عەتا كەریم

جریوە لەسەر پشتی فیل!

  2018-08-16 17:36      298 جار بینراوە        کۆمێنت

دۆناڵد ترەمپ ئەوكاتەی لەسەر پشتی فیلی كۆمارییەكان لەدونیای بزنسەوە چووە نێو كۆشكی سپی و لەسەر كورسی سیاسەت دانیشت، سەرنجی جیهانی بۆخۆی كێش كردەوە، كە ئەوەش حەزێكی ترەمپە، جا لەهەربوارێكدا بێت كە پێشتریش بە شۆكارو سەركێشی نێوبانگی هەبوو،  ئەمریكا لەسەردەمی سەرۆكە ملیاردێرەكەیدا، لەسەر پشتی فیلەكەوە لە سۆشیال میدیاوە دەجریوێنێت بەئاوازی جەنگی ئابووریی كە ڕووی لەو وڵاتانەیە، كە لەسەر هێڵی بەرژەوەندییە سیاسیی و ئابووریی و سەربازییەكانی واشنتۆن نین یاخود لایانداوە، كە جیاوازە لەشەڕی سەربازیی. ئەم شەڕەی دۆناڵد ترەمپ، كە سۆشیال میدیا سەكۆی ئاراستەكردنی پەیامەكانیەتی و لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەردا جریوەیەكی بەسە تاوەكو دۆخی ئابووری و دارایی و بازرگانی لایەنی بەئامانجگیراو بشڵەژێنێت. ترەمپ شێوازێكی سەركەوتووی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە گرتۆتەبەر، كە تویتێكی دەبێتە بروسكەی خێراو بەهەموو زمانەكان خۆی دەكات بەماڵەكاندا كە لەهەر كونجێكی گۆی زەویدا بێت، خێرا لەسۆشیال میدیاوە دەپەرێتەوە بۆ ماسمیدیاو ڕاگەیاندنەكان، یەكەم شەڕی سیاسیی ترەمپ لەسۆشیال میدیاوە لەساتەوەختی پرۆسەو كەمپینی هەڵبژاردنی 2017ی ئەمەریكا بوو، كە تێیدا بۆ كۆشكی سپی سەركەوت و دوای ئەویش یەكەم جەنگی لەگەڵ كوریای باكوورو كیم جۆن ئۆنگ دەستیپێكردو بەناتۆرەی (ڕۆكێت مان-ی كیم و كرەیزی مان-ی بۆ ترەمپ) شەڕێكی میدیایی و سیاسیی خوڵقا، بەڵام دواتر دیدارو نزیكبوونەوەی سڕكردنی كەیسی ئەتۆمی لێبەرهەمهات. ماوەی چەند مانگێكیشە ترەمپ شەڕی ئابووری قورسی لەدژی هەریەك كۆماری ئیسلامی ئێران و توركیای سەردەمی سەرۆكایەتیدا دەست پێكردووەو جریوەكانی تەنگیان ئابووری و ئاساییشی ئابووری تاران و ئەنكەرە هەڵچنیوە، بەهای دراوی ئەو دوو وڵاتەی داكشاندووە، بەجۆرێك نرخی دۆلارێكی ئەمەریكی بەرامبەر بە تمەن گەیاندۆتە 10.100 و هەروەها لیرەی توركیشی هێناوەتە 5.44 لیرە. شەڕی ئابووری و بازرگانی زۆر كاریگەرترە لەشەڕی ساردو گەرمی هەواڵگری و سەربازیی، بەوپێیەی تێچووەكە تەنیا جریوەیەكی ترەمپە، بەڵام زیانەكانی بۆ ئێران و توركیاو ئێجگار زۆرترن كە پشێویی لەناوخۆی ئەو دوو دەوڵەتە ناوەتەوە، كە لە ڕاپەرێن و كودەتا نزیكیان دەكاتەوە، بۆ گۆڕینی سیستم و گۆڕانكاریی لەهەرەمی دەسەڵاتی سیاسیی دا، بەڵام لەپێكانی ئامانجەكانی جێی خۆی گرتووە. شەڕە ئابوورییەكانی ئەمەریكا، لە ناكۆكیی سیاسیی و دژە بەرژەوەندیی و كەیسی ئەتۆمیی و تیرۆرو هەرەشەكانیان بۆ نەخشەی بەرژەوەندی و وڵاتانی بەرژەوەندیخوازی واشنتۆنەوە سەرچاوەی گرتووە لەڕۆژهەڵاتی ناوەراست، بۆیە كۆشكی سپی سەرقاڵی كێشانی وێنەیەكی ڕوونی سیاسیی و ئابووریی و دیپلۆماسییە كە وێناكردنی قۆناغێك ویستراوی ئەمەریكا بێت، كە یەكلاكردنەوەی ناكۆكیە دێرژخایەنەكانە لەسەردەمی ترەمپدا، لەوانە ئیران، توركیا، ئیندۆنوسیاو ئیسرائیل، كۆریایە، بەدیوێكی دیكەشدا گۆڕینی ئاراستەی ناكۆكی سواوی بلۆكی سۆسیالیستی و سەرمایەدارییە، بۆ دۆخێكی نوێتر كەئامانجە سەرەكییەكەی واشنتۆن ئیدارەدانی بڕیاری سیاسیی و ئابووریی و جەمسەرە ناكۆكەكانە، بەگۆڕینی ڕۆڵی نەرم و سڕبووی ئەمەریكایە بۆ ڕۆڵی هەڕەشە و هەژموونی بڕیاردان كە تێیدا ئەمریكا جەمسەرێكی بەهێزتر نمایش بكات، هەموو ئەو هەوڵ و هەرەشانە كە بەجریوەكانی ترەمپ ئاراستە دەكرێن، كەوتۆتە ڕیزی یەكەمی پێش هەڕەشەی سیاسیی و سەربازیی و پێكهێنانی هاوپەیمانێتی دەوڵەتە هاوبەرژەوەندییەكان و پۆلێنكردنەوەی دۆستەكانی لە زۆنی نەوتی و ئابووریی و سەربازیی، كە تێیدا دۆلار هێزی كاریگەری شەڕەكەیەو تائێستا لەبەرامبەر لیرەو تمەن براوە دەردەكەوێت.ئەوەی هێزی ئەم شەڕەی بەواشنتۆن بەخشیوە ئەوەیە كە تائێستا هێزی یەكەمی ئابووری و سەربازیی و سیاسیی جیهانە، كە بناغەكەی لەتۆكمەیی ئاسایشیی ئابوورییەوە سەرچاوەی گرتووە، كە زۆرێك لەدەوڵەتە ناكۆكەكانی ئەو بناغەیەیان لەقە و بێهێزە، بەمجۆرە شەڕە چیتر ئەمەریكا ناچێتە ژێرباریی تێچووی قەبەو قورسی دارایی بۆ جەنگ و ململانێكانی، بەڵكو بە جریوەیە گەورەترین زیان بەژێرخان و ئاسایشی ئابووری دەگەیەنێت، پەیامی سیاسیی و ئامانجی سەربازی دەپێكێت بەبێ زیانی مرۆیی، لەوانە توركیاو ئێران بەكێشە ناوخۆییەكانی خۆیان سەرقاڵ دەكات و دەیانخاتەوە ئەودیو سنووری سیاسیی و جوگرافیانەوە، كە ئەنكەرە هەوڵی دەستوەردانی دا لەهاوكێشە سیاسییەكانی واشنتۆن لەسوریا و عیراق و چەند ناوچەیەكی دیكە، هەروەها تارانیش بەهەمانشێوە هەڕەشەی بۆسەر جێ بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكادا لەسوریاو عیراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كە ئەوەش جاڕسی سیاسیی ئیدارەی ترەمپە، كە چیتر ناهێڵێت گەمە بە بەرژەوەندییەكانی بكرێت كە سەرچاوەی هێزی ئاسایشی ئابووریی ئەمەریكایە. قۆناغی دوای ئەم شەڕە توركیاو ئێران و زۆری دیكەش لەم شەڕی جریوەیەدا ناچار دەكات هانا بۆ قەرزی نێودەوڵەتی ببەن بۆ ماوەیەكی درێژخایەن كەخرێنە دۆخی ئابوورییەكی بێئۆقرە، كە ئەوەش ڕەهەندێكی سیاسیی و ئابووریی هەیە، كە سەرەكیترینیان دەكرێنە كۆیلەی قەرز. عیراق و هەرێم لەڕووی جوگرافی و هێڵی ئابوورییەوە درواسێ ئەنكەرە و تارانن، كە بۆیە جریوەكانی ترەمپ و كاریگەرییەكانیشی لەعیراق و كوردستان دەبیسترێن، بەوپێیەی زۆرترین پەیوەندی بازرگانی و نەوتیی و سیاسیی و دیپلۆماسیشیان هەیەو ڕۆڵی ڕاستەخۆشیان هەیە لەسەر پرسی جێبەجێكردنی گەمارۆو سزا ئابورییەكان كە لەئێستادا بەسەر ئێراندا سەپێنراوە! بۆیە ئەگەر هاوسەنگی سیاسیی و ئابووری و بازرگانی و دیپلۆماسی نەپارێزرێت، ئەوا دینارو ئابوورییە فشەڵەكەی دەبێتە قوربانی شەڕی دۆلارو تمەن و لیرە.

وتاری زیاتر

ئەگەر مووچەخوراوان یەكگرن!‬ عەتا كەریم
2020-05-22 15:48      48 جار بینراوە

لە مەركەزی بترسن‬ عەتا كەریم
2020-05-09 15:13      66 جار بینراوە

هەڵەكە لەكوێدایە؟‬ عەتا كەریم
2019-02-27 10:10      173 جار بینراوە

جووتپایەی داڕووخاو!‬ عەتا كەریم
2018-08-09 14:08      261 جار بینراوە

ته‌ندروستی له‌ چنگی بازرگاندا!‬ عەتا كەریم
2018-07-28 12:46      188 جار بینراوە

لیرەو دەمیرتاش و میراڵ!‬ عەتا كەریم
2018-05-30 13:58      250 جار بینراوە

ماراسۆنی حكومەت و جەدەلی تەزویر!‬ عەتا كەریم
2018-05-23 13:09      293 جار بینراوە

سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان‬ عەتا كەریم
2018-05-17 19:10      404 جار بینراوە

كەركوك بردیەوە‬ عەتا كەریم
2018-05-15 12:31      274 جار بینراوە


كەركوكیان بەنەوتەوە گەرەكە!‬ عەتا كەریم
2018-05-02 16:17      277 جار بینراوە


كورد چ جۆرە گەمەكارێکە؟‬ عەتا كەریم
2018-04-11 15:56      243 جار بینراوە

عەفرین كەوتن و سەركەوتن!‬ عەتا كەریم
2018-03-21 13:00      245 جار بینراوە

هەڵەبجە قوربانیی بێبەڵێنی‬ عەتا كەریم
2018-03-14 12:19      341 جار بینراوە

نەوەی یاخی!‬ عەتا كەریم
2018-03-06 20:29      329 جار بینراوە

دۆڕانەكانی ژێر بەڕە!‬ عەتا كەریم
2018-01-17 12:22      564 جار بینراوە

لێكترازاوی بەردەم بەغدا!‬ عەتا كەریم
2018-01-09 10:18      355 جار بینراوە

كورد لەبەرگی داعش دا‬ عەتا كەریم
2017-12-12 19:23      466 جار بینراوە

شەڕی گەندەڵكارە گەورەكان‬ عەتا كەریم
2017-11-21 13:40      455 جار بینراوە

مام و رەخنە و رۆژنامەنووس‬ عەتا كەریم
2017-10-10 17:30      441 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو