مەلا بەختیار

یادی كاره‌ساتی كانی سور و شه‌هید نامیق ته‌قته‌قی

  2018-12-12 17:09      113 جار بینراوە        کۆمێنت

ئه‌مڕۆ یادی (41) ساڵه‌ی شه‌هیدبونی (نامیق ته‌قته‌قی)یه‌. نامیق، پێشمه‌رگه‌ی به‌رپاكردنه‌وه‌ی شۆڕش‌و شۆڕشگێڕی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران بوو. كوڕه‌ كرێكار بوو، به‌ڵام خه‌وی به‌ ژیانی بێ چین‌و چه‌وساندنه‌وه‌ ده‌بینی. چه‌كیشی بۆ ئه‌و خه‌وه‌ هه‌ڵگرت.
له‌ شه‌ڕێكی نه‌خوازراودا، مه‌فره‌زه‌كه‌مان كه‌وتینه‌ بۆسه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ. نامیق، بۆئه‌وه‌ی من به‌رنه‌كه‌وم، خۆی خسته‌ به‌رده‌م ده‌ستڕێژو ده‌ستبه‌جێ‌ شه‌هیدكرا. هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌دا (ئه‌حمه‌د سماقه‌)ی شه‌هید، به‌خه‌ستی بریندار كرا. برینپێچمان پێ نه‌بوو، خۆم ده‌رزیم لێده‌دا، هه‌تا چاك بوه‌وه‌.
هیوای شه‌هید نامیق، ساوا بوو. له‌ترسی رژێم، وه‌كو كۆچه‌ری بون‌و هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك له‌گوندێكدا، خۆیان په‌نا ده‌دا. دێهاتی ته‌قته‌ق‌و رۆژئاوای كۆیه‌، زۆر به‌ئه‌مه‌ك بون له‌گه‌ڵیاندا.
له‌سه‌ر ئه‌م شه‌ڕه‌ نه‌خوازراوه‌، له‌ناو گوندی (كانی سور) قسه‌ڵۆك زۆر كراوه‌. به‌ڵام له‌به‌شی راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی، چاوپێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ چه‌ند دڵسۆزێك كردووه‌و چیرۆكی تاڵی شه‌ڕه‌كه‌یان وه‌كو خۆی بۆ تۆماركردوین‌و له‌ ئه‌رشیفدا، هه‌ڵمانگرتووه‌.
سڵاوت لێ بێ‌، نامیقی جوامێر.

وتاری زیاتر

ناكۆكیەكانی سەرۆك ترامپ‬ مەلا بەختیار
2019-10-13 21:53      151 جار بینراوە








روسیای لینین و روسیای پوتین‬ مەلا بەختیار
2019-09-11 18:42      81 جار بینراوە


31ی ئاب؛ یادێكی شوم‬ مەلا بەختیار
2019-08-31 13:33      99 جار بینراوە












یەکی ئایارو عائیدون!‬ مەلا بەختیار
2019-05-01 17:48      86 جار بینراوە




رۆژی شانۆ پیرۆزبێ‌‬ مەلا بەختیار
2019-03-27 14:47      92 جار بینراوە

(11)ی ئازار و پەندەكانی مێژوو!‬ مەلا بەختیار
2019-03-11 17:17      150 جار بینراوە



نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو