مەلا بەختیار

هەڵبژاردنی توركیا؛ جیانەبوونەوە، تانە، پیرۆزبایی

  2018-06-26 17:17      313 جار بینراوە        کۆمێنت

توركیا دوای كێشمەكێشێكی بێئەندازە، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ‌و پەرلەمانی كرد، نە ئاكەپەو ئەردۆغان بەكامی دڵ سەركەوتن، نە دژەكانیشیان، هاوكێشەكانیان گۆڕی. سەرەنجامی ئەنجامەكان، ئەمەی خوارەوەی لێكەوتووەتەوە:
یەكەم: ئاكەپە كێشەی هەناویان، لە هی یەكێتی ‌و لایەنەكانی دیكەی عێراق زۆرتر بوو، كەچی نە (عەبدوڵڵا گوڵ)ی سەرۆكی پێشوی توركیا و نە (داود ئۆغڵو)ی سەرۆكوەزیران، لیستیان جیانەكردەوە و حیزبیان دانەمەزراند. بۆ؟ چونكە تێگەیشتبوون، بە جیابوونەوەیان نەیارەكانیان سەردەكەون. هەستی قوڵی بەرپرسیارێتی ئاوهایە!!
دووەم: هەدەپە زیاتر لە 12 هەزار سەركردە و ئەندامی لەزینداندایە، كەچی هەشت كورسی زیاتری لەهەڵبژاردنی پێشوو هێناوە. بەڵكو سەلاحەدین دەمیرتاش جگە لە شاری بتلیس لەشارەكانی باكوور، لە ئەردۆغان زیاتر دەنگی هێناوە، ئەمە لەكاتێكدا سەرۆكی توركیا، تەواوی راگەیاندنەكان‌ و توانای دارایی حیزبەكەی لەخزمەتیدا بوون. كەچی 22 كورسی دابەزین، دەمیرتاشیش زیندانی ‌و تەنها بە پەیامی توویتەر، بەشداریكرد.
سێیەم: ئەنجامی هەڵبژاردنەكە، سەرەڕای تانەلێدان لە پرۆسەكە، لەلایەن هەموو لایەكەوە قبووڵ كرا و تەنانەت پیرۆزباییش لەسەر نوێ‌ هەڵبژاردنەوەی سەرۆكی توركیا كرا.
لە‌كۆتاییشدا: نەخشەی سیاسی توركیا، بۆ لەمەودوا گۆڕانكاری زۆری بەسەردا دێت. دەركەوت: نە خەباتی چەكداری دەتوانێ‌ ئامانجە ستراتیژیەكانی نەتەوەیەكی ژێردەستە بەدەستبهێنێت‌. نە حكومەتیش دەتوانێ‌ خەباتی مەدەنی گەلێكی ئازادیخواز تێكبشكێنێ‌. تاقە رێگە، دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتی‌ و ئاشتەواییە، بەدڵنیاییەوە هەموولایەك، پێویستە هەڵسەنگاندنی بۆ سیاسەتەكانی لەمەوبەری هەبێت‌.
چارەسەری كێشە سیاسییە بنچینەییەكانیش مەحەكی گۆڕانكارییە گەورەكانن.. نەك پێچەوانەكانیان!

 

وتاری زیاتر









وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      61 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      54 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      73 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      42 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      71 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      62 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-25 15:08      61 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-24 22:15      56 جار بینراوە






نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو