مەلا بەختیار

دانوستانێكی قورس ‌و قۆناغێكی مه‌ترسیدار!

  2018-05-23 15:12      237 جار بینراوە        کۆمێنت

به‌هه‌موو كێشه‌و ته‌مومژێكه‌وه‌، هه‌ڵبژاردن كۆتاییهات، لایه‌نه براوه‌كان له‌گه‌رمه‌ی دانوستانی پێكه‌وه‌نانی كابینه‌ن. شیعه سه‌ره‌ڕای جێگۆڕكێی هێزه‌كانی، براوه‌یه‌، سوننه زیاتر پاشه‌كشه‌ی كرد، كورد، وه‌كو خۆی ده‌رچووه‌. ئه‌وه‌ی دیقه‌تی ده‌ده‌م، ئه‌م راستیانه‌یه‌:
یه‌كه‌م: ئه‌مجاره‌، رێژه‌ی بایكۆت به‌رزترینیانه‌، به‌تایبه‌تی له‌ئاستی عێراقدا. له‌پایته‌ختدا گه‌یشته (70%). ئه‌مه‌ش له‌به‌رامبه‌ر هه‌ژموونی مه‌زهه‌بیدا، بایكۆتێكی مه‌ده‌نی دیاره‌.
دووه‌م: شیعه‌كان، زیاتر له سوننه‌و كورد، دابه‌شبونه‌ته سه‌ر ره‌وت‌و هێزی جیاواز، ته‌نانه‌ت بۆ مه‌رجه‌عیه‌ت‌و ئێرانیش، رێكخستنه‌وه‌یان قورسه‌. حزبی ده‌عوه‌، زۆر ناكۆكن (عه‌بادی‌و مالیكی) ره‌وتی سه‌درو دۆسته‌كانی، له‌ده‌رەوه‌ی پۆلی شیعه‌دا، ده‌فڕن!
سێهه‌م: سوننه‌ رابه‌رایه‌تییه‌كه‌ی جارانی لاواز بووه‌، سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و ناسیۆنالیسته عه‌ره‌بیه‌كانیان، ئاوازی جۆراوجۆر، ده‌چڕن. دیاره كاریگه‌ریشیان كه‌متر بووه‌!!
چواره‌م: ئه‌مریكا، حكومه‌تێكی به‌هێزی گه‌ره‌كه‌. ئه‌میش له عه‌بادی‌و لیسته‌كه‌یدا، ده‌بینێته‌وه‌، به‌ڵام دژه عه‌بادیش به‌هێزن. وێناچێ ئێرانیش پێیخۆشبێ عه‌بادی ببێته‌وه شۆڕه‌سوار!
پێنجه‌م: كورد به‌گشتی به‌مایه‌ی خۆی هاتۆته‌ده‌وه‌. به‌ڵام به خانه‌خراپی‌و قوڵبوونی ناكۆكیه‌كانی.
نه یه‌كێتی‌و پارتی‌و نه لایه‌نه دژه‌كان، ستراتیژێكی دیاریكراویان، بۆ ده‌سه‌ڵات‌و بۆ ئۆپۆزسیۆن نییه‌.
ئه‌ركی هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان (یه‌كێتی ‌و پارتی) قورسه‌، له‌م هه‌لومه‌رجه‌، به‌ڵام ئه‌ركی دژه‌كان، قورستره‌، چونكه به‌رنامه‌ی جیاوازو كه‌سایه‌تی ناكۆك ‌و مه‌رامی تایبه‌تی له‌ناویاندا هه‌یه‌.
ئیتر كاتی دانوستانه‌.. یان به‌گشتی.. یان یه‌كێتی ‌و پارتی‌و ئه‌و لایه‌نانه‌ی هاوپێناویان ده‌بن، له‌به‌غدا. به‌رپرسیارێتی، له‌به‌ر هۆی جۆراوجۆر، ناكرێ له‌مه‌زیاتر، فه‌رامۆش بكرێ‌. كاتێتی.. لایه‌نه‌كانی به‌غدادیش.. هه‌موویان ده‌رگایان بۆ رێكه‌وتنی نوێ له‌گه‌ڵ كورد واڵایه‌.. هه‌ر دانوستان رێگای چاره‌سه‌ره‌، به‌ڵام به‌تۆكمه‌یی كوردستانی ‌و به‌پرۆژه‌ی سیاسی ‌و ده‌ستووری‌و ئابووری كوردستانی زۆرینه‌!

وتاری زیاتر



وتاری سواو كۆتایی هاتووە‬ مەلا بەختیار
2019-11-06 13:12      133 جار بینراوە



ناكۆكیەكانی سەرۆك ترامپ‬ مەلا بەختیار
2019-10-13 21:53      195 جار بینراوە








روسیای لینین و روسیای پوتین‬ مەلا بەختیار
2019-09-11 18:42      99 جار بینراوە


31ی ئاب؛ یادێكی شوم‬ مەلا بەختیار
2019-08-31 13:33      110 جار بینراوە












یەکی ئایارو عائیدون!‬ مەلا بەختیار
2019-05-01 17:48      96 جار بینراوە



نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو