مەلا بەختیار

كۆتایی پاشماوه‌كانی جه‌نگی ساردو نه‌ته‌وه‌ی كورد!

  2018-06-13 22:10      144 جار بینراوە        کۆمێنت

ئه‌مریكاو كۆریا، رێكه‌وتن‌و ته‌لبه‌ندی سیاسییان به‌ده‌وری گۆڕستانی یه‌ك ملیۆن قوربانی ته‌نی‌و گوڕیان بۆ په‌یوه‌ندی نوێ‌ به‌ستووه‌.
كۆریا، له‌باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، دوا سه‌نگه‌ری دوژمنایه‌تی ئه‌مریكا بوو، چین ده‌مێكه‌ تێزی سێجیهانی فڕێداوه‌و سیاسه‌تی گونجاوی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی گرتۆته‌به‌ر. كوبا، ده‌هه‌یه‌كه‌، گوتاره‌ درێژه‌كانی كاسترۆی دژی ئه‌مریكا پێچاوه‌ته‌وه‌و نێوانی له‌گه‌ڵ رۆژئاواش چاك كردۆته‌وه‌. ئێستا، له‌ فه‌نزه‌ویلای ئه‌مریكای لاتین، كێشه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ماوه‌. له‌ڕۆژهه‌ڵاتیشدا كۆماری ئیسلامی ئێرانیش، هێشتا ئاڕاسته‌ی جیاوازه‌ ئه‌م راستیانه‌ش، پێمانده‌ڵێ‌:
نه‌خشه‌ی سیاسی جیهان، خه‌ریكه‌ به‌ته‌واوه‌تی پاشماوه‌ی جه‌نگی سارد ده‌سڕێته‌وه‌. ناكۆكی ئێران، هی سه‌رده‌می جه‌نگی سارد نییه‌، هی عه‌قیده‌یه‌و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی-جوگرافی جیاوازیشی تێكه‌ڵاو بووه‌.
به‌نده‌، پێموایه‌، ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ری سیاسی زیاتر له‌پێشه‌، ته‌نانه‌ت له‌ڕۆژهه‌ڵاتیشدا. فه‌نزه‌ویلا، زووتریش رێی چاره‌سه‌ر هه‌ڵده‌بژێرن.
ئه‌وه‌ی له‌سیاسه‌تی ئه‌مریكای سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی ترامپ ده‌ركه‌وتووه‌، سیاسه‌تی سه‌پاندنی زۆرترین فشاری ئابووری، له‌پێناوی رێكه‌وتنی سیاسیدایه‌. نه‌ك بۆ جه‌نگ!
هه‌رچه‌نده‌ دۆخه‌كه‌، له‌هه‌موو بارێكه‌وه‌ تاوتوێ ده‌كه‌م، جه‌نگی گه‌وره‌، سه‌رده‌مه‌كه‌ی به‌سه‌رچووه‌. دیاره‌ جه‌نگی لۆكاڵی، لێره‌و له‌وێی یه‌مه‌ن، لوبنان، لیبیا.. تاد، رووده‌ده‌ن. ره‌نگیشه‌ له‌كه‌نداودا، یان له‌باشووری لوبنان‌و سوریا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، نیمچه‌ جه‌نگی تریش رووبدات.
نه‌ته‌وه‌ی كورد، ده‌بێ‌ له‌م دوو ساڵه‌دا، زیاتر له‌ دوو ده‌هه‌ی رابوردوو، رابچڵه‌كێ‌. چونكه‌، كاتێك سه‌رده‌م ده‌گاته‌ وێناكردنی دوا سیناریۆی سیاسی زلهێزو هێزی ناوچه‌یی، چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ ژێرده‌سته‌كان زیاتر ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌. ئه‌وه‌ی له‌ده‌ست ده‌رچوو، ناگه‌ڕێته‌وه‌، با ئه‌وه‌ی ماوه‌ له‌ده‌ست ده‌رنه‌چێ‌. به‌هیوا، هێزه‌ به‌ئه‌زموونه‌كان‌ و سه‌ركرده‌ خۆنه‌ویسته‌كان، بیرێكی قوڵتر له‌سه‌رده‌مه‌كه‌ بكه‌نه‌وه‌.

وتاری زیاتر





















سعودیه‌و توركیاو مافی كورد !‬ مەلا بەختیار
2017-11-24 13:36      488 جار بینراوە

خانه‌قینه‌ ئازیزه‌كه‌م‬ مەلا بەختیار
2017-11-12 13:40      528 جار بینراوە




نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو