د.جوان ئیحسان فەوزی

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای هەڵبژاردنی هەموار كردەوە

  2018-06-08 21:09      294 جار بینراوە        کۆمێنت

بڕگەیەكی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن تایبەتە بەپوچەڵكردنەوەی دەنگی تایبەت (هێزی پێشمەرگە،پۆلیس، ئاسایش، دژە تیرۆر)ی هەرێمی كوردستان.
 ئێمە نیگەرانی خۆمان لەمەڕ ئەو پێشێلكردنە دەستورییە دەردەبڕین و زۆر بەتوندی ڕەتی دەكەینەوە و پێیان دەڵێین ئەو هێزانەی كە لەڕووبەڕوبوونەوەی داعش و پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی هاوڵاتیان ڕۆڵێكی مێژووییان بینیوە ئاوها پاداشتیان دەدەنەوە؟
ئەو هێزانەی كەچاوەڕێی ڕێكخستنەوەی مووچەو باشكردنی بژێوی و تۆكمەكردنی تواناكانی دەكات بۆی بەهێزتربێت و پشتێكی قایمتربێت بۆ كورد لەدانیشتنی پەلە پروزكەی پەڕلەمانی ماوە بەسەرچوو و بێبەش دەكرێت لەدەنگەكانی!
ئەو لایەن و سەركردە كوردانەی دەستیان لەم هەوڵە هەیە ناسراون و مێژوو بۆی تۆماركردن و پێمان نەڵێن ئەمە هاژوهوژو موزایەدەیە!، ئەمە لێدانێكی دیكەی كوردە بەدەستی كوردو خستنەوەی كەركوكە بۆ ناو ئاگرو بەشێوەیەك ڕق و كینە چاوی كوێر كردوون كە بەناوی ڕەوایەتییەكی وەهمی و تۆڵە سەندنەوە لەیەكێتی خۆتان و لایەنەكانتان خستە خانەی گومانێكی قێزەون، ئێمەپێشوازی لەهەموو هەوڵێكی یاسایی و بەبنەما دەكەین و بەرامبەر ئەوەیش ئیدانەی هەڵمەتی ناوزڕاندن و تاوانی تەشهیرپێكردن دەكەین و بیری هەموولایەكی دەهێنینەوە كە هێزی پێشمەرگەو ئاسایش و پۆلیس و دژە تیرۆر پارێزەری زەوی خەڵك و كەرامەتی كوردستانن لەهەرلایەك بن لەم كوردستانە، ئێمەچاوەڕێی گەڕانەوەی یەكجاری كەركوك بووین و شەڕمان بۆ كورسییەكی كورد دەكرد كە لە ( 6ببێت بە7و بە8...) تازە بەتازە بەدەست ماچ كردنەوە دەیانەوێت بەبرا عەرەبە هاوردەكانیان و توركمانە ئاردۆغانییەكانی ببەخشن و بیكەنەدیاری!!
دووبارە ئێمە لەگەڵ ڕێكاری یاسای گونجاوین و ڕێزی لێ دەگرین و بەردەوام بەشێك بووین لەچارەسەر، بەڵام دەست بردن بۆ پیرۆزییەكان نەتەوەیی بێت یان كەسی مایەی قبوڵ كردن نییە!!

 

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو