د.سەردار عەزیز

عەرەب لەدیدی یابانییەکی عەربناسەوە!

  2019-06-16 22:52      176 جار بینراوە        کۆمێنت

نوبواكی نوتوهارا کتێبێکی دەگمەنی دەربارەی عەرەب نووسیوە، لەژێر ناونیشانی عەرەب دیدێکی یابانی. ئەم کتێبە لەهەندێک شوێندا وەها ناسێنراوە کە دژایەتی یان ڕەخنەی توندە لەعەرەب، بەڵام لەڕاستیدا پێچەوانەیە. ئەم کتێبە بەهیچ جۆرێک ناچێتە خانەی ژانڕەی ڕۆژهەڵاتناسییەوە. بەڵکو دەکرێت وەها ببینرێت کە چۆن ئەم عەرەبناسە یابانییە دەیەوێت کۆمەڵگای عەرەبیش وەک یابان بێت. 
ئەم کتێبەی نەک هەر خوێندنەوەی خۆشە، بەڵکو بۆ کۆمەڵگای ئێمە، کە لەزۆر بواری رەفتارو ئاگایی و هەڵوێستی سیاسی و دونیابینی و ئەخلاق و مامەڵەدا لەعەرەب دەچین زۆر بەسوودە. نوبواکی ئەدەبناسە، کاری وەرگێڕان و ڕەخنەی ئەدەبی دەکات. هەردوو زمانی یابانی و عەرەبی بەباشی دەزانێت. لەوە گرنگتر نەک هەر لەڕوانگەی فەرمی و کتێبەوە، بەڵکو بەئەزموونی پێکەوەژیان و کات بەسەربردن و ناسراوی لەمەغریبەوە هەتا سوریا تێکەڵ بەکۆمەڵگای عەرەبی بووە. 
کاتێک باسی ئەو پرسیارە سەختە دەکات کە چەندین سەدەیە لەئاگایی رۆشنبیری عەرەبدا دەخوڵێتەوە، بۆچی، ئەوانی تری ڕۆژئاوایی، گەشەیان کردو ئێمە گەشەمان نەکرد، وەڵامەکەی لەیوسف ئیدریس وەردەگرێت، یوسف ئیدریس دەڵێت، شەوێکیان درەنگ لەتۆکیو بۆ ئوتێلەکەم دەگەڕامەوە، بینیم کە کرێکارێکی یابانی بەتەنها لەجێگایەکدا ئیشی دەکرد، کاتێک لێی ڕامام، وەها کاری دەکرد وەک ئەوەی سەرپەرشتیارێکی بەسەرەوە بێت. ئەم دڵسۆزییە، کلیلی سەرکەوتنی یابانە، بەڵام پرسی ئەوەی بۆ مرۆڤی عەرەبی یان کوردی دڵسوزنییە، پرسێک نییە ئاراستەی چاکی یان خراپی مرۆڤی کورد یان عەرەب بکرێت. ئەمە پرسی کەلتوورە. دڵسۆزی، باوەڕ، خۆشەویستی، بروا بەیەکترکردن، ئەمانە کرۆکی سەرکەوتنی هەموو کۆمەڵگایەکن، بەڵام ئەم خەسڵەتانە سروشتی نین لەمرۆڤدا، مرۆڤ لەدەوروبەرو ژینگەو کەلتوورو سیستەمی سیاسی و ئاینیەوە سەریان دەگرێت.
کاتێک نوبواکی باس لەپیسی شەقامەکان و پاکی ماڵەکان دەکات، هەمان دیاردە لەکۆمەڵگای ئێمەشدا بەبەرفراوانی بوونی هەیە، لای هەندێک لەکوردستان پیسکردنی ژینگە کارێکی بەرگری سیاسییە، بەبێ ئەوەی لەوە بەئاگابێت کە چەند خۆی و ئەوانیتر لێی زیاندمەند دەبن. لەڕاستیدا هەڵوێست بەرامبەر چیەتی پاکی و پیسی، ژینگە، جوانی ناشیرینی هەموو ڕاستەوخۆ پەیوەستە بەئاستی ئاگاییەوە. ئینگلیزەکان بەزەبر هەوڵی ئەوەیان ئەدا کە لەبەغدای سەرەتای سەدەی بیست کە ڕێگربن لەوەی کە چۆن خەڵك لەحەوشەی خۆیاندا پیسایی نەکەن. 
یەکێک لەو تێزانەی کە جێگەی سەرنجم بوو، تێزی کۆچەرو نیشتەجێ بوو. نوابۆکی زۆر بەجوانی بەراوردی نیوان بیابان و شار دەکات. لای ئەو خەڵكی بیابان خاوەن بەهاو کەلتووری جیاوازن. بیابان و کۆچەری ژیانێکی تەواو پێچەوانەی ژیانی شارو نیشتەجێبوونە، مرۆڤی بیابان دونیابینی بەرامبەر سەبر، چاکە، خراپە، ئەویتر، شتومەک و شمەک هەموو جیاوازە.
مرۆڤی بیابان لەدۆخی نەبوونی و کەمیی شمەکاندا دەژی. مرۆڤی شاری لەدۆخی فرەییدا دەژی. مرۆڤی شاری مرۆڤی کەڵەکەکەرە، هەمیشە بڕ بەلایەوە گرنگە، بەڵام چۆنێتی بۆ بیابانی گرنگە، بیابان لەناکۆتایی و نا سەقامگیری، گۆڕانی خێرای، هەموو جۆرێکی تایبەت لەئەخلاق دروستدەکات، ئەو بروای وەهایە کە ئیسلام یانی بیابان. هەتا لەبیابان تێنەگەیت، ئەوا لەئیسلام تێناگەیت. ڕەنگە ئەمە هۆکاری ئەوە بێت ئیسلام بۆ هەمیشە ئایینی نامۆیە بەکورد. چونکە ژینگەی شاخ جۆرێکی زۆر جیاواز لەکەلتوورو بەهاو ئەخلاق بەرهەم دەهێنێت، شاخ بەربەرست و دابران و رێگری و گۆشەگیری و جیاوازی بەرهەمدەهێنێت، مرۆڤی چیای هێندە کۆچەر نییە، کورد لەچەند هەزار ساڵی ڕابردوودا لەچیاکانی زاگرۆسدا دەژی و لەمیانەی پرۆسەی شاری بونیدا هاتوەتە پێدەشتەکان.
نوابۆکی باس لەسەرکوتکردن و نەبوونی ئازادی دەکات کە چۆن لەهەناو ژیانی تاکە کەسەکاندا ڕەنگدەداتەوە، چۆن بێڕێز لەژیانی ڕۆژانەدا بەرهەمدێت، چۆن نەگۆران دەبێتە بەهای سەرەکی ژیان. دیارە بۆمن یەکێک لەباشترین دەقەکان دەربارەی کەلتووری عەرەبی نووسرابێت دەقی العرب چاهرە صوتیە یە، بەڵام ئەم دەقە هەرچەند هێندە نێی تیادا نەبوو، بەڵام دووپاتی ئەو تێگەیشتنانەی کردوەوە دەربارەی کەلتوری عەرەب و هەروەها لەزۆر دۆخدا کەلتووری کوردی. ئەم دەقە شایستەی خوێندنەوەیە، بەتایبەت بێ بەرامبەر لەنێت دەستدەکەوێت.

وتاری زیاتر

ساتە کیسنجەرییەکان!‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-01 20:24      31 جار بینراوە

٢٨ ساڵە/ ٢٨٠ ساڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-25 16:18      54 جار بینراوە



لەستایشی لامەرکەزیدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-16 18:45      45 جار بینراوە

کۆرۆنا چۆن دەمانگۆڕێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-04 15:51      49 جار بینراوە

بای بای حوکمداری ئاسان‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-02 15:52      81 جار بینراوە

دێوی حوکمڕانی‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-28 21:12      68 جار بینراوە

حەنین بۆ بەغدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-27 19:13      73 جار بینراوە

بۆچی روسەکان لەسوریان؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-25 23:31      55 جار بینراوە


ئەفیونی کشتوکاڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-24 17:55      44 جار بینراوە


شەڕی ناوخۆی کوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-18 21:13      79 جار بینراوە

ئۆراسیا و شوناسی كوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-15 13:29      67 جار بینراوە

ئایا چین شەڕ دەکات؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-13 14:51      64 جار بینراوە


کورد لەسەدەی بیست و یەکدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-11 15:26      66 جار بینراوە

رۆشنبیرو وەهم‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-06 22:05      77 جار بینراوە





کۆرۆناو لەدایکبوونی جڤات‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-30 19:42      67 جار بینراوە

دیواری مەزنی چین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-29 15:22      57 جار بینراوە

کورەکە ماڵییە!!‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-27 12:08      84 جار بینراوە

پرسیارەکانی سەردەمی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-24 20:39      93 جار بینراوە

جەنگی کۆرۆنای چین و ئەمریکا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-22 20:49      92 جار بینراوە

نرخی نەوت و ئابووری ئێمە‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-21 18:23      77 جار بینراوە

رۆژانەکانی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-12 15:26      83 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو