ئێستا
دوو تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستدا
د.سەردار عەزیز

تەفسیری تویتەكانی ترەمپ

  2019-01-14 22:30      149 جار بینراوە        کۆمێنت

ترەمپ سێ تویتی كرد پەیوەست بە سوریا و كورد هەریەك لەم سێ تویتە زانیاری زۆری تیادایە. سروشتی تویت وەهایە كە ڕستەی پچڕ پچڕە، هەندێك دەڵێن ترەمپ بە ئەنقەست هەڵەی ڕێزمانی دەكات بۆ ئەوەی وەك خەڵكی ئاسایی دەربكەوێت، یان خەڵكە دەنگدەرەكەی ئەوەندە باش زمانی نوسین نازانن. بەڵام سەرباری ئەمە تویتەكان بارگاوین بە مانا و سیمبول و هەڵوێست.
تویتی یەكەم، كاتێك ترەمپ بڕیاری كشانەوەیدا، لەوێدا ترەمپ باسی كشانەوەی كرد وەك هۆكارێكی سەرەكی بۆ كشانەوە، بەوە دەستی پێكرد كە داعش لە سوریا دۆڕاوە، ئەوەش تەنها  هۆكاری من، سەرۆك ترەمپ بوو لەوێ.
كەواتە ئەگەر تویتەكە دابڕێژینەوە، دەكرێت بەم شێوەیە بێت: ئامانجی سەرەكی سەرۆك ترەمپ لە سوریا شكستپێهێنانی داعشە، ئێستا كە ئەو ئامانجە فەراهەم بووە، ئەوا كاتی ئەوەیە كە هێزەكانمان بكشێنینەوە، چونكە ئەوە تەنها ئامانجی سەرۆك ترەمپە لە بوونی سەربازی ئەمریكی لەو وڵاتە، دیارە ئەمە پاش گفتوگۆ هات لەگەڵ ئەردۆگاندا. هەر زوو، ڕەخنەكان سەریان هەڵدا، كە بەگشتی لە سەر ئەم بنەمایانە بوون:
یەكەم، داعش كۆتایی نەهاتوە. 
دووەم، نابێت هێزەكانمان وەها بەخێرایی بكێشینەوە.
 سێیەم، ناتوانین كاروباری ئاسایشی خۆمان بە هێزێكی تر بسپێرین.
چوارهەم، ئەو هێزە كە ئەمریكایە بەو كارە هەڵناسێت، بەڵكو دژایەتی كورد دەكات زیاتر لە داعش. 
پێنجەم، ئەمە زیان بە هاوپەیمانەكانمان دەگەیەنێت.
 شەشەم، ئەوەی براوەیە ئێران و روسیان.
 هەشتەم، ئەمە هەمان هەنگاوە كە ئۆباما نای، پێش داعش لە عێراق.
ئەم ڕەخنانە، وەها دیارە كاریگەرییان لە سەر ترەمپ هەبووە، بۆیە  دوێنێ پاش تەماشاكردنی بەفر بارین لە پەنجەرەی كۆشكی سپیەوە، دوو تویتی تری كرد لە درێژەی ئەم پرسەدا:
تویتی یەكەم دەڵێت، ئەو كشانەوەی كە دەمێكە دەبوو ڕوویبدایە، دەست پێدەكەین لە سوریا. لە هەمانكاتدا ئەو كەمە داعشە ماوە بەردەوام دەبین لە لێدانی، لە زۆر لاوە. ئەگەر داعش سەرهەڵبداتەوە ئەوا لە بنكەی نزیكیەوە لێیدەدەین. ئابوری توركیا وێران دەكەین ئەگەر لە كورد بدات. ناوچەیەكی ئارامی 20 میلی دروست دەكەین.
ئەم تویتە وەرچەرخانێكی گەورەیە لە تویتەكەی پێشتر:
یەكەم، دان پیانانە كە داعش تەواو نەبوە. 
دووەم، بەردەوام بوون لە لێدان.
 سێیەم، هێشتنەوەی بنكە لە ناوچەكە.
 چوارهەم، بەردەوامی پرۆسەی ئاسمانی. 
پێنجەم، هەڕەشە لە تورك بۆ ئەوەی دژ بە كورد هیچ كارێك نەكەن. ئەم هەڕەشەیە دەگەڕێتەوە بۆ تویتێكی تری ترەمپ كە تاریفەی خستە سەر كاڵای توركی بە تایبەتی ئەلەمنیۆم و پۆڵا. پاشان ئاماژە دان بەوەی كە پەیوەندی ئەمریكا لە گەڵ توركیا لە ئێستادا باش نیە، ئەو كاتە زیاتر پرسی قەشە ئەمریكیەكە لە ئارادابوو، بەڵام زیاتر پرسێكی ڕوكەش بوو، لە بڕی جیدیی.
تویتی دووەمی دوێنێی ترەمپ تەواوكەری تویتی یەكەمیەتی، كە تیایدا دەڵێت:
بە هەمانشێوە نامەوێت كورد تورك بئاڵۆزكێنێت. ئینجا دێتە سەر پرسێكی تر وەك وەڵامی ئەوانەی كە پێیان دەوت كشانەوە لە قازانجی روسیا و ئێران و سوریایە، كە دەڵێت داعش زیاتر دوژمنی ئەوانە و مەترسی لە سەر ئەوان زیاترە هەتا لە سەر ئەمریكا. دیارە ئاڵۆزییەك لێرەدا هەیە. ئەوانەی كە ئەم ڕەخنەیان دەگرت مەبەستیان ئەوەبوو كە ناوچە كوردییەكان لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت. بەڵام ترەمپ دەڵێت ئەگەر داعش بێتەوە، ئەوا لە زیانی هەموان دەبێت. ئەمە لەو ڕوانگەیەوەیە كە ئەمریكا ئەم شەڕە ئەكات تەنها بۆ خۆی ناكات لە سودی ئەوانیتریشە، بەڵام پێی نازانن. ئەمە یەكێكە لەكێشەكانی ترەمپ. لە داهاتوودا باسی ئەم دۆخەی ترەمپ دەكەم كە چۆن لە هەمووی بێزاربووە.
ئەوەی ڕوون نیە بۆ من ئایا ترەمپ مەبەستی چیە كە دەڵێت ئەم شەڕە ناكۆتایە بوەستێنن، بە كێ دەڵێت؟

 

وتاری زیاتر

ساتە کیسنجەرییەکان!‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-01 20:24      31 جار بینراوە

٢٨ ساڵە/ ٢٨٠ ساڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-25 16:18      54 جار بینراوە



لەستایشی لامەرکەزیدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-16 18:45      45 جار بینراوە

کۆرۆنا چۆن دەمانگۆڕێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-04 15:51      49 جار بینراوە

بای بای حوکمداری ئاسان‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-02 15:52      81 جار بینراوە

دێوی حوکمڕانی‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-28 21:12      68 جار بینراوە

حەنین بۆ بەغدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-27 19:13      73 جار بینراوە

بۆچی روسەکان لەسوریان؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-25 23:31      55 جار بینراوە


ئەفیونی کشتوکاڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-24 17:55      44 جار بینراوە


شەڕی ناوخۆی کوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-18 21:13      79 جار بینراوە

ئۆراسیا و شوناسی كوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-15 13:29      67 جار بینراوە

ئایا چین شەڕ دەکات؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-13 14:51      64 جار بینراوە


کورد لەسەدەی بیست و یەکدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-11 15:26      66 جار بینراوە

رۆشنبیرو وەهم‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-06 22:05      77 جار بینراوە





کۆرۆناو لەدایکبوونی جڤات‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-30 19:42      67 جار بینراوە

دیواری مەزنی چین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-29 15:22      57 جار بینراوە

کورەکە ماڵییە!!‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-27 12:08      84 جار بینراوە

پرسیارەکانی سەردەمی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-24 20:39      93 جار بینراوە

جەنگی کۆرۆنای چین و ئەمریکا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-22 20:49      92 جار بینراوە

نرخی نەوت و ئابووری ئێمە‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-21 18:23      77 جار بینراوە

رۆژانەکانی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-12 15:26      83 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو