د.لوئەی جاف

سەنتەری فەرەنسی كوردی پاریس

  2018-07-04 11:25      153 جار بینراوە        کۆمێنت

لەناوەڕاستی ساڵی 2009، لەگەڵ چەند دۆستێكی فەرەنسی، بڕیارماندا سەنتەری فەرەنسی كوردی بۆ پەروەردەو زانست و كەلتوور لەپاریس ناسراو بە KESCC Paris دابمەزرێنین، لەهەمان ساڵ مۆڵەتی فەرمی حكومەتی فەرەنسامان وەرگرت و دەستمانكرد بەداڕشتنی كارو چالاكییەكانمان.
هەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوە سەنتەری فەرەنسی كوردی پاریس وەكو سەنتەرێكی نوخبەوی توانی لەگەڵ زانكۆكان و سەنتەرەكانی توێژینەوە، هەروەها لەگەڵ حكومەت و پەرلەمانی فەرەنسا پەیوەندی باش دروست بكات و سەركەوتووانە چالاكییەكانی پەرەپێبدات. جگە لەڕێكخستنی كۆڕو كۆبوونەوەو سیمیناری زانستیی، چەندین چالاكیمان رێكخستووە پەیوەست بەسیاسەت، حوكمڕانی، پراكتیزەكردنی دیموكراسی، كەلتورو كەلتوری پێكەوەژیان لەهەرێمی كوردستان و عیراق. تائێستا سێ كۆنفرانسی نێودەوڵەتیمان سازكردووە لەپەرلەمانی فەرەنسا (لەساڵانی 2009، 2013 و 2016) و هاوكاری سەرەكی بووین لەئەنجامدانی یەك كۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەپەرلەمانی ئەوروپا لەبرۆكسڵ لەسەر كەركوك و ناوچە كێشە لەسەرەكان (لەساڵی 2010). بۆیەكەمین جار لەشاری سلێمانی و لەفێستیڤاڵی گەلاوێژ لەنۆڤەمبەری ساڵی 2013، رۆژی فیكرو فەلسەفەی فەرەنسیمان ڕێكخست كەڕاستەوخۆ لەفەرەنسییەوە بابەتەكان دەكران بەكوردی بەبێ تێپەڕبوون بەزمانی عەرەبی، زمانی فارسی یان زمانی توركی.
ئیستراتیجی نوێی ئیشكردن...
ئێمە لەسەنتەری فەرەنسی كوردی پاریس، مەبەستمانە ناوو ناوباگی هەرێمی كوردستان لەقوربانیەوە بگوازینەوە بۆ ئەكتەر. بۆ ئەو مەبەستەش هەر لەسەرەتاوە دەستمانكردووە بەڕێكخستنی كۆبوونەوە لەئاستی پەرلەمان، ئەنجومەنی پیران و حكومەت بەپێی بەرنامەیەكی خوێندنەوە بۆكراو. هەموو تواناكانمان و تۆڕی پەیوەندییەكانمان لەڕووی دیپلۆماسی سیاسی و دیپلۆماسی كەلتوری كاراتر دەكەین بۆ زیاتر ناساندنی هەرێمی كوردستان وەك هەرێمێك كەهەنگاو دەنێت بەرەو دیموكراسی و ئازادی و پێكەوە ژیانی فرەنەتەوە، فرەئایین و فرەحزب. لەناوەوەی كوردستانیش، پلانەكانمان بەئاڕاستەی زیاتر هۆشیاركردنەوەی كادرە باڵاكانی حكومەت و پەرلەمان دەبێت، بەكردنەوەی خولی تایبەت كەمامۆستای زانكۆو زانا فەرەنسییەكان سەرپەرشتی دەكەن.
‌دیپلۆماسییەتی دیاسپۆرا:
نوخبەی كوردی ئەوروپا دەتوانێت رۆڵێكی گرنگ ببینێت‌ لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكان. هەروەها‌ نەوەی نوێی كوردی ئەوروپا دەتوانن ببن بەپردی پەیوەندی نێوان كوردستان و ئەو وڵاتانەی تێدا دەژین. لەڕووی هەنگاوی پراكتیكی، سەنتەری فەرەنسی كوردی پاریس هەنگاوی جدیی ناوە بۆ چەسپاندنی ئەو راستییە كەنەوەی نوێ توانایان هەیە شوناسی قوربانی هەرێمی كوردستان بگوازنەوە بۆ شوناسی ئەكتەری خاوەن هەژمون. زۆر جار، سەبارەت بەچەندین بابەتی گرنگ، لەدیدارو كۆبوونەوەكانمان لە‌گەڵ دامودەزگاكانی فەرەنسا، بۆمان دەركەوتووە كەئەوان زانیاری تەواویان نییە لەسەر ئەو بابەتانە. بۆ نموونە، كێشەكانی هەرێم لەگەڵ بەغدا، بەتایبەتی كێشەی نەناردنی مووچەی كارمەندانی‌ هەرێم. هەروەها ڕێگەگرتن لەلایەن حكومەتی ناوەندی لەگەیشتنی چەك و تەقەمەنی پێویست بۆ پێشمەرگە لەكاتی شەڕی دژی تیرۆریزم و داعش‌‌. بۆیە هەمیشە هەوڵمانداوە زانیارییەكان بەبەڵگەوە بگەیەنین.
وەكو لەبابەتی هەفتەی رابردوو باسمكرد، پێویستمانە بەنیشتمانیكردنی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە. پێویستمانە سوود وەرگرین لەهەموو هێزو توانای كوردانی تاراوگە. پێویستمانە بەرنامەیەكی دیراسەكراو داڕێژین بۆ بابەتە ئستراتیجیەكان. پێویستمانە كۆنتاكتی راستەوخۆ هەبێت لەبەرپرسانی حكومەتی هەرێم و ئاگایان لەكوردانی تاراوگە هەبێت.

*نوێنەری ی ن ك لە فەرەنسا

 

وتاری زیاتر

توێژینەوە تەکنۆلۆجییەکان‬ د.لوئەی جاف
2020-03-14 17:36      77 جار بینراوە

بایۆتەکنۆلۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-03-02 17:44      116 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-02-17 13:58      122 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-01-20 14:18      127 جار بینراوە



چی لە فەرەنسا ڕوودەدات؟‬ د.لوئەی جاف
2018-12-02 13:28      176 جار بینراوە


ده‌رباره‌ی چه‌مكی ترس‬ د.لوئەی جاف
2018-06-20 15:09      246 جار بینراوە

په‌رله‌مانی عیراق به‌ داتا‬ د.لوئەی جاف
2018-06-06 16:24      218 جار بینراوە

پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق‬ د.لوئەی جاف
2018-05-30 12:11      232 جار بینراوە

گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاڵای سه‌وز‬ د.لوئەی جاف
2018-05-16 12:02      241 جار بینراوە

یه‌كده‌نگی و سه‌ركه‌وتن‬ د.لوئەی جاف
2018-05-02 20:02      237 جار بینراوە

چه‌ند سه‌رنجێك پێش ده‌نگدان‬ د.لوئەی جاف
2018-04-26 10:55      191 جار بینراوە


جارێکی تر فەرەنسا هەژێنرا‬ د.لوئەی جاف
2018-03-28 16:14      228 جار بینراوە

دیالۆگ و سازان چاره‌سه‌ره‌‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-21 14:24      186 جار بینراوە

كوردستان و دیموكراسی‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-14 22:08      246 جار بینراوە

فه‌ره‌نسا بۆ بێده‌نگه‌؟‬ د.لوئەی جاف
2018-02-07 21:38      292 جار بینراوە

سیستمی سۆسیال لە فەرەنسا‬ د.لوئەی جاف
2018-01-22 19:21      277 جار بینراوە

حزبی حوكمڕانی‌ و حزبی ئۆپۆزسیۆن‬ د.لوئەی جاف
2018-01-03 10:07      309 جار بینراوە

فیکر و فەلسەفە.. یەکێتی و کۆنگرە‬ د.لوئەی جاف
2017-12-21 20:47      388 جار بینراوە

لووتكه‌ی سوچی ‌و كورد‬ د.لوئەی جاف
2017-11-28 10:26      362 جار بینراوە

ئاینده‌مان دوای ریفراندۆم ‌‬ د.لوئەی جاف
2017-10-01 15:54      418 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو