د.لوئەی جاف

بەنیشتمانیکردنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ‌حکومەتی هەرێم

  2018-06-27 11:28      230 جار بینراوە        کۆمێنت

ماوەی زیاتر لەساڵێكه‌، ئەم گۆشەیە هەموو هەفتەیەک هەوڵدەدات بابەتی سیاسی، فیکری و گشتی پێشکەشبکات بە خوێنەرانی. بەهیوام توانیبێتی کۆمەڵێک چەمک و بابەتی گرنگ و هەستیار بووروژێنێت بەزمانێکی زانستی سادە کە هەموو کەسێک بتوانێت لێی تێبگات. دیارە ئەمڕۆ لەهەرێمی کوردستان، بەهۆی ئەو هەموو قەیرانە سیاسی و ئابووریەوە، خوێنه‌رانمان بەبارودۆخێكی هه‌ستیار تێده‌په‌ڕن‌‌، بۆیە هه‌وڵمانداوه‌ زمانێکی ساده‌و دوور لەزاراوەی ئەکادیمی و ئاڵۆز بابه‌ته‌كانمان پێشكه‌شیان بكه‌ین.
لەڕاستیدا، قەیرانه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ڕاستەوخۆ پەردەی هەڵدا لسەر دوو بابەتی گرنگ. یەکەم، کۆنترۆڵکردنی بڕیاری ئابووری کوردستان لەلایەن نوێنەرانی پارتی لەحکومەت. دووەم، کۆنترۆڵکردنی بڕیاری كۆتایی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هه‌رێمی کوردستان لەلایەن نوێنەرانی پارتی لەحکومەت.
بابەتی یەکەم زۆر باسی لێکراوە لە لایەن كادرانی حیزبه‌كانی هه‌رێم و پەرلەمانتاران و هەروەها لەمیدیاکانی کوردستان. بەڵام بابەتی دووەم کە گرنگی لەبابەتی یەکەم کەمتر نییە، زۆر به‌کەمی باسی لێوەکراوەو لێرە دەمانەوەێت هەڵوەستەی لەسەر بکەین و شیبکەینەوە. تەنها مەبەستمان لەوروژاندنی ئەم بابەتە، خزمەتی وڵات و نیشتمانە بەپێشخستنی دامەزراوەکانی و بەنیشتمانیکردنیان. به‌واتایه‌كی تر، فه‌ر‌مانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم وێنه‌ی هه‌رێمه‌ له‌ده‌ره‌وه‌و‌ په‌یوه‌ندی به‌داهاتووی نیشتمان و میلله‌ته‌كه‌مانه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته هه‌موولایه‌ك به‌شداربێت لەبه‌رێوه‌بردنی و به‌رهه‌مهێنانی بڕیاری راست و دروست كه‌ وێنه‌یه‌كی پرۆفیشنه‌ل بەده‌ره‌وه‌ بدات.
لەمانگی ئەیلولی 2006، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بەدامەزراندنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە کە ئەرکی رێکخستنی پەیوەندیەکانە لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە بەگوێرەی چوارچێوه‌ی یاسایی هەرێم و دەستووری کۆماری عیراقی فیدراڵ. ئێستا 40 كونسوڵگەری و نووسینگه‌و نوێنەرایەتی بیانی لەهەرێمی کورستان هەیە (بڕوانه‌ سه‌رچاوه‌ی ژماره‌‌ 1). هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێستا خاوەنی 14 نوێنەرایەتیە لەسەرتاسەری جیهان (بڕاونه‌ سه‌رچاوه‌ی ژماره‌ 2).
پرسیار لێرەدا ئەوەیە، ئەم فەرمانگە گرنگە کە وێنەی هەرێمی کوردستان دەگوازێتەوە بۆ دەرەوە، لە چ چوارچێوەیەکی یاسایی کاردەکات؟ چۆن کاردەکات ؟ پرۆسەی بڕیاردان لەو دەزگایە چۆنە؟ کێن ئەوانەی کاردەکەن لەو فەرمانگەیە ؟ کارمەندە باڵاکانی ئەو فەرمانگەیە لەسەر چ بنەمایەک دامه‌زراون؟ ئایا فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە توانیوێتی پەیوەندیه‌كانی هه‌رێم لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا بەهێز بکات؟ ئایا توانیوێتی پەیوەندییه‌كانی هه‌رێم لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا لەبوارەکانی ئابووری، بازرگانی، وەبەرهێنان، کلتوری و گەشتوگوزار بەهێز بکات؟ ئایا توانیوێتی سەردانی وەفدە سیاسی، کلتوری و ئابوورییەکان بۆ هەرێمی کوردستان زیاتر بکا؟ ئایا توانیوێتی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عیراق و باڵوێزخانەکانی عیراق لەدەرەوە ڕێکبخات ؟ ئایا توانیوێتی چالاکی ئەنجامبدات کە وێنەی کوردستان جوانتر بکات؟ ئایا توانیوێتی خزمەتگوزاری دابینبکات بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لەدەرەوەی ووڵات؟ بۆ تائێستا بەپێی یاسایەک کارو چالاکیەکانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکنەخراوە ؟ ( بۆ زانیاری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەساڵی 2006 وە تائێستا بەپێی فەرمانی ژمارە 143 ی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری خۆی دەکات.
ئەو پرسیارانەی سەرەوەو بەدەها پرسیاری دیكە لەمێشکی هەمووان دەخولێتەوەو پێویستە وەڵام بدرێنەوەو هیوادارم کاربەدەستانی ئەو فەرمانگەیە ئەم پرسیارانەمان وه‌كو پرسیار ته‌ماشا بكه‌ن. وه‌كو هەوڵێکی دڵسۆزانە سه‌یری بكه‌ن بۆ بەرەو بەنیشتمانیکردنی ئەو فەرمانگە گرنگە. هه‌ر بۆ زانیاری، له‌و 14 نوێنه‌رایه‌تییه‌ی هه‌رێم لەده‌ره‌وه‌، 2 نوێنه‌راتی ئێستا چۆڵه‌، 10 نوێنه‌رایه‌تی لای پارتیەو ته‌نها 2 نوێنه‌رایه‌تی لای یه‌كێتیه‌.
سەرچاوەکان:
1.سایتی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە
http://dfr.gov.krd/p/p.aspx?p=82&l=13&s=030100&r=390
2.سایتی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە
http://dfr.gov.krd/p/p.aspx?p=83&l=13&s=030200&r=391
*نوێنه‌ری ی ن ك له‌ فه‌ره‌نسا

وتاری زیاتر

توێژینەوە تەکنۆلۆجییەکان‬ د.لوئەی جاف
2020-03-14 17:36      77 جار بینراوە

بایۆتەکنۆلۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-03-02 17:44      116 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-02-17 13:58      122 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-01-20 14:18      127 جار بینراوە



چی لە فەرەنسا ڕوودەدات؟‬ د.لوئەی جاف
2018-12-02 13:28      176 جار بینراوە

سەنتەری فەرەنسی كوردی پاریس‬ د.لوئەی جاف
2018-07-04 11:25      153 جار بینراوە

ده‌رباره‌ی چه‌مكی ترس‬ د.لوئەی جاف
2018-06-20 15:09      247 جار بینراوە

په‌رله‌مانی عیراق به‌ داتا‬ د.لوئەی جاف
2018-06-06 16:24      218 جار بینراوە

پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق‬ د.لوئەی جاف
2018-05-30 12:11      233 جار بینراوە

گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاڵای سه‌وز‬ د.لوئەی جاف
2018-05-16 12:02      241 جار بینراوە

یه‌كده‌نگی و سه‌ركه‌وتن‬ د.لوئەی جاف
2018-05-02 20:02      237 جار بینراوە

چه‌ند سه‌رنجێك پێش ده‌نگدان‬ د.لوئەی جاف
2018-04-26 10:55      191 جار بینراوە


جارێکی تر فەرەنسا هەژێنرا‬ د.لوئەی جاف
2018-03-28 16:14      228 جار بینراوە

دیالۆگ و سازان چاره‌سه‌ره‌‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-21 14:24      186 جار بینراوە

كوردستان و دیموكراسی‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-14 22:08      247 جار بینراوە

فه‌ره‌نسا بۆ بێده‌نگه‌؟‬ د.لوئەی جاف
2018-02-07 21:38      292 جار بینراوە

سیستمی سۆسیال لە فەرەنسا‬ د.لوئەی جاف
2018-01-22 19:21      277 جار بینراوە

حزبی حوكمڕانی‌ و حزبی ئۆپۆزسیۆن‬ د.لوئەی جاف
2018-01-03 10:07      309 جار بینراوە

فیکر و فەلسەفە.. یەکێتی و کۆنگرە‬ د.لوئەی جاف
2017-12-21 20:47      388 جار بینراوە

لووتكه‌ی سوچی ‌و كورد‬ د.لوئەی جاف
2017-11-28 10:26      362 جار بینراوە

ئاینده‌مان دوای ریفراندۆم ‌‬ د.لوئەی جاف
2017-10-01 15:54      418 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو