د.ئاراز رەمەزان

كێ بنێردرێتە ‌حكومەت

  2019-06-18 18:08      194 جار بینراوە        کۆمێنت

لەدوای واژۆكردنی رێككەوتنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە5ی مایسی 2019 لەشاری سلێمانی، بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەئێستادا پارتە سیاسییەكان نوێنەرەكانیان دیاریدەكەن بۆ پۆست و پێگە حكومییەكان، بەڵام گرنگە بپرسین كێ و چۆن و بەچ میكانیزم و بۆ چ مەبەستێك دەنێردرێت بۆ حكومەت.
لەزۆربەی وڵاتانی جیهان، نەبەرپرسانی حكومەت لەدوای چوار ساڵی پۆستەكانیان موجامەلەی كەسێتییە سیاسییەكان و ئەندامانی سەركردایەتی حزبەكەیان دەكەن، نە حزبەكانیشیان بیر لەدووبارەو سێ بارە دانانەوەی كەسێتیی و كادرە سیاسیی و حكومییەكانیان دەكەنەوە بۆ جاری دووەم و سێیەم، هەرچەندە روودەدات كەسی سیاسیی بەتوانست و لێهاتوو و دەگمەن دووبارە ببێتەوە، هەروەكچۆن پۆتن لەروسیا تەنانەت بڕگەی دەستورییان بۆ گۆڕی، بەڵام ئەوەی پۆتن بۆ روسیا كردی و باشبوونی بارودۆخی ئابووری روسیاو دووبارە بەهێزبوونەوەی روسیا لەناو هاوكێشە سیاسیی و ئابورییەكان لەجیهاندا، بەرۆڵ و كاریگەریی زۆری پۆتن و ستافەكەی بووە هەربۆیە ئەم جۆرە لەبەرپرس لەحكومەتدا لەكوردستان تائێستا بوونی نەبووە.
ماوەی زیاتر لەمانگێكە، زۆر وەزیرو مودیر عام و بەرپرسی دیكەش هەن و دەبینرێن، كە بەگشتی دەستیان كردووە بەپڕوپاگەندەی سیاسیی و كە لەكابینەی داهاتوودا هەمان پۆست و پێگەی حكومیان پێدەدرێتەوە، بەڵام چۆن و بەچ میكانیزمێك نازانرێت، جگەلەوەی نزیكی پەیوەندی كۆمەڵایەتیی و سیاسیی نەبێ هیچ فاكتەرێكی تر بوونی نییە.
بەگشتی پارتە سیاسییەكان پێویستە چۆن كاندیدەكانیان بۆ پەرلەمان بەڕێگەی جیاوازو زۆرجاریش میتۆدی نا سیاسیی دیاریدەكەن و زیاتر پشت بە پەیوەندی كۆمەڵایەتیی و خێڵەكی بەستراوەو ئەوەش وایكردووە كە كۆمەڵ و خێڵ و شەقام پارتە سیاسییەكان ئاڕاستە بكات كە دەبوایە هاوكێشەكە پێچەوانە بووایە، هەربۆیە ئەو كەرەستەی مرۆییەی بەگشتی پارتە سیاسییەكان ناردویانن بۆ پەرلەمان توانیویانە گرنگترین دامەزراوەی دەوڵەت نا ئەكتیڤ بكەن كە بێگومان كاندیدو ئەندام پەرلەمانی زۆر باشیش لەو نێوانەدا بونیان هەیەو خاوەن بیرۆكەو ئایدیاو پڕۆژەی باش و مرۆیی و ستراتیژی و نەتەوەیین.
بۆ یەكێتیی، كە ئامانجی وتارەكەی منە، چی بكات بۆئەوەی كاندیدو نوێنەرەكانی بنێرێتە حكومەت و پێگەو پۆستیان پێبدات، ئەوەی ماوەی چەند كابینەی رابردوو كردویەتی و بەبێ میكانیزمێكی شەفاف و گونجاوو لەسەر بنەمای پشكی شارو چەندین میتۆدی خراپ نوێنەرەكانی بۆ پێگە حكومییەكان دیاریكردووە، هەر بەو میتۆدانە بێ یاخود گرنگە بۆ ئەم قۆناغە بەتایبەتیش بۆ یەكێتیی میكانیزم و میتۆدی گونجاوترو باشتر بەكاربهێنێت و كادیرو كاندیدی باشتر دیاری بكات بۆ پۆستەكانی یەكێتی لەناو حكومەتدا.
لەدەرەوەی كۆبوونەوە نهێنییەكان، باشترین میكانیزم و میتۆد بۆ یەكێتی و داهاتووی نوێنەرەكانی لەناو حكومەت و ئەداو شێوازی كاركردنیان، گرتنەبەری میتۆدی نوێیە، بۆ نموونە یەكێتیی هیچ وەزیرو مودیر عام و بەرپرسێكی نییە لەحكومەتدا كارێكی ناوازەی كردبێ و پڕۆژەی ستراتیژی درێژخایەنی هەبووبێ كە كاریگەریی هەبووبێ لەسەر ژیانی كۆمەڵایەتیی و سیاسیی و ئابوری كۆمەڵگەو خەڵك، بۆیە پێشتر هەر شتێك پێویستە  بیر لەوەبكاتەوە هیچ بەرپرسێكی دووبارە كاندید نەكاتەوە ئەگەر هەر كەسێتییەكی سیاسیی و تەكەتولێك پشتیوانیشی بكات، باشترە كاندیدی نوێ بێت و بەمیتۆدی وەرگرتنی سی ڤی و پڕۆپۆزەڵ و پڕۆژەكانیان بۆ ماوەی چوار ساڵ لەحكومەتدا، واتە مینی كۆنفڕانسێك رێكبخرێت و ئەو بەڕێزانە بۆ وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە یان شارەوانی كاندیدن، وەكو مشتەیەك، لەمینی كۆنفڕانسەكەدا پڕۆژەكانیان لەچوارچێوەی پڕۆپۆزەڵەكانیان بخەنەڕوو و باشترینیان لەسەر بنەمانی كوالێتی پڕۆژەو كاركردن و بڕوانامەو سی ڤی هەڵبژێردرێن، ئەگەر لەماوەی سێ ساڵدا نەیتوانی پڕۆژەكانی جێبەجێ بكات یەكێتیی پێویستە بیدات بەدادگاو لێپرسینەوەی لەگەڵ بكات، پێویستە پێشتریش رێككەوتنێكی پێ واژۆ كرابێ بۆ ئەو مەبەستە.
لێرەوە هەم گەندەڵی لەحكومەتدا كەمدەبێتەوەو نامێنێت، هەمیش نوێنەرانی حزبە لەحكومەت سودی گشتیان دەبێ و ناوبانگی حزبەكەشیان بەرزترو باشتر دەكەن، هەم لێپرسینەوەو نوێبونەوە دەبێت، هەم سەرجەم لایەنگران و كادیرانیش رازی دەكرێن، ئەوەش بۆ سەرجەمی پارتە سیاسییەكان دروستەو میتۆدێكی سەردەمی و باشترە.

 

وتاری زیاتر


میدیا لەسەردەمی كۆرۆنادا‬ د.ئاراز رەمەزان
2020-03-02 14:47      149 جار بینراوە


بنیادنانی نەتەوە‬ د.ئاراز رەمەزان
2018-08-08 11:11      185 جار بینراوە

یەكێتی، چەتری دیموكراسییە‬ د.ئاراز رەمەزان
2018-07-19 14:11      170 جار بینراوە

دانوستان بەر لەبەغدا‬ د.ئاراز رەمەزان
2018-05-30 20:57      295 جار بینراوە

داهاتووی ئەمریکا لەعیراق!‬ د.ئاراز رەمەزان
2018-05-23 11:46      330 جار بینراوە

بەرەو بەغدا‬ د.ئاراز رەمەزان
2018-05-16 13:50      270 جار بینراوە

بەڵێ بۆ 162‬ د.ئاراز رەمەزان
2018-05-09 13:16      286 جار بینراوە


مەعریفەی سیاسیی لەكوردستان‬ د.ئاراز رەمەزان
2018-04-05 17:08      279 جار بینراوە

بەرەو هەڵبژاردنێكی سەخت‬ د.ئاراز رەمەزان
2018-02-28 17:38      294 جار بینراوە


میكانیزمی كاندید هەڵبژاردن‬ د.ئاراز رەمەزان
2018-02-07 14:54      345 جار بینراوە



كۆستی ریفراندۆم‬ د.ئاراز رەمەزان
2018-01-17 10:25      241 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو