شوان كەریم كابان

دوای پەتای بانگەشەی هەڵبژاردن

  2018-05-16 15:07      94 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەگەرچی (ی.ن.ك) بەر لەدەستپێكردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بڕیاریدا هەڵمەتێكی شارستانیانە‌و هێمن‌و لەسەرخۆ بەڕێوەبەرێ‌و هەرواش بوو، بەڵام كەوتە بەر هێرشێكی بەبەرنامە‌و سیستماتیك‌و ئەوەی بەخەیاڵی كەسدا نەهات، لەوتار‌و لەگوتاری لایەنەكان لە TV ‌و رادیۆو بڵاوكراوە‌و سایتەكاندا پێی گوترا، یەكێتی-ش ناچاربوو و وا پێویستی كرد لەڕۆژانی كۆتایی هەڵمەتەكەدا، هەندێ وەڵامبداتەوە، ئەمە جگە لەو هێرش‌و پەلامارە چڕەی لەپەیجە هەمەجۆرەكانی فەیسبووك‌ و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ترەوە كرایەسەر یەكێتی. بەهەرحاڵ ئێستا ئەو لاپەڕەیە هەڵدرایەوە، هەرچییەك گوترا گوترا‌و حزب‌و لایەن‌و گروپەكان هەرچیەكیان بەدەمدا هات بەڕكابەرەكانی خۆیان وت، ئێستا ئەمە تەواوبوو، ئیتر هەقە بێین بزانین چی بكەین:
یەكەم: ناكرێ ئەو رۆحیەتەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی پێ بەڕێوەبرا، بمێنێ‌و ئەوە جێی متمانە‌و لێكگەیشتن‌و گفتوگۆ رێكەوتن بگرێتەوە.
دووەم: پێویستە هەموو لایەك ئەوە بیر خۆیان بەرنەوە كە گوتویانە، بێن كەش‌وهەوایەكی لەبار دروستبكەن بۆ گفتوگۆ‌و لێك تێگەیشتن.
سێیەم: دەبێ هەموو لایەنەكان بەهێمنی‌ و ئارامی كار بۆ ئەوە بكەن لێكنزیكبوونەوە دروستبێت، بۆ كارە گەورەكە.
چوارەم: كارە گەورەكە چییە؟ من لە دوو وتاری پێشووتر لەكوردستانی نوێ-دا گوتومە، كورد دەبێ بەیەك دەنگ‌و یەك بەرنامەی كوردستانی بچێتە بەغدا، ئەمە مانای ئەوە نییە هیچ حزب‌و لایەنێك بەرنامەی خۆی نەبێ كاری لەسەر بكات، بەڵام دەكرێ هەموو یەك بەرنامەی هاوبەش دابنێن، كە رەنگدانەوەی ویست‌ و خواست‌ و داواكارییەكانی كوردستان بێ، بێ بیركردنەوە لەژمارەی كورسی‌ و كێ یەكەمە‌و كێ دەنگی باشی نەهێناوە، لەمەشدا من بڕوام وایە، دەبێ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەستپێشخەر بێ وەك هەمیشە‌و ئەو كارەی رەوانشاد سەرۆك مام جەلال لەبەغدا دەستیپێكرد، یەكێتی بیگەیەنێتە ئەنجام، كە بەدڵنیاییەوە بەقازانجی گەلی كوردە.
بۆیە دەبێ تەپوتۆزی هەڵمەتی هەڵبژاردن لەخۆمان بتەكێنین‌و خۆمان لەپەتای هەڵبژاردن رزگاربكەین‌ و بیرمان لای ئەوە بێت، هەموومان لەبەغدا چی بكەین بۆ هەرێم‌ و كەركوك‌ و خانەقین‌ و شەنگال‌ و دوزخورماتوو هەموو ناوچەكانی تری مادەی 140.

وتاری زیاتر

دوو وێنه‌‬ شوان كەریم كابان
2018-08-11 18:24      61 جار بینراوە

رۆڵی كڵاوسپییەكان لەسوریا‬ شوان كەریم كابان
2018-08-01 13:18      49 جار بینراوە


ترسێكی رەوا‬ شوان كەریم كابان
2018-07-19 15:46      17 جار بینراوە




كوا وەڵامی حكومەت؟!‬ شوان كەریم كابان
2018-03-14 20:26      138 جار بینراوە




فه‌وزای دیموكراسی‬ شوان كەریم كابان
2018-01-09 10:45      154 جار بینراوە



نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو