مەلا بەختیار

شەهید شیهاب.. كەڵێك لەسەر چیا چاوی لێكنا

  2018-11-20 19:05      105 جار بینراوە        کۆمێنت

(21/11/2018) چل‌ودوو ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی رێوانی شەهیدانی شۆڕشی نوێ‌ شیهابی شێخ نوری‌و جەعفەر عەبدولواحید‌و ئەنوەر زۆرابدا تێدەپەڕێ‌. ئەم رۆژە، كرایە رۆژی شەهیدی یەكێتی. بەڵام یادەكە جۆش‌و خرۆشی رۆژگاری شۆڕشگێڕانەی كەمكراوەتەوە!
بەندە، یەكەمین جار ساڵی (1977) لەگوندی سێگردكانی كۆیە، یادەكەم لەگەڵ شەهید سەعدی گچكەو سەید كاكەدا گێڕا. پاشان، لەسەركردایەتی، هەموو ساڵێك، دوای مشتومڕێكی گەرم لەناو ناوەندی كۆمەڵەدا، كە دەویسترا یادەكەو یادی شەهید ئارامیش نەكرێ‌، مەراسیممان سازدەكرد.
ئەم یادە، لەمێژووی شۆڕشی نوێ‌و لەویژدانی هەموو ئازادیخوازێكدا، بۆتە ناسنامەی وەفا.
كاتێك (42) ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێمەوە بۆ دواوە، بروسكەی (بەرێوبەری ئەمنی سلێمانی)ی بیردەخەمەوە كە بۆ شێخ جەنابی براگەورەی شەهید شیهاب ناردبوی، بۆ دوا دیداری شەهید، چۆنیەتی هاتنی تەرمەكەی‌و شوشتنەكەی لەمزگەوتی (بن تەبەق)‌و هاواری مەلاكە، كە دەیگوت: خوێنەكەی گەرمە، شەهیدە. كاتێك لەگەڵ هاوڕێیانی كۆمەڵەدا، شەوەكەی، بەرنامەی چۆنیەتی ناشتنی لە گردی سەیوان‌و ئاپورەی بێئەندازەی خەڵكەكەم بیردەكەوێتەوە. كاتێك چۆنیەتی تۆڵەسەندنی ئەم پۆلە شەهیدەو لەبۆسەخستنی پارێزگاری سلێمانی لە (21/12/1976) دێنمەوە یادو لەگەڵ یادەوەریەكانی ئێستادا بەراوردیان دەكەم، بەرەنجامێكی پڕاوپڕ لە پەژارە ویژدانم دەهەژێنن. پەژارەی چۆن كرا، چی لێكرا؟!
شایەنی خۆیەتی، رۆژی شەهید، لەیادی كەڵە پیاوی وەكو شەهید شیهاب‌و جەعفەرو ئەنوەر، ناونراوە. شیهابێك، رۆژی شەهیدكرانی هەزاران كەس كەژاوەی تەرمەكەیان بردەوە بۆ سەیوانی نەمریی. جەعفەرێكیش، شاری كۆیەی وروژاندو گەورەو گچكەی شارەكە، لەپێشەوەدا خاوەن سرودی (پێشمەرگەین بەهەڵمەتین) خالید دلێری كاكی، رێورەسمی شەهید جەعفەریان كردە فێستیڤاڵی پەیمان نوێكردنەوە بۆ شۆڕش‌و مام جەلال. تەنانەت خالید دلێر، بەدەستی خۆی جەعفەری جوانەمەرگی ناشتبوو.
شەهید شیهاب بەدەم (كەم بژی‌و كەڵ بژی)یەوە، دەستی كردە ملی جەعفەرو ئەنوەرو شێخ جەناب‌و دارۆی برای‌و پێڵاوەكەی بۆ سەر جەلادەكان بەرزكردەوەو پەتی قەنارە كرایە گەردنی جوامێری.
جەعفەریش، بەدەم سرودەوە، جەلادەكانی ترساندو، پێكەنین لێوە جوانەكانی بەرنەداو لەهاوڕێیەتی گیانی بەگیانی شیهابەوە، كرایە هاو دوا هەناسەی شیهابی رابەری.
ئەنوەریش، رێچكەی هاوڕێكانی گرت‌و گیانی نەمری، ئاوێتەی ئاوازی سەروەران كردو بەهەرسێكیان، بونە سێ‌ ئەستێرەی درەوشاوەی رێپیشاندەری شۆڕشی درێژخایەن‌و خەباتی چەپی رزگاریخواز.
ئەوان لەسەر چیا چاویان لێكنا. ئێمەش لەدامێنەوە، سەیریان دەكەین!

وتاری زیاتر











یەکی ئایارو عائیدون!‬ مەلا بەختیار
2019-05-01 17:48      69 جار بینراوە




رۆژی شانۆ پیرۆزبێ‌‬ مەلا بەختیار
2019-03-27 14:47      69 جار بینراوە

(11)ی ئازار و پەندەكانی مێژوو!‬ مەلا بەختیار
2019-03-11 17:17      127 جار بینراوە





پاساوی تاڵانكردن مەهۆننەوە!!‬ مەلا بەختیار
2019-01-15 13:52      111 جار بینراوە








كابینەی نوێ‌ و كێشە كۆنەكان‬ مەلا بەختیار
2018-12-11 09:36      104 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

نرخی دراوەکان

# دراو نرخ بە د.ع
1 $100 120,500
2 €100 133000
3 £100 145,000
4 100 لیرەی توركی 21,750
5 100,000 تمەن 10,000
6 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت 61.22
7 به‌رمیلێك نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوی‌ تیكساس 55.21

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو