د.لوئەی جاف

چی لە فەرەنسا ڕوودەدات؟

  2018-12-02 13:28      177 جار بینراوە        کۆمێنت

لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوو، لە چەندین شاری گەورەی فەرەنسا و بە تایبەتی لە پاریس، خۆپیشاندان دژی بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی دەستی پێكرد. لە ئەنجامدا خۆپیشاندەران كە لە كاتی خۆپیشانداندا ''هێلەكی زەرد'' دەپۆشن، لە خۆپیشاندەرەوە وبوون بە بزوتنەوەیەكی كۆمەڵایەتی ناڕازی لە سیاسەتەكانی حكومەتی فەرەنسا و دەسەڵاتداران. 
هێلەك زەردەكان كێن؟
لەڕووی سۆسیۆلۆجیەوە، پێكهاتە و باكگراوندی ئەم گروپە جیاوازن. لە ڕووی درامەتەوە، كەسانی چینی هەژارو چینی مامناوەندی لە خۆ دەگرێ. لەڕووی ئاڕاستەی سیاسیەوە، كەسانی چەپڕەو (لایەنگرانی چەپی چەپ، سۆسیالیست و سۆسیال دیموكرات)، كەسانی مۆدێرات (موعتەدلەكان) و ڕاستڕەوە توندڕەوەكان لە خۆ دەگرێ. بەشە زۆرەكەی ئەم بزوتنەوە كۆمەڵاتیە دەیانەوێ بە شێوەیەكی ئاشتیانە داواكانیان بگەیەنن بە حكومەت لە چوارچێوەی یاساكانی خۆپیشاندان. بەڵام كەمینەیەكی هێلەك زەردەكان هەیە كە ناتوانن كۆنتڕۆڵی توڕەیی خۆیان بكەن و لە ڕێی زەبر و زەنگ و توندوتیژی خۆیان نمایش دەكەن.
داواكاریان چیە؟
لەسەرەتادا هۆكاری سەرەكی خۆپیشاندانەكان لە سەر بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی بوو، بە تایبەتی نرخی بەنزین. بەڵام دروشمەكانی خۆپیشاندانان دەربڕینی ناڕەزایەتیەكانی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینی تێپەڕاندو باس لە دادپەروەری كۆمەڵایەتی، ململانێی چینایەتی و پاراستنی بەرژەوەندی خاوەن نفوز و سەرمایەداران دەكات. یەكێك لەو دروشمانەی كە بەرزكراوەتەوە دەڵێت، فەرەنسا پاڵەوانی جیهان لە تاكس وەرگرتن، وەك ئاماژەیەك كە فەرەنسا تەنها پاڵەوانی جیهان نیە لە تۆپی پێ بگرە پاڵەوانیشە لە سەپاندنی تاكس و زەریبە لە سەر هاووڵاتیان بە تایبەتی چینی مامناوەندی.
هەڵوێستی دامودەزگاكانی فەرەنسا:
حكومەتی فەرەنسا دەڵێت كەوا دەرگای كراوەیە بۆ گفتوگۆ لە گەڵ نوێنەرانی هێلەك زەردەكان. سەرۆكی حكومەتی فەرەنسا ئیدوارد فیلیپ، لە تەلاری حكومەت  (ماتینیۆن)، پێشوازیكرد لە دوو نوێنەری ئەو بزوتنەوەیە بەڵام یەكێكیان پاشەكشەكرد لە بەر ئەوەی حكومەت نەیویست كۆبوونەوەكە تۆمار بكرێت.
حزبی دەسەڵات (بزوتنەوەی ئۆن مارش لاریپیبلوك)، داوای گفتۆگۆ دەكات لە گەڵ هێلەك زەردەكان. لە هەمان كاتدا دەستگیركردنی ئەوانەی سەیارەو دوكانەكان دەسوتێنن. وە پێیوایە لە ماوەی پێشۆ پەیامە چاكسازیەكانی حكومەت بە باشی نەگەیندراون بە فەرەنسیەكان.
لە سەر ئاستی حزب و سەندیكاو ڕێكخراوەكانی تری فەرەنسا، هەڵوێست و بۆچوونی جیاواز هەیە لە سەر ڕووداوەكان و چۆنێتی مامەڵەكردن لە گەڵ هێلەك زەردەكان و داواكاریەكانیان. حزبەكانی ئۆپۆزیسیۆن بە تایبەتی چەپی چەپ، حكومەت تاوانبار دەكەن لەوەی كار دەكات لە بەرژەوەندی سەرمایەداران و هاوكاری مادیان دەكات، لە هەمان كاتدا داوای تاكسی زیاتر دەكات لە چینی مامناوەندی و یارمەتی هەژاران كەمدەكاتەوە. سەرەڕای هەوڵدان بۆ قۆزتنەوەی ڕووداوەكان لە بەرژەوەندی خۆیان، تا ئێستا هیچ حزب و ڕێكخراوێك نەیتوانیوە داواكاری هێلەك زەردەكان ئاڕاستە بكەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان.
زەردی مادی و مەعنەوی:
سەرهەڵدانی بزوتنەوەی هێلەك زەردەكان و دروستبوونی ئاڵۆزی لەم كاتەدا كە بەرەو پشوو و یاد و جەژنەكانی سەری ساڵ دەڕۆین، زەردێكی مادی و مەعنەوی لە فەرەنسا داوە. لە لایەك، هاتووچۆی گەشتیاران كەمدەكاتەوە و بەو هۆیەوە ئوتێل و ریستۆرانت و قاوەخانەكانی پاریس ئیشیان كەمدەبێتەوە. لە لایەكی ترەوە، ئەو توندوتیژیە و ئاگردانی سەیارەو دوكانەكانی پاریس، وێنەی پاریس ناشیرین دەكات لە دەرەوەو وەكو شارێكی نا سەقامگیر وێنادەكرێت. هەر بۆیە سەندیكاكانی ئوتێل و ریستۆرانت و قاوەخانەكانی پاریس لە هەوڵدان حكومەت فەرەنسی هەر زوو پێكبێت لە گەڵ هێلەك زەردەكان بۆ ئەوەی گەشتیاران نەترسن و بۆ سەری ساڵ بتوانن بێن بۆ پاریس.
هەفتەی داهاتوو:
هێلەك زەردەكان شەممە و یەك شەممەی داهاتوو دێنەوە بۆ خۆپیشاندان  دەڵێن بەردەوام دەبن تا حكومەت سیاسەتەكانی دەگۆڕێت و داواكانیان جێبەجێدەكات.
د. لوئەی جاف
نوێنەری ی ن ك لە ووڵاتی فەرەنسا
پاریس

 

وتاری زیاتر

توێژینەوە تەکنۆلۆجییەکان‬ د.لوئەی جاف
2020-03-14 17:36      77 جار بینراوە

بایۆتەکنۆلۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-03-02 17:44      116 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-02-17 13:58      122 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-01-20 14:18      127 جار بینراوە



سەنتەری فەرەنسی كوردی پاریس‬ د.لوئەی جاف
2018-07-04 11:25      153 جار بینراوە


ده‌رباره‌ی چه‌مكی ترس‬ د.لوئەی جاف
2018-06-20 15:09      247 جار بینراوە

په‌رله‌مانی عیراق به‌ داتا‬ د.لوئەی جاف
2018-06-06 16:24      218 جار بینراوە

پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق‬ د.لوئەی جاف
2018-05-30 12:11      233 جار بینراوە

گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاڵای سه‌وز‬ د.لوئەی جاف
2018-05-16 12:02      242 جار بینراوە

یه‌كده‌نگی و سه‌ركه‌وتن‬ د.لوئەی جاف
2018-05-02 20:02      237 جار بینراوە

چه‌ند سه‌رنجێك پێش ده‌نگدان‬ د.لوئەی جاف
2018-04-26 10:55      191 جار بینراوە


جارێکی تر فەرەنسا هەژێنرا‬ د.لوئەی جاف
2018-03-28 16:14      228 جار بینراوە

دیالۆگ و سازان چاره‌سه‌ره‌‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-21 14:24      186 جار بینراوە

كوردستان و دیموكراسی‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-14 22:08      247 جار بینراوە

فه‌ره‌نسا بۆ بێده‌نگه‌؟‬ د.لوئەی جاف
2018-02-07 21:38      292 جار بینراوە

سیستمی سۆسیال لە فەرەنسا‬ د.لوئەی جاف
2018-01-22 19:21      277 جار بینراوە

حزبی حوكمڕانی‌ و حزبی ئۆپۆزسیۆن‬ د.لوئەی جاف
2018-01-03 10:07      309 جار بینراوە

فیکر و فەلسەفە.. یەکێتی و کۆنگرە‬ د.لوئەی جاف
2017-12-21 20:47      388 جار بینراوە

لووتكه‌ی سوچی ‌و كورد‬ د.لوئەی جاف
2017-11-28 10:26      362 جار بینراوە

ئاینده‌مان دوای ریفراندۆم ‌‬ د.لوئەی جاف
2017-10-01 15:54      418 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو