مەلا بەختیار

لەساڵیادی شەهیدان لیوا شێرکۆو حسێن مەنسوردا

  2019-01-31 18:26      119 جار بینراوە        کۆمێنت
دوێنێ‌ ساڵڕۆژی شەهیدبوونی (شێركۆ فاتیح)‌و ئەمڕۆش ساڵڕۆژی شەهید (حسێن مەنسور)ە.
دوو كەڵە فەرماندە؛ دوو رۆڵەی هەرە ئازای كەركوك‌و خانەقین؛ دوو پێشمەرگەی كوردستانییەتی كەركوك‌و خانەقین، خوێنی ئاڵیان ئاڵای كوردستانیەتی هەردوو شارەكەی، هەتا هەتایە شەكاندەوەو بەخوێنی خۆیان، سەلماندیان كە ئەگەر:
ئاڵای دەوڵەتان رەشەبای بەرژەوەندیەكان دەیانشەكێنێتەوە، ئاڵای كوردستان شەهیدان بەرزیان كردۆتەوەو بەحەسرەتی كوردستانیەتی كەركوك‌و خانەقین، بەرزتر دەشەكێتەوە.
شێركۆ، شێری كەركوك‌و كوردستان‌و حسێن مەنسورەكەی كوردایەتی‌و خانەقین بوو.
دەبا، پێكهاتەكانی تری ناوچەكانی ماددەی (140) كەژاوەی كەڵە شەهیدان‌و قارەمانانی كوردستان، ببینن‌و بزانن، ئایە، كەژاوەی شەهیدانی كەركوك، خانەقین، ژەنگار، دووزخورماتوو، مەخمورو تەواوی تخوبی شاخی حەمرین، چەند ئاپورەیە بەشەهید‌و هێشتا كەژاوەكەش، كۆتایی نەهاتووە. با نوێنەرە بەویژدانەكانی ئەو پێكهاتانەی كوردستانیەتی ناوچەكانی ماددەی (140)  قبوڵ ناكەن، ئاماری شەهیدانی كوردستانی بەقوربانیەكانی خۆیان لەپێناوی ئەو ناوچانە بەراورد بكەن، هەتا بۆیان دەربكەوێ‌، جیاوازی خەباتی رزگاری كوردستان‌و قوربانیەكانمان، لەگەڵ قوربانی ئەوان، تەنانەت قابیلی بەراوردیش نییە. بۆ؟
چونكە، رۆڵەكانی كورد، خوێن بۆ رزگاری ئەو ناوچە كێشە لەسەرانە دەبەخشن‌و نوێنەرانی ئەو پێكهاتانەش میراتگری داگیركاری سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی داتاشراوی عێراقن (1921)و دژی دەستووریشن.
شێركۆ گیان.. حسێن گیان!
هەرگیز نەدەبوو شارەكانتان، دوای شەهیدبوونی ئێوەو سەدان شەهیدی تر، بەو رۆژگارە رەشە بگات، كە ئێستا لەكەركوك‌و ناوچە كێشەلەسەرەكان دەگوزەرێ‌. دەبوایە، ئەو شارانەمان، دوای (15) ساڵ حوكمڕانی ببوونایە بەنموونەی شاری خزمەتگوزاری‌و پێشكەوتوو. نەك تاڵان بكرانایەو حكومەتی عەسكەری لەناویاندا بسەپێنرایە. دڵنیام مێژووش، دادگاكەی بەڕێوەیە، زوو یان درەنگ.
سڵاوتان لێ بێ‌.. شێركۆی شەهیدو حسێنی شەهید.

وتاری زیاتر

ناكۆكیەكانی سەرۆك ترامپ‬ مەلا بەختیار
2019-10-13 21:53      141 جار بینراوە








روسیای لینین و روسیای پوتین‬ مەلا بەختیار
2019-09-11 18:42      81 جار بینراوە


31ی ئاب؛ یادێكی شوم‬ مەلا بەختیار
2019-08-31 13:33      99 جار بینراوە












یەکی ئایارو عائیدون!‬ مەلا بەختیار
2019-05-01 17:48      86 جار بینراوە




رۆژی شانۆ پیرۆزبێ‌‬ مەلا بەختیار
2019-03-27 14:47      91 جار بینراوە

(11)ی ئازار و پەندەكانی مێژوو!‬ مەلا بەختیار
2019-03-11 17:17      149 جار بینراوە



نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو