عەتا كەریم

مام و رەخنە و رۆژنامەنووس

  2017-10-10 17:30      441 جار بینراوە        کۆمێنت
مام جەلال خاوەنی كۆمەڵێك خەسڵەت و تایبەتمەندی بوو، كە لەكەسایەتیدا رەنگی دەدایەوە، بەرلەوەی سەرۆك بێت و دوای ئەوەی بووە یەكەمین سەرۆك كۆماری كورد لەمێژووی كوردستان و عیراقیشدا، دەستبەرداریان نەبوو.
زۆرێك مام جەلال، تەنیا وەك سەركردە و رابەرو سیاسییەكی كاریزمای دەناسن و ناسیویانە، بەڵام ئەو نووسەرو رۆژنامەنوسێكی بەسەلیقەش بوو، خوێنەرێكی بەردەوام و دانەبڕاوبوو، كەیف و خۆشیی لەو دیدار و كۆبوونەوانەش دەبینی كە لەگەڵ نووسەر و رۆژنامەنووسانی هاوپیشەی دەڕەخسان، ئەندامی سەندیكای رۆژنامەنووسان بوو، بۆیە پیشەی رۆژنامەنووسی لەلای ئەم سەرۆك كۆمارەی كورد بایەخدارو سەنگین بوو، وەك هەمیشە باسی دەكرد پیشەی رۆژنامەنووسی خۆش دەوێت.
بەحوكمی كاری رۆژنامەنووسیم، چەندینجار دەرفەتی بینین و بەشداری و میواندارییەكانی بووم، كەچەند پرانسیپێكی چەسپاوی خودی هەبوو بەرامبەر بەڕۆژنامەنووس و نووسەران هەمیشە بەداكۆكیكردنەوە پێداگری بوو « ئازادی و رەخنەگرتن»، بۆیە حزبەكەی خۆی پەیوەستی ئەو دوو ماف و چەمكە دیموكراسییە دەكردو بەباوەڕی تەواوەوە ژینگەی بۆ لەباردەكردو زۆرێك لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی لەسەر لادان و پێشێلكردنیان سەركۆنە كردووە.
مام جەلال، چەندین هاوڕێی رۆژنامەنووسی هەبوو، لەسەر ئاستی كوردستان و دەرەوە و جیهانی عەرەبیش، سەرباری ئەوەش بە هەموو ماناكان لەكاری راگەیاندن و كاریگەرییەكانی شارەزا و تێگەیشتووبوو، بەو پێیەی ئەو لە بایەخی هاوتەریبی سیاسەت و راگەیاندن بەتەواوی شارەزابوو، مافی خۆیشی پێیان دەدا.
مام جەلال، قسەكانی دەكردە كردار و بەڵێنەكانی بەجێدەگەیاند بەرامبەر بەرۆژنامەنووسان، بەتایبەتی فراوانكردنی ئازادیی رادەربڕین و رەخنە، هەمیشە دەیوت: رەخنەو رەخنە لەخۆگرتن و ئازادی بێمەرج، ئەگەر ئەمەمان نەبێ ئەوا كێشە لەئەزموونی دیموكراسیەكەماندا هەیەو دەبێت یەكێتی و راگەیاندنەكەی لێی تێبگەن، بۆیە یەكەمین سەركردەو سەرۆك بوو كەكاریكاتۆری لەسەر كراو بەئاشكرا نوكتەی سیاسیی لەسەركرا.
لە (2010 - 2011)، دوای گەڕانەوەی وەفدێكی باڵای راگەیاندنكارانی یەكێتیی لە چین، دیدارو نیوەڕۆخوانێكی رەخساند، كە دەرفەتێكی باشتربوو كە لەنزیكەوە باس و خواسی رۆژنامەنووسی و بایەخی كادری راگەیاندنی لەگەڵدا بكەین، ئەوە بوو رووی لەبەندە كردو موناقەشەی وتارێكی كردم بەناوی «مێروولە شینەكانی چین» كە لەم رۆژنامەیەدا بڵاوكرابۆوە، وێڕای دەستخۆشی و پەسندكردنی، ئاماژەی بەوەدا كە ئاگایی و زانیاریی زۆر گرنگن بۆ رۆژنامەنووس و وتی: منیش پێش سەردانی ئێوە چەند جارێك چوومەتە چین و سەرسامیم بەو وڵاتە وایكرد كە راپۆرتێك بنووسم و منیش لەكوردستانی نوێ بڵاومكردەوە بەناوی (لێگەڕێن دێوە زەبەلاحەكە خەبەری نەبێتەوە)، بۆیە مام لەپێگەی سەرۆك كۆماریشدا بوو راپۆرتی رۆژنامەنووسی ئامادەكردووەو ئەم پیشەیەی هاوڕازی پۆستە باڵاكانی كردووە.
جارێكی دیكەش لەبینینەوەیەكی دیكەدا بەدیداری شادبوومەوە لەسەر بایەخی رەخنە قسەیكرد زۆر لەلای مەبەست بوو، بۆیە قسەیەكی زۆرجوانی كرد كە رەخنەی بیاتنەر زیان ناگەیەنێت و رەخنەی ناڕاست و روخێنەریش جێناگرێت، بۆیە وتی: رەخنەگریش دەبێ خاوەنی هێزی بیرو قەڵەمی ئازاو نەترس بێت. بەپێكەنینەوە وتی: رۆژنامەنووسی رەخنەگری ئازادو ئازا، مەسئول ماستاوی بۆ دەكا. 
تەوەری خوێندنەوە قسەوباسی ئەوجارەی گەرمتركردو هەواڵی كتێبی نوێی پرسی، وتی ئێستاش سەرباری سەرقاڵی سەرۆكایەتی كۆمار لەخوێندنەوە دانەبڕاوم و كتێبەكەی بەردەستی نیشانداین كە بە دیاریی تایبەت لەنووسەرەكەیەوە بۆی هاتبوو كە كۆندێلیزا رایس راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا بۆی ناردبوو.
دیدارو بینینەكانی مام جەلال هەمیشە، بابەت و رووداوی نوێی تێدابوو، ئەگەریش نوكتەیەك یان بەسەرهاتێكیش بووبێت.

وتاری زیاتر

ئەگەر مووچەخوراوان یەكگرن!‬ عەتا كەریم
2020-05-22 15:48      48 جار بینراوە

لە مەركەزی بترسن‬ عەتا كەریم
2020-05-09 15:13      65 جار بینراوە

هەڵەكە لەكوێدایە؟‬ عەتا كەریم
2019-02-27 10:10      172 جار بینراوە

جریوە لەسەر پشتی فیل!‬ عەتا كەریم
2018-08-16 17:36      297 جار بینراوە

جووتپایەی داڕووخاو!‬ عەتا كەریم
2018-08-09 14:08      260 جار بینراوە

ته‌ندروستی له‌ چنگی بازرگاندا!‬ عەتا كەریم
2018-07-28 12:46      187 جار بینراوە

لیرەو دەمیرتاش و میراڵ!‬ عەتا كەریم
2018-05-30 13:58      249 جار بینراوە

ماراسۆنی حكومەت و جەدەلی تەزویر!‬ عەتا كەریم
2018-05-23 13:09      292 جار بینراوە

سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان‬ عەتا كەریم
2018-05-17 19:10      404 جار بینراوە

كەركوك بردیەوە‬ عەتا كەریم
2018-05-15 12:31      274 جار بینراوە


كەركوكیان بەنەوتەوە گەرەكە!‬ عەتا كەریم
2018-05-02 16:17      277 جار بینراوە


كورد چ جۆرە گەمەكارێکە؟‬ عەتا كەریم
2018-04-11 15:56      243 جار بینراوە

عەفرین كەوتن و سەركەوتن!‬ عەتا كەریم
2018-03-21 13:00      245 جار بینراوە

هەڵەبجە قوربانیی بێبەڵێنی‬ عەتا كەریم
2018-03-14 12:19      340 جار بینراوە

نەوەی یاخی!‬ عەتا كەریم
2018-03-06 20:29      328 جار بینراوە

دۆڕانەكانی ژێر بەڕە!‬ عەتا كەریم
2018-01-17 12:22      563 جار بینراوە

لێكترازاوی بەردەم بەغدا!‬ عەتا كەریم
2018-01-09 10:18      355 جار بینراوە

كورد لەبەرگی داعش دا‬ عەتا كەریم
2017-12-12 19:23      465 جار بینراوە

شەڕی گەندەڵكارە گەورەكان‬ عەتا كەریم
2017-11-21 13:40      455 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو