەی كابینەی داهاتوو دەبێت، بەئاڕاستەی دروستكردنەوەو بنیادنانەوەی عیراقێكی بەهێزو ئارام و دوور لەدەستێوەردانی هەرێمی، زۆربەی چاودێران و رۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی وەها باسیان لەم هەڵبژاردنە كردووە كە بەهۆی زیرەكی سیستەمی دەنگدان و هەڵبژاردنەكەوە كەمترین سەرپێچی و دەنگی دووبارەی تێدابووەو بەڕێژەیەكی بەرزیش توانیویەتی تۆماری دەنگدەران پاكبكاتەوە، قۆناغی بەئەلیكترۆنیكردنی دەنگدان قۆناغێكی گرنگی مێژووییە لەپڕۆسەی دیموكراسیی و بەشداری سیاسیی لەعیراقدا، سەرەڕای كەم ئەزموونی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان، كە دەكرا هەمان رۆژ ئەنجامی بەرایی بڵاوبكرێتەوە بەڵام لەبەر هەبوونی گرژی لەنێوان لیستەكاندا وردبینی زیاتر كراو توانرا ئەنجامە بەراییەكان بڵاوكرانەوە.
سەرەڕای بوونی ناڕەزایی زۆری پارتە سیاسییەكان، بەڵام دەكرێت لەداهاتوودا ئەم سیستەمە گەشەی زیاتری پێبدرێت، هەرچەندە لەهەرێمی كوردستان ئەو لیستانەی كەمتر دەنگیان بەدەستهێناوە هۆكارەكەی بۆ سیستەمەكە دەگەڕێننەوە، بەڵام لەبەرئەوەی كەمترین كەسی پسپۆڕ لەو بارەیەوە قسەو شیكارییان بۆ سیستەمەكە كردووە دەكرێت كۆمیسیۆن سكاڵاكانیان بەهەند وەربگرێ و بەدواداچونیش بكات و دڵنیایی بدات لەبارەی بێگەردی و سەركەوتوویی پڕۆسەكە.
لەگەڵ ئەوەشدا دوای دڵنیایی لەلایەن كۆمیسیۆنەوە ئەو پارتە سیاسییە ناڕازییانە لەعیراق بەگشتی و لەهەرێمی كوردستان بەتایبەتی پێویستە پێداچوونەوە بەستراتیژیەتی كاركردنیان بكەن لەرابردوودا باشتر دەبێت و كاریگەریی بۆ داهاتوویان زیاتر دەبێت لەبری ئەو میتۆدەی لەئێستادا كاری پێدەكەن، چونكە بەشداریكردن لەپڕۆسەی دیموكراسیی چەند گرنگی هەیە، ئەوەندەش گرنگترە كە دەرەنجامی پڕۆسەكە بەدۆڕان و بردنەوە قبوڵ بكرێت، هەروەكو چۆن سەرەڕای بوونی گرژی و تەنگژەی زۆری لیستەكان لەوڵاتانی خۆرئاوا لەدوای سەركەوتنی هەرهێزێك لەهەڵبژاردنەكاندا هێزەكان و قەوارەو لیست و پارتە سیاسیی و كەسێتییە سیاسییەكانی تر پیرۆزباییان لێدەكەن.
هەروەكو چۆن یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەدوو هەڵبژاردنی رابردوودا دەنگ و كورسییەكانی بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمیكردو بوو بەهێزی سێیەم، سەرەڕای هەبوونی هێزو توانایەكی زۆر لەم پارتە سیاسییەدا، بەڵام دەرئەنجامەكەی قبوڵ كردو دواتر بەخۆداچوونەوەی كردووەو لەئێستاشدا پێویستییەكی زیاتری بەریفۆرمی ریشەیی هەیە بەتایبەتیش بە بەستنی گۆنگرەو سەركردایەتییەكی نوێ دەتوانێت ببێتەوە هێزی یەكەم لەهەرێمی كوردستان، ئەوەش دەرفەتێكی زێڕینە كە دۆست و لایەنگران و ئەندامانی یەكێتی بەحزبەكەیان بەخشیوە.
لەم قۆناغەدا، پێویستە هەمووان، سەرجەم پارت و قەوارە سیاسییەكانی بەشداربوو لەهەڵبژاردندا، بۆ چوون بەرەو بەغدا بەهێزو ئیرادەو پاكێجی نەتەوەیی و نیشتمانیەوە بەرەو بەغدای نوێ بەڕێ بكەون، بەیەكەوەو یەكهەڵوێست بن بۆ بەدەستهێنانەوەی مافە نەتەوەییەكان و چەسپاندنی دەستورو گەڕاندنەوەی ناوچە جێ ناكۆكەكان و مووچەو بودجەو قوتی خەڵك، ئەوە خاڵی زێڕینی بەشداری كارای سیاسیی كورد دەبێت لەپڕۆسەی سیاسیی و حوكمڕانی عیراق و بنیادنانەوەی عیراقی دوای داعش و شەڕی تێرۆر.

 

وتاری زیاتر

بنیادنانی نەتەوە‬ ئاراز رەمەزان
2018-08-08 11:11      51 جار بینراوە

یەكێتی، چەتری دیموكراسییە‬ ئاراز رەمەزان
2018-07-19 14:11      44 جار بینراوە

دانوستان بەر لەبەغدا‬ ئاراز رەمەزان
2018-05-30 20:57      114 جار بینراوە

داهاتووی ئەمریکا لەعیراق!‬ ئاراز رەمەزان
2018-05-23 11:46      129 جار بینراوە

بەڵێ بۆ 162‬ ئاراز رەمەزان
2018-05-09 13:16      137 جار بینراوە


مەعریفەی سیاسیی لەكوردستان‬ ئاراز رەمەزان
2018-04-05 17:08      155 جار بینراوە

بەرەو هەڵبژاردنێكی سەخت‬ ئاراز رەمەزان
2018-02-28 17:38      207 جار بینراوە


میكانیزمی كاندید هەڵبژاردن‬ ئاراز رەمەزان
2018-02-07 14:54      188 جار بینراوە



كۆستی ریفراندۆم‬ ئاراز رەمەزان
2018-01-17 10:25      110 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو