حاکم قادر

له‌یادی‌ شكۆی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كدا

  2018-10-02 22:01      122 جار بینراوە        کۆمێنت

جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ له‌خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌كه‌م , ڕۆژی‌ هه‌ڵبژاردن , ڕۆژی‌ گشتیه‌ , ڕۆژی‌ جه‌ژنی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانه‌ , هیوادارم هه‌مووكه‌سێ‌ به‌شداریبكات له‌ده‌نگدان ومافی‌ خۆی‌ له‌مه‌دا به‌كاربهێنێت .
ئه‌م ووتانه‌ی‌ هه‌ڤاڵی‌ كۆچكردوو , جه‌نابی‌ مام جه‌لال مامی‌ گه‌وره‌ی‌ گه‌لی‌ كورد , له‌ساتی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ یه‌كێك له‌پرۆسه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردندا به‌رله‌ وه‌فاتكردنی‌ , ئاڕاسته‌ی‌ گه‌لی‌ كوردستان و ده‌نگده‌رانی‌ به‌گشتی‌ كرد , تیایدا به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ وێڕای‌ پیرۆزكردنی‌ ئه‌و پرسه‌ شارستانییه‌ داوا ده‌كات خه‌ڵك به‌گشتی‌ مافی‌ دیموكراسی‌ خۆی‌ موماره‌سه‌بكات .
ئه‌مڕۆش له‌م ساته‌وه‌خته‌ی‌ كه‌پێكه‌وه‌ له‌خه‌مێكی‌ قوڵ و پڕله‌ناسۆردا یادی‌ تێپه‌ڕبوونی‌ ساڵێك به‌سه‌ر كۆچی‌ ناواده‌ی‌ ئه‌و كه‌ڵه‌سیاسی‌ وتاكه‌ كاریزمایه‌ی‌ گه‌لی‌ كورددا به‌شانازییه‌وه‌ به‌رز ڕاده‌گرین ,  لیستی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان له‌پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا بۆ گۆڕینی‌ لاسه‌نگی‌ پێگه‌و پارسه‌نگی‌ حوكمڕانی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان به‌تایبه‌ت له‌پاش به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ كێرڤی‌ یه‌كێتی‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ پێگه‌ی‌ سه‌نگینی‌ ڕووه‌و ئاستی‌ پێشووتری‌ , سه‌ركه‌وتنی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌  , له‌م ڕۆژه‌ ئاهه‌نگ ئامێزه‌دا جۆش وخرۆشی‌ یه‌كێتی‌ یه‌كان و ده‌نگده‌رانی‌ سه‌وز پۆش , خه‌می‌ ماڵئاوایی‌ مامجه‌لاله‌كه‌یان له‌گه‌ڵ شادی‌ سه‌ركه‌وتنی‌  یه‌كێتی‌ یه‌كه‌یان ئاوێته‌كردو ڕۆحی‌ مام وسه‌رجه‌م شه‌هیدانی‌ یه‌كێتی‌ وشۆڕشی‌ نوێ یان پێ‌ ئاسوده‌كرد .
كۆچی‌ شكۆی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ گه‌لی‌ كورد نه‌ك به‌ته‌نها كۆستێكی‌ ئاسایی‌ نه‌بوو بۆ گه‌له‌كه‌ی‌ , به‌ڵكو وه‌ك له‌ده‌ستچوونی‌ (سه‌مامی‌ ئه‌مان)ی‌ گۆڕپانی‌ سیاسی‌ عێراق , گه‌لی‌ عێراقی‌ به‌گشتی‌ خه‌فه‌تبارو دڵ غه‌مگین كرد , ئه‌مه‌جگه‌ له‌وه‌ی‌ به‌هۆی‌ گه‌یشتن به‌ دوا وێستگه‌ی‌ قسه‌خۆش ونوكته‌ ئامێزه‌كانی‌  خه‌نده‌ی‌ له‌سه‌رلێوه‌انی‌ سه‌رۆك وسه‌ركرده‌و میرو پاشاكانی‌ دنیای‌ ده‌ره‌وه‌و دبلۆماتكاران وكه‌سایه‌تییه‌ ناوداره‌كانی‌ جیهان تۆراند .
ئێستاش به‌تێپه‌ڕبوونی‌ ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و یاده‌ غه‌مگین وكۆچه‌ بێ‌ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌دا كه‌زامێكی‌ كولاوه‌یه‌ بۆ سه‌ركرده‌یه‌ك كه‌ وه‌ك ڕه‌مزی‌ خه‌بات وتێكۆشان , بۆ ئازادی‌ وئاشتی‌ , بۆدیموكراسی‌ و مافی‌ چاره‌نووس ئالاَیه‌كی‌ دره‌وشاوه‌یه‌ , بۆ یه‌كڕیزی‌ گه‌لی‌ كوردستان ڕه‌مزی‌ یه‌كتر قبوڵكردن بوو .
له‌م بیره‌وه‌رییه‌ پڕ غه‌مناكه‌دا .. ده‌ستمان به‌سنگه‌وه‌ به‌و به‌ڵێنه‌ی‌ كه‌ مام خۆی‌ دابوی‌ بۆ سه‌ربه‌رزی‌ وگه‌یشتن به‌دواپله‌ی‌ سه‌ركه‌وتن وبه‌ده‌ستهێنانی‌ مافه‌ڕه‌وا سیاسی‌ وكۆمه‌لاَیه‌تی‌ یه‌كانی‌ گه‌لی‌ كوردستان به‌گشتی‌ , به‌ڵێن دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ درێژه‌پێده‌ری‌ ڕێبازه‌كه‌ی‌ ده‌بین وبێ ئاوڕدانه‌وه‌ بۆدوواوه‌ ڕووه‌و پێش له‌سه‌ر شاڕێی‌ ئاواته‌كانی‌ كه‌ماویانه‌ بێته‌دی‌ بۆ فه‌راهه‌كردنی‌ ڕزگاری‌ وخۆشگوزه‌رانی‌ وئاسوده‌یی‌ وباشتركردنی‌ حاڵ وگوزه‌رانی‌ خه‌ڵك به‌رده‌وامده‌بین .


                                                              ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌
                                                                       یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان       

 

وتاری زیاتر




كۆڕەو، شێوازێكی نوێی خەبات‬ حاکم قادر
2018-04-10 10:13      114 جار بینراوە


رۆژی یادکردنەوەی بیست هەزار شەهید‬ حاکم قادر
2017-11-20 14:09      396 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو