د.سەردار عەزیز

بن رۆدۆس: دونیا وەک خۆی

  2018-07-25 13:26      181 جار بینراوە        کۆمێنت

خوێندنەوەی کتێبی world as it is بن رۆدۆس کەسێکی ئاسایی نییە لەهیچ ئاستێکدا. 
لەماوەی رۆژانی رابردوودا کتێبی، دونیا وەک خۆی، کە یادەوەری ئەوە لەماوەی هەشت ساڵی کارکردنی لەگەڵ ئۆبامادا بەو پەڕی چێژەوە خوێندووە. کتێبەکە هەرچەندە قەبەیە، بەڵام وەک ئینگلیز دەڵێت پەیج توێرنەرە (وەک ئاو ئەڕوات). خوێندنەوەی وردی ئەم کتێبە بۆ هاووڵاتی کوردی پێویستە لەبەر کۆمەڵێک هۆکاری تایبەت کە بەخێرایی لێرەدا دەیانژمێرم، هەر لەبەر ئەم هۆکارانەش هەوڵ ئەدەم لەچەند هەفتەی داهاتوودا لەچەند بەشێکدا خوێندنەوەیەکی بۆ بکەم. هۆکاری یەکەم، کتێبەکە لەلایەن کەسێکی لاوەوە نووسراوە، کە بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لەباڵاترین هەرەمی دەسەڵات نزیک دەبێتەوە، بن تەنها لاو نییە بەڵکو خاوەن کۆمەڵێک دیدی جیاوازە کە هاوکاریمان دەکات باشتر لەچۆنێتی بڕیاردان، چۆنێتی فشارکردن، چۆنێتی کارکردنی سیستەمی ئەمریکی و لەبڕێکی زۆر لەساتەوەختی هەستیار تێبگەین لەسەردەمی ئۆبامادا. هەروەها پێکدادانی دیدی لاوو دیدی پیر لەهەناو سیاسەتی ئەمریکادا. یەکێک لەهۆکارەکانی نزیکبوونەوەی رۆدوس و ئۆباما ئەوەیە کە هەردووکیان لاون و لەزمانی یەکتر تێدەگەن، دیارە هۆکاری تر هەن وەک لیبراڵ بوون و هەڵویستی تایبەت بەرامبەر ڕۆڵی ئەمریکاو دونیاو ململانێکان.  دووەم، نووسینەکە دەرفەتی ئەوەمان بۆ دەڕەخسێنێت کە لەکۆمەڵێک تایبەتمەندی دەسەڵاتی ئەمریکی تێبگەین وەک ڕۆڵی سەرۆک، ڕۆڵی سی ئای ئەی، ڕۆڵی باوەڕ یان ئایدەلۆجیای کەسەکان. هەروەها زانیاری زۆرمان دەداتێ بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەو ئەفسانەیەی کە سەرۆک ڕۆڵی نییە، بەڵکو لەئەمریکا دەزگاکان حوکم دەکەن.  سێیەم، کتێبەکە هەروەها دەرفەتی ئەوەمان بۆ ئەڕەخسێنێت کە بەوردی ڕۆڵی ئیسرائیل لەئەمریکا تێبگەین، چۆن ململانێی ناوخۆیی ئەمریکا، ململانێی نێودەوڵەتی و ئیقلیمی، هەروەها ڕۆڵی ناوەندەکان کاریگەرییان هەیە لەسەر پێگەو ڕۆڵی ئیسرائیل. بۆ زانیاریت بن خۆی نیوە جولەکەیەکی لەدایکبووی نیویورکە. تارمایی نەتانیاهو لەهەموو پەڕەیەکی کتێبەکدا ئامادەیە.  چوارهەم، سەردەمی ئۆباما، هەندێک بەسەردەمی کۆتایی ڕەگەزپەرستی ناودەبەن لەئەمریکا، بەڵام یادەوەرییەکانی بن زۆر بەڕوونی پێچەوانەکەیمان پێدەڵیت. تێگەیشتن لەڕۆڵی رەیس یان ڕەگەزپەرستی خەسڵەتێکی زۆر گرنگی تێگەیشتنە لەسیاسەتی ئەمریکی. پێنجەم، ئایا ئۆباما جیاوازبوو، ئەگەر جیاوازبوو لەچیدا جیاوازبوو، ناسینەوەی ئەم خەسڵەتە و وەڵامدانەوەی ئەم پرسە بەبێ خوێندنەوەی یادەوەرییەکانی بن ئەستەمە. هەندێک تایبەتمەندی ئۆباما ڕاستەوخۆ کاریگەری هەبوو لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ نموونە تەمەن، ئۆباما دەڵێت ئەو هەڵوێستەی بەرامبەر حوسنی موبارەک گرتمەبەر هەرگیز نەمئەتوانی بەرامبەر شا عەبدوڵا بیگرمە بەر. شەش، تێگەیشتن لەقۆناغی هەشت ساڵی ئۆباما بنەمای پێویستە بۆ تێگەیشتن لەسەردەمی ترەمپ. لەهەموو ڕوویەکەوە ترەمپ دژە ئۆبامایە، لەڕووی دونیابینی، رەگەزپەستی، مامەڵە لەگەڵ پەنابەر، ئێران، ئیسرائیل و هەروەها زۆر بواری تر. لەسەردەمی ئۆبامادا زۆر گۆڕانکاری بەسەر سیاسەتی ئەمریکیدا هات بەرامبەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، عێراق، هەروەها کوردستان، بەباشوو ڕۆژئاڤاوە، بەڵام لەبەر نەبوونی زانیاری ورد ئاسان نەبوو قسە لەسەر ئامانج و مەبەستی ئەم گۆڕانکارییانە بکرێت. لەکتێبەکەدا بەکورتی ئاماژە بەکورد دراوە، لەڕێگای داعش، ئێزیدی، بەرزانی. بەڵام هەندێک رووداوی تر هەن کە کاریگەرن، بۆ نمونە، مەرجی ئۆباما بۆ لاچوونی مالیکی ئینجا هاوکاریکردنی جدیی عێراق لەشەڕی داعش. حەوتەم، ڕۆڵی میدیا لەئەمریکا، کە هەتابێت دەبێتە نۆرمێکی جیهانی. میدیا بەشێکە لەسیاسەتی ئەمریکی. میدیای ئەمریکی میدیای درۆو بوختان و هەڵواسین و کاراکتەر دروستکردن و کاراکتەر کوشتن و کینەو ڕق و موزەیەفی و لەخشتەبرن و گەوجاندن و سوککردنە، وەک بن بەو پەڕی ئازارەوە باسی ئەکات. ئۆباما پەیوەندییەکی باشی نەبوو لە گەڵ میدیادا، هەرگیز میدیا رووناکی نەخستوەتە سەر کارو هەوڵەکانی هەمیشە هەوڵی ئەوەیان داوە چۆن بەڕووداوێکی بێ نرخ ڕوماڵی کارەکانی بەلاڕێدا بەرن. بۆ نموونە کاتێک ئۆباما لەیادی مەرگی ماندیلادا بەشدار دەبێت، میدیای ئەمریکی هەموو کامیراو نووسینیان لەسەر سێلفیەکەی ئۆباما بووە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانە جوانەکەی دانیمارکدا. لەکاتێکدا پرسی رەگەزپەرستی و خەڵکانی ڕەشپێست و هەژاری و کوشتن پرسێکی ڕۆژانەی هەناو کۆمەڵگای ئەمریکیە.  بن رۆدۆس کاری یەکەمی کارکردن بووە لەگەڵ تیمی بیکەر هاملتن، لەڕێگەی ئەوانەوە دێتە عێراق، هەر ئەم بەشدارییەشە وەهای لێدەکات کە بەشداربێت لەئیدارەی ئۆبامادا، دیارە لەگەڵ هۆکاری سەرەکی کە یانزەی سیپتەمبەرە.

 

وتاری زیاتر

ساتە کیسنجەرییەکان!‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-01 20:24      31 جار بینراوە

٢٨ ساڵە/ ٢٨٠ ساڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-25 16:18      54 جار بینراوە



لەستایشی لامەرکەزیدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-16 18:45      45 جار بینراوە

کۆرۆنا چۆن دەمانگۆڕێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-04 15:51      49 جار بینراوە

بای بای حوکمداری ئاسان‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-02 15:52      81 جار بینراوە

دێوی حوکمڕانی‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-28 21:12      68 جار بینراوە

حەنین بۆ بەغدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-27 19:13      73 جار بینراوە

بۆچی روسەکان لەسوریان؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-25 23:31      55 جار بینراوە


ئەفیونی کشتوکاڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-24 17:55      44 جار بینراوە


شەڕی ناوخۆی کوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-18 21:13      79 جار بینراوە

ئۆراسیا و شوناسی كوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-15 13:29      67 جار بینراوە

ئایا چین شەڕ دەکات؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-13 14:51      64 جار بینراوە


کورد لەسەدەی بیست و یەکدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-11 15:26      66 جار بینراوە

رۆشنبیرو وەهم‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-06 22:05      77 جار بینراوە





کۆرۆناو لەدایکبوونی جڤات‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-30 19:42      67 جار بینراوە

دیواری مەزنی چین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-29 15:22      57 جار بینراوە

کورەکە ماڵییە!!‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-27 12:08      84 جار بینراوە

پرسیارەکانی سەردەمی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-24 20:39      93 جار بینراوە

جەنگی کۆرۆنای چین و ئەمریکا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-22 20:49      92 جار بینراوە

نرخی نەوت و ئابووری ئێمە‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-21 18:23      77 جار بینراوە

رۆژانەکانی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-12 15:26      83 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو