عەتا كەریم

لیرەو دەمیرتاش و میراڵ!

  2018-05-30 13:58      250 جار بینراوە        کۆمێنت

توركیا لەدوای عیراق دەچێتە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە و بڕیارە 24ی حوزەیرانی داهاتوو، هەڵبژاردنە پێشخراوەكە لەتوركیا بەڕێوەبچێت، كە بەشداری كورد كە پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) نوێنەرایەتی دەكات، چاوی میدیای ناوخۆیی و دەرەكی لەسەرەو یەكێكە لەبابەتە هەرە گەرمەكان. هۆكاری سەرەكی ئەو جێی سەرنجە میدیایی و سیاسییەش بۆ كوردی باكوور لایەنێكی پەیوەستە بە سەڵاحەددین دەمیرتاش كە بەڕكابەرە سەختەكەی ئەردۆغان باس دەكرێت كە لەزیندانەوە ئاڵنگاریی دەكات و هاوكاتیش كاریگەریی قورسی لەسەر دەنگدەران داناوە، كە كێرڤی دەنگەكان لەسوودی هەدەپە بەرزدەكاتەوە، كە بە ماندێلای كورد ناوی دەهێنرێت، لەنێو چوار دیواری داخراودا شەقامێكی كۆنترۆڵكراوی كوردیی بەهێزی ئاشتیخوازی و جووڵەی مەدەنی دەبزوێنێت! كەیسی زیندانیكردنی و هەڵگرتنی پارێزبەندی دەمیرتاش و (14) پەرلەمانتارەكەی هەدەپ، چەندە خاڵی بەهێزی هەدەپە لەم هەڵبژاردنەدا، هێندەش خاڵی لاوازی رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئاكپارتی- یە، كە بە پاشەكشەی ئازادی سیاسیی و دژە خەباتی نەرم و پەرلەمانیی كورد لەناوەندی میدیایی و سیاسیی وڵاتەكەی قسەی لەسەر دەكرێت، هاوتەریبیش داخستنی دەرگای كرانەوەیە بەرووی كورد دا كە داود ئۆغلو سەرۆك وەزیرانی بەر لە یەڵدرم و ئاكپارتی نەخشەدانەری بوون، بەڵام لەنیوەی رێدا لەدوای هەڵبژاردنی پێشوو، سیاسەتی كرانەوە گۆڕدرا بۆ سیاسەتی داخستن و زیندانی كورد كوردی توركیا بەتایبەتی هەدەپ لە بەردەم پرۆسەیەكی ئاڵۆزدان، سەرباریش چاویان لەسەر ئەوەیە (100) كورسی لەكۆی (600) كورسی لەخولی نوێی پەرلەمانی توركیا ببەن كە پێشتر (550) كورسی بوو! هەروەها كارو هەڵمەتی بانگەشەی لە(25) پارێزگای كوردنشین چڕكردۆتەوە كە (131) كورسیان بەردەكەوێت، كە ئەمجارە دەرفەتەكە بۆ كورد زێرین و لەبارە، ركابەری سەرەكیی ئەم خوولەی هەدەپەو ئەوانی دیكەش پارتی دادو گەشەپێدانە، كەچەند كەیسێك هەن لەبەرژەوەندیدا نییە و بۆتە چەكی ركابەرەكانی لەوانە شكستی ئابووری و داتەپینی بەهای لیرەی توركی كە لەخراپترین دابەزیندایە لەمێژووی ئەو وڵاتەو (21%)ی بەهای خۆی لەدەستداوەو بێكارییش بەهۆی ئاوارەو پەنابەرانەوە بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە، كە چانسی ئاكپارتی بۆ زۆرینەی كورسی پەرلەمان و ئەردۆغانیش بۆ سەرۆكایەتی دوور دەخەنەوەو لیرە گورزی كوشندە لەئەردۆغان و پارتەكەی دەدات!.  هەر لەئاستی ناوخۆ، ئاكپارتی تۆمەتبارە بەسەركێشی و قەبەكردنی كێشەكان و شكستی سیاسیی و حوكمڕانی لەگەڵ سیاسەتی هەڵە بەرامبەر بەكوردو دووركەتنەوە لەچارەسەری، بەجۆرێك دۆزی كوردو ناهەقیەكان وایكردووە بۆتە كارتی لێدان لەئاكپارتی، كە توركیای لەبەردەم پاشەكشەی ئازادی و دیموكراسیدا راگرتووە، كەیسی رەشبگیری لایەنگرو هەوادارانی فەتحوڵا گویلەنیش گورزێكی دیكەیە، كە هەموو ئەمانە وا دەكەن كە ئاكپارتی رێگەی سەركەوتنی ئاسان نەبێت كە توانی لەخوولی پێشوودا(258) كورسی مسۆگەر بكات و هێزی یەكەمی براوەی پەرلەمانی بوو، بۆ خودی ئەردۆغانیش لەسەر كورسی سەرۆكایەتی دوو ركابەری هەیە كە ئەوانیش بەهێزن، بەتایبەت میرال ئەكشنەری ژنە ئاسنینەكە و سەڵاحەدین دەمیرتاشی ماندێلای كورد رووبەروو دەبێتەوە، هەرچەند كارەتە بەهێزەكانی ئەردۆغان بەر لەهەڵبژاردن سووتان، ئەوانیش شەڕی كانتۆنی عەفرین و بەرەنگاریی هەدەپ بوو، وەك ختوكەدانێكی ناسیۆنالیستی شەقامی توركی، بەڵام ئەمانە رەنگە نەبنە ئەو پلیكانە ئەفسوناویەی ئاكپارتی و ئەردۆغان بەبێ ئاستەنگ بگەیەننەوە سەر كورسی زۆرینەو كورسی دەسەڵات، هەرچەند چانسی بردنەوەی لەبەردەمدایە، بەڵام بەتامی سەركەوتن نییە.

وتاری زیاتر

ئەگەر مووچەخوراوان یەكگرن!‬ عەتا كەریم
2020-05-22 15:48      48 جار بینراوە

لە مەركەزی بترسن‬ عەتا كەریم
2020-05-09 15:13      66 جار بینراوە

هەڵەكە لەكوێدایە؟‬ عەتا كەریم
2019-02-27 10:10      173 جار بینراوە

جریوە لەسەر پشتی فیل!‬ عەتا كەریم
2018-08-16 17:36      297 جار بینراوە

جووتپایەی داڕووخاو!‬ عەتا كەریم
2018-08-09 14:08      261 جار بینراوە

ته‌ندروستی له‌ چنگی بازرگاندا!‬ عەتا كەریم
2018-07-28 12:46      188 جار بینراوە

ماراسۆنی حكومەت و جەدەلی تەزویر!‬ عەتا كەریم
2018-05-23 13:09      293 جار بینراوە

سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان‬ عەتا كەریم
2018-05-17 19:10      404 جار بینراوە

كەركوك بردیەوە‬ عەتا كەریم
2018-05-15 12:31      274 جار بینراوە


كەركوكیان بەنەوتەوە گەرەكە!‬ عەتا كەریم
2018-05-02 16:17      277 جار بینراوە


كورد چ جۆرە گەمەكارێکە؟‬ عەتا كەریم
2018-04-11 15:56      243 جار بینراوە

عەفرین كەوتن و سەركەوتن!‬ عەتا كەریم
2018-03-21 13:00      245 جار بینراوە

هەڵەبجە قوربانیی بێبەڵێنی‬ عەتا كەریم
2018-03-14 12:19      340 جار بینراوە

نەوەی یاخی!‬ عەتا كەریم
2018-03-06 20:29      329 جار بینراوە

دۆڕانەكانی ژێر بەڕە!‬ عەتا كەریم
2018-01-17 12:22      563 جار بینراوە

لێكترازاوی بەردەم بەغدا!‬ عەتا كەریم
2018-01-09 10:18      355 جار بینراوە

كورد لەبەرگی داعش دا‬ عەتا كەریم
2017-12-12 19:23      465 جار بینراوە

شەڕی گەندەڵكارە گەورەكان‬ عەتا كەریم
2017-11-21 13:40      455 جار بینراوە

مام و رەخنە و رۆژنامەنووس‬ عەتا كەریم
2017-10-10 17:30      441 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو