د.لوئەی جاف

ده‌رباره‌ی چه‌مكی ترس

  2018-06-20 15:09      247 جار بینراوە        کۆمێنت

لەكۆنه‌وه‌‌ پێناسەو لێكدانه‌وه‌ ده‌كرێت بۆ مرۆڤ،‌ چ بۆ لایه‌نی ماددی بێت (واتا جه‌سته‌ی مرۆڤ‌)، یان بۆ لایه‌نی مه‌عنه‌وی بێت (واتا ڕوحی مرۆڤ). لایه‌نی ڕوحی مرۆڤ، په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌ بەزمان، وشه‌، په‌یوه‌ندی مرۆڤ بەده‌وروبه‌ری و هه‌موو ئه‌و كه‌ر‌ستانه‌ی كه‌ مرۆڤ ده‌كات بەمرۆڤێكی كۆمه‌ڵایه‌تی. لێره‌دا مه‌به‌ستمانه‌ باس لەكاریگه‌ری وشه‌ بكه‌ین لەسه‌ر مرۆڤ، نه‌ك ته‌نها مرۆڤ وه‌ك تاك به‌ڵكو مرۆڤه‌كان‌ بەكۆمه‌ڵ و لەناو كۆمه‌ڵگا. توێژینه‌وه‌ی‌ زۆر‌ كراوه‌ لەسه‌ر‌ زمان و زمانه‌وانێ و كاریگه‌ری لەسه‌ر پێشكه‌وتنی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگاكان، هه‌روه‌ها زۆرن ئه‌و وشانه‌ی كه‌ مرۆڤ گیرۆده‌كه‌ن و كاریگه‌ریان هه‌یه‌ لەسه‌ر باری سایكۆلۆجیی ( له‌ باشه‌وه‌ بۆ خراپ و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ لەخراپەوە بۆ باش) بەپێی كۆنتێكستی كۆمه‌ڵایه‌تی، كۆنتێكستی كلتوری، كۆنتێكستی ئابوری و سیاسی. بۆیه‌ بێهوده‌ نیه‌ ناپلیۆن ووتویه‌تی، ئه‌وه‌ی‌ وشه‌ ده‌یكات، سوپاكان ناتوانن بیكه‌ن. 
بۆ ئه‌وه‌ی دوور نه‌كه‌وینه‌وه لەبابه‌ته‌كه‌مان، ئه‌مڕۆ ده‌مه‌وێت باس لەچه‌مكی ترس بكه‌م. لەقاموسدا، ترس وشه‌یه‌كه‌ گو‌زارشت ده‌كات‌ لەهه‌ستكردن بەحاڵه‌تێكی ناره‌حه‌تی‌ له‌ كاتی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی خه‌ته‌رێك لەئێستادا، یان له‌ كاتی هه‌ستكردن بەخه‌ته‌ر لەداهاتوودا. ترس وه‌كو هه‌ر چه‌مكێك دابه‌شده‌كرێت بەسه‌ر چه‌ند ئاستێك. بۆ نموونه‌، ترس لەئابڕوچوون، جیاوازه‌ لەترسی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك، ترس له‌ له‌ده‌ستدانی پله‌و پایه‌ی‌ به‌رز جیاوازه‌ لەترسی له‌ده‌ستدانی پۆستێكی ئاسایی. هه‌روه‌ها ترس لەمردن، نه‌خۆشكه‌وتن، دووركه‌وتنه‌وه‌ لەكه‌سوكار، جیابوونه‌وه‌ لەهاوسه‌ر، هتد … جۆره‌كانی تری ترسن كه‌ مرۆڤ پێی ناجێگیر ده‌بێت لەڕووی سایكۆلۆجیه‌وه‌. لەڕاستیدا، ئه‌توانین بڵێین كه‌ مرۆڤ لەكوێ بێت، ترسیش له‌وێیه‌ بەجۆرێك لەجۆره‌كان.
ئه‌گه‌ر زیاتر بكۆڵینه‌وه‌ له‌ دیارده‌ی ترسی سیاسی و كۆمه‌ڵاتی ده‌بینین كه‌ ترس كاتێك تاك لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكات و ئه‌نجامی به‌رهه‌می بیری خۆی بێت، یان ترس (واتا ترساندن) كاتێك تاكێك بخرێته‌‌ حاڵه‌تی ناڕه‌حه‌تیه‌وه بەبێ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می بیری خۆی بێت‌، دوو كه‌رسته‌ی سیاسین كه‌ نه‌ك ئێستا بگره‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ به‌كارهاتووه‌. بۆ نموومه‌ به‌كارهێنانی ترس وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات، هتله‌ر به‌كاریهێنا بۆ ترساندنی ئه‌ڵمانه‌كان و هاندانیان بۆ لەناوبردنی جوله‌كه‌كان. شارل دوگۆل ڕزگاركه‌ری فه‌ره‌نسا لەنازییه‌كان، لەدوای شۆڕشی مایسی گه‌نجانی فه‌ره‌نسا لەساڵی 1968، په‌رله‌مانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و بەلایه‌گرانی خۆیی وت، یان من یان ئه‌و ناسه‌قامگیرییه‌ كه لەشه‌قامه‌كانی پاریس‌ ده‌یبینن. لەترسا زۆربه‌ی فه‌ره‌نسییه‌كان ده‌نگیان به‌ شارل دوگۆل دایه‌وه‌. تا ئێستاش ڕاستڕه‌وه‌كانی ئۆروپا لەكاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان و چه‌ند ڕۆژێك پێشده‌نگدان، ده‌ستده‌كه‌ن بەهاندانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و لایه‌نگرانیان كه‌ بڕۆن ده‌نگبده‌ن بەئه‌وان، وه‌ ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ن و ئه‌وان ده‌رنه‌چن، ئه‌وا ده‌بێت ماڵه‌كانیان به‌شبكه‌ن لەگه‌ڵ هه‌ژاره‌كان و كۆچبه‌ره‌كان.
لەڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، لەهه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو تا به‌هاری عه‌ره‌بی، زۆربه‌ی ڕژێمه‌كانی ناوچه‌كه،‌ ڕۆژئاواو بەتایبه‌تی ئه‌مریكاییەكان ده‌ترسان به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وان بڕۆن لەده‌سه‌ڵات، هێزه‌ دواكه‌وتوه‌كان و ئیسلامیه‌كان حكومڕانی ده‌گرنه‌ ده‌ست و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ڕۆژئاواو ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ونه‌ خه‌ته‌ره‌وه‌. به‌داخه‌وه‌، پێشبینیه‌كانی ئه‌و ڕژێمانه‌ وه‌كو خۆی ده‌رچوو و ئێستا تیرۆریستان بەناوی ئاینی ئیسلامه‌وه‌ ڕۆژ نییه‌ به‌ ده‌ها مل نه‌په‌ڕێنن.
ترس لەئه‌گه‌ره‌ ناخوازراوه‌كان،‌ لیستی سائیرون و فتحی ڕێكخست. كاتی هاتووه‌، ئێمه‌ی كوردیش تۆزێك بترسین و ناوماڵی خۆمان ڕێكخه‌ینه‌وه‌ لەبه‌غدا.
*نوێنه‌ری ی ن ك له‌ فه‌ره‌نسا

وتاری زیاتر

توێژینەوە تەکنۆلۆجییەکان‬ د.لوئەی جاف
2020-03-14 17:36      77 جار بینراوە

بایۆتەکنۆلۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-03-02 17:44      116 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-02-17 13:58      122 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-01-20 14:18      127 جار بینراوە



چی لە فەرەنسا ڕوودەدات؟‬ د.لوئەی جاف
2018-12-02 13:28      176 جار بینراوە

سەنتەری فەرەنسی كوردی پاریس‬ د.لوئەی جاف
2018-07-04 11:25      153 جار بینراوە


په‌رله‌مانی عیراق به‌ داتا‬ د.لوئەی جاف
2018-06-06 16:24      218 جار بینراوە

پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق‬ د.لوئەی جاف
2018-05-30 12:11      232 جار بینراوە

گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاڵای سه‌وز‬ د.لوئەی جاف
2018-05-16 12:02      241 جار بینراوە

یه‌كده‌نگی و سه‌ركه‌وتن‬ د.لوئەی جاف
2018-05-02 20:02      237 جار بینراوە

چه‌ند سه‌رنجێك پێش ده‌نگدان‬ د.لوئەی جاف
2018-04-26 10:55      191 جار بینراوە


جارێکی تر فەرەنسا هەژێنرا‬ د.لوئەی جاف
2018-03-28 16:14      228 جار بینراوە

دیالۆگ و سازان چاره‌سه‌ره‌‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-21 14:24      186 جار بینراوە

كوردستان و دیموكراسی‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-14 22:08      247 جار بینراوە

فه‌ره‌نسا بۆ بێده‌نگه‌؟‬ د.لوئەی جاف
2018-02-07 21:38      292 جار بینراوە

سیستمی سۆسیال لە فەرەنسا‬ د.لوئەی جاف
2018-01-22 19:21      277 جار بینراوە

حزبی حوكمڕانی‌ و حزبی ئۆپۆزسیۆن‬ د.لوئەی جاف
2018-01-03 10:07      309 جار بینراوە

فیکر و فەلسەفە.. یەکێتی و کۆنگرە‬ د.لوئەی جاف
2017-12-21 20:47      388 جار بینراوە

لووتكه‌ی سوچی ‌و كورد‬ د.لوئەی جاف
2017-11-28 10:26      362 جار بینراوە

ئاینده‌مان دوای ریفراندۆم ‌‬ د.لوئەی جاف
2017-10-01 15:54      418 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو