ئه‌مشه‌و (26/25)ی12/2018 سه‌ردانی دایكی شه‌هید (ئاراس مه‌حمود تۆفیق بەقاڵ)م كرد. به‌خزمه‌ت گه‌یشتنی ئه‌م دایكه، كه هاوسهرهكهیو كوڕه تاقانهكهشی شه‌هیدكراوه، هه‌ستێك له شانازی‌و په‌ژاره، دایگرتم. شانازی به شه‌هیده‌كانی، په‌ژاره‌ش، له ژیان‌و گوزه‌رانی. به‌و حاڵه‌شه‌وه، په‌یتا په‌یتا ده‌یفه‌رموو:
- به‌خێربێیت، وائه‌زانم ئاراس زیندووبۆته‌وه.
دڵنیابوم قسه‌كانی له‌ناخه‌وه ده‌كات. چونكه:
له‌كاتی هه‌ره ناخۆشیدا، دوو شه‌و له‌ماڵی شه‌هید ئاراس بوم. ئاراس، یه‌كێك بوو له لوتكه به‌رزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌و یه‌كێتی. لاوێكی شۆڕشگێڕ. خۆنه‌ویست. هۆگری خوێندن‌و په‌رۆشی خه‌باتی چهپو چینایه‌تی.
ئاراس.. وشه‌ی (ناتوانم) لهفهرههنگیا نه‌بوو. هه‌ر كارێك‌و ئهركێكو راسپارده‌یه‌ك، له‌سه‌روی خۆیه‌وه، وه‌كو خۆی جێبه‌جێی ده‌كرد. به‌رده‌وام، به‌چاوی كراوه‌و ره‌خنه‌وه، دیقه‌تی له‌سیاسه‌تی شۆڕش‌و كۆمه‌ڵه ده‌دا.
له‌یه‌كه‌مین كۆنفرانسی كۆمه‌ڵه‌دا، شه‌ره‌فی ئه‌ندامه‌تی هه‌بوو. خۆم ده‌مامكی كۆنفرانسم ده‌كرده سه‌ری (هه‌روه‌ها هاوڕێیانی تریش) هه‌تا نه‌ناسرێنه‌وه. چونكه ئاراس، بڕبڕه‌ی پشتی كاره‌كان بوو (ئه‌وكاته به‌رپرسی رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه بوم).
ئاراس.. رێكخه‌ر، خوێنه‌ر، تێكۆشه‌ر، ئه‌رك راپه‌ڕێنه‌ر. سڵ نه‌كه‌ر. هه‌ڵمه‌تبه‌ر بوو.
مه‌خابن.. گیرا و دوژمن ئه‌وه‌نده لێیده‌ترسا.. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خۆڕاگر بوو، به‌ڵام له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه شه‌هیدیان كرد.
گۆڕی نادیارت.. پیرۆزه.. شه‌هید ئاراس.. كه لوتكه‌یه‌كی به‌رزیت.. به‌ڵام ته‌مومژی رۆژگار دایپۆشیویت.