ئیسماعیل نامیق

دەنگدان بەسپی مانای چیە؟

  2018-10-04 10:07      215 جار بینراوە        کۆمێنت

بەپەلەپەل و بێ ئاگاداری جڤاتی نیشتمانی بڕۆیت بۆ بەغدادو لەدانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماردا سوێندی یاسایی بخۆیت تا بەشداری دەنگدانەكە بكەیت، پاشان بڵیی دەنگم بەسپیدا ئاخر ئەمە مانای چیە؟ 

كەس هەیە ئەو رێگە دورە ببڕێ و ماندوێتی توشی خۆی بكات بۆ ئەوەی دەنگ بەكەس نەدات؟ دەستتان خۆش بێت چون بۆ بەغداد، پیرۆزبایتان لێدەكەم چونكە ئەوە مافی خۆتانە لەهەمان كاتدا ئەركیشە لەسەرتان نوێنەرایەتی دەنگدەرەكانتان بكەن، بڕیاری بەڕێز رێكخەری گشتی وخانەی راپەڕاندن چی بو ئەوەتان جێبەجێ كردبا بەبێ هیچ شەرم و سڵەمینەوەیەك، بەئاشكراش بۆ خەڵكی كوردستانتان رابگەیاندایە، چونكە ئێمەش حیزبی سیاسین مافی خۆمانە لەڕوانگەی بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان و ویستی دەنگدەرەكانمانەوە رێكەوتنی سیاسی ئاشكرا لەگەڵ هەمو پارتێكی سیاسیدا بكەین، یاخود كاندیدێكمان لاپەسەند بێت و یەكێكی ترمان لا پەسەند نەبێت، وە مافی خۆمانە وەكو هەر پارتێكی سیاسی تر تێڕوانینی سەربەخۆی خۆمان هەبێت، تێڕوانین وبڕیاری ئێمە هەرچیەك بێت و هەرچۆنێك بێت ئازایەتیە و عەیبە نیە.

بەڵام بەخوا پاش ئەو رۆيشتنە پەلەیەی دوێنێ بۆ بەغداد، دەنگدان بەسپی هیچ حیكمەتێكی سیاسی لەپشتەوە نیەو هەڵوێستێكی لاوازەو جێگەی قەناعەتی دەنگدەرەكانمان نیە.

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو